چیت ئەوێت فەرموو بۆت بكەین

Tuesday, 14/12/2010, 12:00

1593 بینراوە



ئەمەى سەرەوە قسەى كادرەكانى یەكێتیە , كە دەچنە لاى خەڵك و پێى دەڵێن وەرە ببە بە یەكێتى چیت ئەوێت بۆت دەكەین , برادەرێكم بۆى گێڕامەوە ووتى من قەت یەكێتى نەبووم و حیزبایەتیشم نەكردوە , بەڵام كە بزوتنەوەى گۆڕان دروست بوو ,دەنگم دا بەوان و لەوساوە هەتا ئێستا هەر گۆڕانم , لەم شەوانەدا هەندێك كادرى سەر بە یەكێتى بە هۆى ناسیاوێكمانەوە هاتن بۆ لام , لێپرسراوو كارگێڕى كۆمیتەیەكى سەر بەمەڵبەندى سلێمانى بوون , دەستیان كرد بە قسە و بە شان و باهووى یەكێتى و تاڵەبانیدا هاتنە خوارەوە , ماوەیەكى زۆر قسەیان كرد , سەرەتا پێیان ووتم پێمان خۆشە بگەڕێیتەوە ناو یەكێتى ,منیش پێم ووتن برادەرینە من قەت یەكێتى نەبووم , ئیتر بۆ ئەبێت بگەڕێمەوە ناو یەكێتى , ووتیان قەیناكە بەلام ببە بە یەكێتى چیت دەوێت بۆت دەكەین , بەس تۆ ئەمر بكە , ووتیان سەیارە , پارە , پلە , موچە , دامەزراندن ,جەوازو مۆڵەتى شۆفێرى , چى ترت ئەوێت ئەمر كە , ووتم ئەوانەى ئێوە دەیڵێن هەموویم هەیە تەنها جەوازم نیە , لێپرسراوەكەیان ووتى هەى بە سەر چاو , هەر ئێستا نامەیەكت بۆ دەنوسم بەیانى بچۆ دەرى بكە , دەستى كرد بە گیرفانیا و نامەیەكى مۆر كراوى بۆ نوسیم بۆ كاك ڕەئوفەكەى جەوازت و بۆیان نوسی بووم هەڵگرى نوسراومان كادرێكى دڵسۆزى خۆمانە , دێتە لات هیوادارین هاوكارى بكەیت بۆ دەرهێنانى جەواز , منیش سوپاسم كردن و ووتم سەرتان لێ ئەدەم , بەیانى چووم بۆلا كاك ڕەئووف هەر نەمزانى چۆن بۆیان تەواو كردم , جا وەرن سەیر بكەن خەڵكینە , حیزبێك واى لێ بێت كادرەكانى تەنها ئەوە بزانن چیت ئەوێت بۆ بكەین , ئیتر ئەبێت ئەو حیزبە چى بێت ,یەكێتى حیزبێك بوو سەردەمانێك هەزاران كەس ئامادە بوون لە پێناویدا خۆیان بە كوشت بدەن , بەڵام ئێستا بە هۆى ئەو سەركردایەتیەوە كە هەیەتى وا سوك بوە خەڵك بە پارەو دەستكەوتیش ئامادە نیە , دوایان بكەوێت , هەموو سەروەرى و خەیاتى ڕابوردوى یەكێتى هاتۆتە سەر ئەوەى چیت ئەوێت بۆت دەكەین , لەوە ئەچێت ئەمە بەشێك بێت لە پەیڕەوى تازە ى یەكێتى , ئەوان ئێستا ئەندامەكانى خۆیان فەرامۆش كردوە , تەنها ئەو شتانە بۆ ئەوانە دەكەن كە یەكێتى نین , برادەرێكم هەبوو زۆر یەكێتیە , نەك هەر یەكێتى بەڵكو وەكو دەڵێن فول جەلالیە , ئێستا ئەو یەكێتیانەى فول جەلالى نین حسابى تورێكیان بۆناكرێ , لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا بە خۆى سەیارەكەیەوە شەو تا درەنگان بە ئاڵا سەوزەكەوە و ڕەسمى تاڵەبانیەوە ئەگەڕا , ڕۆژێك باسى ئیشێكى كرد ووتى نازانم چۆن بیكەم , منیش ووتم ئێ تۆ یەكێتیت بۆ ناچى پشتگیرى كۆمیتە بەریت , ووتى بەسە ئەوان خەڵكى پیاویان ناوێ تەنها بۆ هەڵبژاردن ئێمەیان ئەوێت , منیش بێ دەنگ بووم ,سەیرى بكەن بە پارەى دزراوى ئەو میللەتە كادرەكانى یەكێتى ئەگەڕێن و چیت ئەوێت بۆت بكەین دەنگ بۆ یەكێتى پەیدا ئەكەن , جا ئەبێت ئەندامانى یەكێتى چ دڵێكیان بەم حیزبە خۆش بێت , حیزبێك لە جێى هەموو شتێك تەنها ئیشى ئەوە بێت بە پارەى دزراو دەنگ بۆ خۆى پەیدا بكات ئیتر ئەبێت چى بێت , گەر یەكێتى بیت , یان پارتى چیت بوێت بۆت دەكرێ , بەڵام گەر سەر بەمان نەبوى هیچ شمولت ناكات , بۆ ئاگاداریشتان هەر ئەوەندە هەڵخلیسكایت و چویتەوە ناو ماڵە گەورەكە وەك دەڵێن ئیتر دەستى دەستیشت پێ دەكەن و هیچیشت بۆ ناكەن , زۆر كەس بەو بەڵێنانە دەستیان بڕاوە ,دەى گوێى مەدەنێ چیتان ئەوێت بۆتان دەكەین , پارەى دزراو بۆ كۆكردنەوەى دەنگە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە