جەلالی سام ئاغا حەوسەد لاپەڕەی پڕ لە گەندەڵیی و کەتنەکانی قادری حەمەجان بۆ دادگا دەخاتە ڕوو

Monday, 17/03/2014, 12:00

1724 بینراوە


دوای (٨) ساڵ چاوەڕوانی ڕۆژی ٢٤/٢/٢٠١٤ دادگای کەتنی سلێمانی/٢ دۆسیەی سکاڵاکانی دیوانی چاودێری دارایی کردەوە کە لە دژی قادری حەمەجان تۆماری کردبون. بەپێی زانیاریەکان جەلالی سام ئاغا، قادری بە گەندەڵ وەسفکرد و گەندەڵیەکانی شارەوانی و قادری حەمەجانی لەکاتێکدا کە سەرۆکی شارەوانی بوە پیشانی دادوەر دا و وتی ئەمە گەندەڵیەکانیەتی کە ٧٠٠ لاپەڕەیە. پاشان لەلایەن دادوەرەوە داوا لەجەلالی سام ئاغا کرا کە جەخت لەسەر سکاڵاکانی دیوان بکاتەوە، ئەویش هەمو ئەو تەشهیرانەی کە قادری حەمەجان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان لە دژی خۆی و دیوانی چاودێری بڵاوکردبۆوە خستەڕوو، بە بەڵگەشەوە هەمویانی پوچەڵکردەوە وە بە بەڵگەشەوە کۆمەڵێ گەندەڵی زۆری شارەوانی قادری خستە بەردەم دادوەر. شایەنی باسە کە ئامادەبونی قادری حەمەجان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن پارێزەری دیوانی چاودێریەوە داواکرابوو کە فەرمانی دەسگیرکردن بۆ قادر حەمەجان دەربچێ چونکە چوار جار ئاگادارینامەی بۆچوبوو کەبێتە بەردەم دادگا بەڵام قادری حەمەجان سەرکێشی کردبوو. ئەمەش دوا دەرفەتی بوو.
لەبەردەم نزیکەی ١٠٠ کەس لەئامادەبوانی ناو هۆڵی دادگا، کە کەسایەتی هەمەجۆربون قادری حەمەجان کرا بە پوشی ناو برنج و لەبەردەم بوێری و تەحەدا و ژمارە و داتاکانی جەلالی ساما ئاغا توشی شۆک و حەپەسان بوو بە ئاشکرا خەجاڵەتی لە ڕوخساری ئەخوێندرایەوە، دوای ئام تێکشکانە قادری حەمەجان بۆ هەستانەوەی خۆی، بۆ کۆکردنەوەی سوپا بەزیو و تێکشکاوەکەی خۆی، بۆئەوەی کەمێک لەسەدای دادگاییەکە کەمبکاتەوە، بەپەلە پەیوەندی بە تەلەفزیۆنی ڕوداو دەکات و داوا دەکات دیمانەی تەلەفزیۆنی لەگەڵدا سازبکەن، گوایە هەواڵی تازەی پێیە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، هەموان دەزانین قادری حەمەجان دواکەسە لە حزبەکەی خۆی بزانێ ئەم حکومەتە کەی پێکدێت، چونکە ئەم پڕۆسەیە زیاتر لەدەستی بنەماڵەی بارزانیە نەک قاپیەوانێکی بنەماڵەی تاڵەبانی، جگەلەوەی کە یەکێتی نیشتمانی وتەبێژی فەرمی خۆی هەیە. بەڵام چیبکات وەک گرێیەکی سایکۆلۆژی ویستی بەهەر هۆیەک بوبێت لەشاشەی تەلەفزیۆن ببینرێ و کەمێک لەکاریگەری مۆتەکەی ناو دادگاکەی لەبەرچاو بڕەوێتەوە، کە نەک ناڕەوێتەوە بەڵکو ڕۆژ بەڕۆژ تۆختر دەبێتەوە.
ئێمە لەم نوسینەدا چەند خاڵێک دەخەینەڕوو وەک خوێندنەوەیەک بۆ دادگاییەکە:
1. قادری حەمەجان هاتە بەردەم دادگا، وایزانی لەلایەن دارودەستەکەی و ڕاگەیاندنە حزبیەکەی دەکرێتە پاڵەوان، بەڵام نەک هەر وانەکەوتەوە، بەڵکو بەپێچەوانەشەوە بچوک و بچوکتر دەرکەوت.
2. ئەم دادگاییە لە (٢٠٠٦) ە وە بەرقەرارە کەچی تازە قادری حەمەجان بۆمەبەستی خۆی (کە سەری نەگرت) دێتە بەردەم دادگا سەرەڕای ئەو هەموو داواکاریە بەڵام ئەم کەیسە لەم دادوەر بۆ ئەو دادوەر دەنێردرا، کەچی ئەمجارەش دادوەر یەک دوو جار ئاماژەی دا کە واز لەکەیسەکە دەهێنێ ئەگەر هێمنی هۆڵەکە لەلایەن سکاڵاکار (واتە جەلالی سام ئاغا) ڕانەگیرێ، هیوادارین هیچ بڕو بیانویەک چیتر ئەم کەیسە لەبیر نەکات، ئەی ٨ ساڵ بەس نیە؟
3. ئەم دادگاییکردنە دەریخست کە گەندەڵکاران گەر بێتە بەردەم دادگایەکی ئاشکرا خاوەنی فایلێکی پڕوچڕی تاوانن، تەنیا ئەوەی ماوە دادوەرێکی دادپەرەور و پاک و نەترس بیبینێ و بڕیاری لەسەربدات کەدەبێتە بڕیاری گەلیش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە