ئیسلامی بوون لەئەفریکادا بەرەو لەناوچوون دەچێت . هۆکارەکان چین و کێن ئەوانەی لەپشت ئەم پڕۆژەوەن ؟

Thursday, 14/07/2011, 12:00

1550 بینراوە


کاتێک زمان لە باسێکی واگرنگ دەدرێت ، دەشێت کەسێکی ئەکادیمی ئیسلامی لەهەگبەکەیدا پڕبێت لەزانیاری هۆکاریی گەشکردن و لەناوچوونی هەوادارانی دینی ئیسلام لە ئەفریکا .
من لەم شێوە باسەدا دوورم لەزانیاری دینێک کە زۆربەی کۆمەڵگاکەم وابەستەیەتی ، بەڵام ناشێت کاتێک باسێکی وا دەبیستم و دەبینم دەسبەرداری بم لە ورژاندنی . منێکی قاڵ نەبوو بەدینی ئیسلام دەشێت پرسیارەکان بهورژێنم و چاوەڕوانی وەڵامە زانستی و ئەکادیمییەکانی هەڵگری ئەم باسە بم .
لەکاتی دەستپێکردنی نوسینی سەروتارەکەدا ، هیج شێوە تعبیرێکی ترم هاوشێوەی ئەو ڕستەیە زیاتر بەگونجاتر نەدەزانی ، چونکە شێخ (ئەحمەد القعتانی) لەچاوپێکەوتنێکی ڕووبەڕوو لەگەڵ بێژەری تەلەفزوێنی کەناڵی جزیرەدا لەبەرنامەی (الشریعە ولحیاه‌) دا وا ڕوونی دەکاتەوە : هەرەسی هەڵگری بیروباوەڕی دینی ئیسلام لە ئەفریکا نەک ساڵ و مانگێک بەڵکو لەچرکەکاندایە . وەک ئاماژەی پێ دەدات : لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە شەش ملوێن موسڵمان بوونەتە کریستیان . ئەم لێشاوە کۆچبەرەی دینێک بۆ دینێکی تر بێ بەرنامەو بێ پڕۆژە نییە ..
ڕۆژێک کەسێکی جەزائیری هاوڕێی نێو شەمەنەفەرم بوو ، وتی: ڕێکخراوی قائیدە" سلبیاتەکانی لە ئەفریکاوە سەردەردێنێت . منیش وتم : چۆن ؟ وتی : ئەوروپاییەکان بەڕەکلەم و پڕوپاگەندەکانیان بۆ هەر کارێکی جیهادی قاعیدە ، لەناو ماڵی ئیسلامدا بەدەیان کەسی ئەفریکی ڕووەو دینی کریستیان لە ئیسلام ڕوویان پێوەردەگێڕن ..
باسێکی وا تەنها بەهۆکاری بەڵگەیەک ناتوانرێت ڕۆبچینە نێو تەواوی شیکاری هۆکارەکانییەوە ، دەشێت زمانی لێبدەین ، بەڵام زمان لێدانی ئێمەش تەنها شکڵییە نەک بەچڕی ، لەهەمـان کاتدا باسی وا دەمانڕامێنێت ، چونکە هۆکارە نهێنییەکانی پرۆسەی وا بۆپێگەیشتن بەئەنجامەکانی ، مێژوویەکە لە چاوڕوانی دەخوازێت ؛ چاوەڕوانی دوورو درێژ بەشێکە لەجەستە داڕزان ، ئەم چاوەڕوانییە بێ سنورە ، ئێمە چاوڕوانییەکەمان لەوەوە سەر دەرناهێنێت کە ئەفریکاییەکان دەبنە هەڵگری دینێکی تر ، دەشێت رەنگدانەوەی توندوتیژی بەجۆرێکی تر لێبکەوێتەوە ، دەشێت پرۆسەکە ڕوو لە ماڵی کوردیش بکات پاش ئەفریکا . ترسی ئەم باسە لای من خەمی گۆڕانکاری نییە لەدین ؛ بەڵکو خەمی چارەنوسی توندوتیژیەکانیەتی ، خەمی خوێن و تەزحییەکەیەتی ..
بفەرموون گوێ لە کەناڵی جزیرەبگرن و پێشڕەوێکی دینی ئیسلام لەئەفریکا ، بۆخۆی دەم لەتوانەوەی دینی ئیسلام دەکات لەنێو کریستیاندا.

http://www.youtube.com/watch?v=xdVnILalpeo
14/7/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە