سلێمانی ومەیدانی ئازادی

Wednesday, 02/03/2011, 12:00

1424 بینراوە



ناوی تۆ جێ ی شانازی یە
سڵاو ئەی شاری سلێمانی
پڕبە پێزە کە پێت دەڵێم
تۆ دەسکە گوڵی بابانی
هەڵە نەبوم کاتێك وتم
جوانترین شاری جیهانی
تۆشایانی ووشەی جوان و
بەرخودان و پیاهەڵدانی
یەکەم شاری پڕ ئومێدی
ڕۆشنبیروشەهیدانی
ئێوەی مەیدانی ئازادی
هیوای گەشی پڕ لە ئاسۆن
دەنگی ئازادی نزیکەو
بە ئەشقەوە بۆلای بڕۆن
بەجێی بهێڵن ڕابردوی تاڵ
مەگەرێنەوە بۆ دوینێ
هەنگاو بۆپێشەوە
ئامادە بن بۆ سبەینێ
شەهیدانت پێمان دەڵێن
ئێمەی گەنج ئاژاوە گێڕنین
ئێمە خونچەو گوڵی پشکوتوی
باخچە جوانەکەی سلێمانین
ئێمەی تامەزرۆی ئازادی و
گوڵاڵە سورەی بەهارین
ئێمەی موڵکی گەل ومیلەت
بە دەستی ئیوە هەڵ ناوەرین

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە