Saturday, 18/07/2009, 12:00

2056 بینراوە


وریا كۆیى ئاهەنگى كۆڕان لەكۆیە فواد مەعسومى توڕەكرد
دواى ئەوەى ئێوارەى ڕۆژى 14/7/2009 هەڤاڵان و قارەمانانى لیستى گۆران لەشارى كۆیە لەبنارى هەیبەتسوڵتان (هەڵیان كرد بەیرقى گۆڕان لەدەوران لەمابەینى كەكۆن و هەیبەسوڵتان) سەرانى سەر بەلیستى كوردستانى بەتایبەت یەكێتیەكان كەوتونەتەخۆیان و تاقیبكردن و ناردن بەدواى براى ئەوانەى كە براو كەس و كاریان كەلەو ڕۆژەدا مۆمى گڕسورى گۆرانیان هەڵكردبو پەیتا پەیتا ڕوەو هەیبەسوڵتان دەرۆیشتن و فەرهاد سەنگاوى و مستەفاى سەید قادرو محمد تۆفیق رحیم و هەڤاڵانى میوانى گۆڕانیان گرتە باوەش و ئەو دیعایەو ئەودرۆشاخدارەیان هەڵوەراندو سپى كردەوە كەدەیان گوت كۆیە شارى جەلالى یە یان دەیان گوت شارى تاڵەبانیە یان دەیان گوت كۆیە خەتى سورە ، بەڵام ئێوارەى 14/7 بنارى هەیبەسوڵتان ئەوڕاستیەى سەلماند كەئەوان شارى شەهیدانن بەڵام هیچیان بۆنەكراوە ، سەلماندیان كەكۆیە شارى ڕۆشنبیرو زاناو شاعیرانە بەڵام یەكێتى مەنغۆلێكى وەك ئاراس حەوێزی كردۆتە سەرۆك شارەوانى كەجگە لەدزى و تاڵانى ئاراز حەوێزى هیچى بۆشارنەكردوە ،شاژن و شامەردەكانى كۆیە سەلماندیان كە شارى مەردى و كوردستانە شارى عایشە گروكەو سویلخانە بەڵام كوردە یەكیان كردۆتە قایمقامى ئەم شارە كە جگە لەچارەى سوتەمەنى ناتوانى چارەى هیچى ترلەم شارە بكات ، گەنجە هیچ بۆنەكراوو لەبیركراوەكانى شیوى ڕەزان و حەمامۆك هەروەك ئەوئیوارەیە دڵ خۆشبون و پێشوازیان كردلە مام ڕۆستەم كەئەو ڕۆژەى ساڵى 86 یان بیرى مام ڕۆستەم هێنایەوە كەمام ڕۆستەم 18 ئەمنى لەحەمامۆك كوشت ...بەم پشتیوانیە بۆگۆڕان (پیاوە پەمەیەكە توڕەیە) دكتۆر فوئاد زۆرزۆر توڕەبوە لەوەى كە خەڵكى كۆیە بەم شێوەیە پاڵپشتیان بۆگۆڕان هەیە چونكە ئەوان و بەرپرسەكانى كۆیە وایان لەتاڵەبانى گەیاندوە كەكۆیە شارى لیستى كوردستانیەوجگە لەخۆیان كەس لەكۆیە دەنگ ناهێنێت واتە كۆیە بۆهەموو ئەوانى تر خەتى سورە هەروەها بەتاڵەبانیان ڕاگەیاندوە كەكۆیە كۆنتڕۆڵى خۆیانە تاڵەبانیش بەبەرپرسەكانى كۆیەى گوتوە هەزاردەنگ بالەكۆیە بۆگۆڕان و ئەوانى تربێت بەڵام لەهەزار دەنگ زیاتر بهێنن هەمووتان داركارى دەكەم بەڵام بەرپرسە خەواڵوەكانى كۆیە ئاگادارتان دەكەمەوە كە دە هێندى ئەوانەى كە لەوێ ئامادەبوون نەهاتبوون چونكە كۆیە لەسەدا نەوەدى مووچەخۆرە دەترسن لەمافیاكان مووچەكانیان ببڕن ، دە هێندى ترئامادەیە كە دەنگ بدات بەلیستى گۆڕان ، لێرەوە با موژدەیەكتان پێ ڕابگەیەنم كەگۆڕان و هەوادارانە لیستى گۆڕان و كاك نۆشێروان زۆرزۆر زیاترن چونكە لەكۆیە هەتا ئاراز سەرۆكى شارەوانى بێ و كوردە قایمقامبێ و گۆرانى حەمەگەمحانى پاڵێوراوى پەرلەمان بێ حاڵتان لەوە باشتر نابێت و لیستى گۆڕان وردەوردە جەماوەریان زیاتر دەبێت. كاك عوسمان و شۆرش حاجیش تەمەنیان درێژ بێ و گۆڕان لە لیسى كوردستانى زۆر زیاتر دەهێنێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە