دكتۆر بەرهەم كەناڵى خاكى هێرۆى داخست

Thursday, 21/10/2010, 12:00

1558 بینراوە


ماوەى چەند شەوێكە كەناڵى خاك كە بە تەلەفزیونەكەى هێرۆ ناسرابوو لەبەر بێ پارەیى كەناڵەكەیان خڕ داخستوە , لەو كاتەوەى دكتۆر بەرهەم بۆتە سەرۆكى حكومەتى بەشى سلێمانى یەكێك لەو ئیشە باشانەى كردویەتى و ئەیكات لێدانى دەسەڵاتەكانى هێرۆى بلەى ئەحە ڕەشە , كێشەى بەینى هێرۆ و دكتۆر بەرهەم كۆنە , بەڵام وەكو پشكۆى ژێر خۆڵەمێش كە با لێى بدات ئەگەشێتەوە , جار بە جار ئەگەشێتەوە , وا ئەم جارەش بڕینى بودجەى كەناڵى خاك و گۆڕینى ئەو بەرٍیوەبەرانەى لە هێرۆوە نزیك بون ئەوەندەى تر ئەو پشكۆیەى گەشاندەو ە تا ئەو ئاستەى ئێستا ئەو پشكۆیە خۆڵەمێشى بەسەرەوە نەماوە , هێرۆ دەوامى مەڵبەند ناكات , بەشدارى كۆبونەوەى مەكتەب سیاسى ناكات , هەڕەشەى دەست لە كار كێشانەوەى كردوە , لەو لاشەوە دكتۆر بەرهەم بە پشتگیرى كۆسرەت كەوتونەتە لێدانى هێرۆ , بەڵام لێدانێك كە لە ژیانى هێرۆدا شتى واى بە خۆیەوە نەبینیوە , بەرهەم سوێندى خواردوە هەقى ئەو دەنگانەشى لێ بكاتەوە كە لە كۆنگرەدا بە ناهەق و بە پارە بە دەستى هێناوە و لەم لاشەوە هێرۆ چەندین كەسى ڕاسپاردوە كە زانیارى لە سەر بەرهەم بۆ كۆبكەنەوە و ئێستا هەندێك كادرى دەزگا و هەندێك جاسوسى ناو ئاسایش خەریكى كۆكردنەوەى زانیارین بۆ هێرۆ لە سەر بەرهەم و براكانى و ئەو شتانەى بە ناوى بەرهەم و براكانیەوەن , كێشەى بەینى ئەم دوانە زۆر قوڵ بۆتەوە , تەنانەت تاڵەبانى نەیتوانى چارەسەرى بكات , وە مەكتەبى سیاسیش هەر لە هەوڵدان بەڵام ئەوانیش هەر هیچیان بۆ نەكراوە , دوایى بڕینى نەسریەى كەناڵى خاك , چەندین مانگ كارمەندەكانى بێ موچە دەوامیان كرد , لە ڕەمەزاندا یەك موچەیان وەرگرت , هێرۆ پێى ووتبون ئیتر بێ پارەم و ناتوانم ئەم كەناڵە بە خێو بكەم , بۆیە كەناڵەكە دائەخەم , كارمەندە داماوەكان ئەوانەى چەندین ساڵە بە دڵ خزمەتى ئەم كەناڵە ئەكەن هەر چاوەڕێى بوون بەشكم چاك ببێت , بەڵام دواجار زانیان چاك نابێت بۆیە , مۆرو مشەماكەیان كۆكردەوە و تەسلیمى هێرۆیان كردوە , هەر هەموو ئەو كارمەندانە پەرتەوازە بوون , هێرۆش زۆر ڕقى لە بەرهەم هەڵگرتو ە , بۆیە كوناو كون پیاوەكانى دەزگا و ئاسایشى ڕاسپاردوە هەرچى وانیاریەكیان لە سەر بەرهەم دەست كەوت بۆى بنێرن , تەنانەت شارەوانیش و تاپۆ و هەندێ فەرمانگەى تر گەڕاون بۆ زانیارى كۆ كردنەوە لە سەر بەرهەم ,بەمەش ڕۆژ بە ڕۆژ كێشەكانى بەینى بەرهەم وهێرۆ قوڵ تر ئەبێتەوە , لە سەر بڕیارى هێرۆش لە مەكتەبى سیاسى كە داواى كردبوو لیژنەیەك دروست بكرێت بۆ بە دواداچونى ئیش و كارەكانى بەرهەم , لیژنەكە لە كۆسرەت و هێرۆ و مەلا بەختیار و عومەر فەتاح پێك هاتبوو , دواى عاجز بونى هێرۆ ئەم لیژنەیەش شكستى هێنا و نەما , نە تاڵەبانى , نە كۆسرەت و مەلا بەختیار نەیا ن توانى بەینى هێرۆ و بەرهەم چا ك بكەنەوە .... دواجار كەناڵى خاك بۆ كاتێكى نادیار یان هەتا هەتایى داخرا ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە