بانێكە و 100 هەوا یان كاك نەوشیروان هاوارە

Thursday, 09/07/2009, 12:00

1874 بینراوە


ئێمە دانیشتووى 24 خانووى عەسكەرى لە گەڕەكى عەقارى سلێمانى .. ئەم خانووانە بە بیانووى ئەوەى كە لەسەر تەوەرى بازرگانیە ، هەتاكو ئێستا تاپۆ یان تەملیك نەكراوە ..كەچى سبحان محول الاحوال یەكێك لەو خانووانە لەسەر كۆمپانیاى نۆكان تاپۆ كراوە .. عەلى فەتاحى براى عومەر فەتاح كە یەكێكە لە شێرەكانى نۆكان ، ئەو كارەى بە ئەنجام گەیاندوە و .. ئەو خانووەیشى بە ئەندازیارێك بە ناوى سۆران فرۆشتوە بە شەست هەزار دۆلار .

چووینە لاى مام جەلال و .. شێخ باییز و .. وەزیرى شارەوانیەكان و ..ئەوەى كە دەستى دەڕوا ، هەموویان دەستى دەستیان پێكردین ..دواجار ناردیانین بۆ هەولێر ، لەوێندەر ووتیان ئەوە 4 ساڵە بڕیارى تاپۆى دەرچووە ، كو تا ئێستا لۆیان نەكردوون ؟؟
ئیتر لە فەخامەتى شێخ ئەحمەد قەرەداخى كیتابێكى ڕەسمیان پێداین بۆ فەخامەتى شێخ عومەر مەحوى ، گوایا دواى 4 ڕۆژ هەموو شتێكمان بۆ جێبەجێدەكرێت ..ئەوە زیاتر لە مانگێكە تەنها ئیمزایەكیشى لەسەر نەكراوە ..بە بیانووى ئەوەى دەڵێن ئەم كیتابە مداوەلەى ئەوێت ..
ئێمە ئەوەندە وەزارەت و قەلاچوالان و شارەوانى و ئەنجومەنى وەزیرانمان كردووە بە تەواوەتى بێزار بووین ..هیوادارین ڕێگا چارەیەكمان بۆ دابنێیت ..ئێمە چى بكەین باشە ؟؟

لەگەڵ ڕێزماندا ..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە