شێخ جەعفەر وەزیرى میلیشیاكانى كوردستان 7ى3ى 1991ى لەبیرماوە

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

790 بینراوە


"ئێمە شتێكمان نییە بەناوى پێشمەرگە بەڵكو ئەوەى هەمان میلیشیایە و بەس"
بەبینى دیمەنى خوێناوى هاوڕێى خۆشەویست و ئەزیزم كاك ئاسۆ جەمال موختار لە كەناڵى كەی ئێن ئێن دڵتەنگى كردم لەبەر ئەوەى ڕۆژنامەنووسێكى بوێرو ئازاى بوارى ڕاگەیاند بەرهێرشى دڕندانەى وەزیرى میلیشا كەوتووە لە هەمان كاتدا دڵخۆشیكردم لەبەرئەوەى هەستم كرد دەستەڵاتى شێخ جەعفەرو شوێنكەوتووەكانى لە ماڵئاواى نزیك بووەتەوە.


من نازانم شێخ جەعفەرى وەزیرى میلیشیاكانى كوردستان لە كوێبووە كاتێك شارى سلێمانى لە 7-3ى 1991 ئازاد كرا و سەدان ئەمن و بەعسى لە خوێنى خۆیاندا گەوزێنران,تۆ بڵێى ئەو كارەساتەى نەبینیبێت یان نەیبیستبێ؟ باوەڕناكەم ئەگەر نەیبیستبێت و نەیبینیبێت ئەوا با دڵنیابێت هەر ئەو سلێمانیەى لە بەهارى 91دا كۆتایى بەدەستەڵاتى بەعس هێنا هەر ئەو سلێمانیە لە 25ى7 ئەمساڵدا كۆتای دێنێت بە حوكم و دەستەڵاتى ڕەش و بۆگەنى ئێوە,با شێخ جەعفەر چى لەدەست دێت بیكات درێخى مەكە هەموو كارێك توندو تیژى و نایاسایت دەستەڵاتت لە كۆتاى نزیكتر دەكاتەوە,بەعسەیكانیش زۆریان كرد لە سلێمانى و عاقیبەتەكەیمان بینى ,خۆ ئەگەر بە دڕندەى بووایە بەكوشتن و هەڕشەو چاو سوركردنەوە بوایە دەبوو بەعس هەزار ساڵ تەمەنى دەستەڵاتى درێژەى بكێشابا,بەڵام كورد وەتەوە هەمووشتێ لە باریكیدا دەپچرێت بەڵام زۆرداى لە قایمیدا دەپچڕێت" بەڵام زۆرداریەكەیان بەلایەك و پەلاماردانى سلێمانیەكان بەلایەكیتر كە چەندین ساڵە شوانى یەكێتین"مەسەلەیەكى كوردى هەیە ئەڵێن" ئەگەر بزن نەگبەتى هات نانى شوان دەخوات" ئەوە شێخ جەعفەرو هاوكاریەكانیان و یەكێتى نەگبەرتیان هاتووە, ئەگەر نەگبەتیان نەبێت چۆن ئەبێت هێرش بكەنە سەر خەڵكى سلێمانى و شەقاوەكانیان بەربدەنە گیانى خەڵكى سلێمانى؟ئەرێ شێخ جەعفەر چارەنووسى مولازم شەماڵى بیر چووەتەوە ئەگەر بیرت چووەتەوە خەمت نەبێت 25ى7 لە سلێمانى تەپڵى سەركەتن و كۆتاى هێنان بە دەستەڵاتەكەتان لێدەدەین و دواى ئەوەش دەرگاى گەراجى دادگاى سلێمانى لەسەر پشتە بۆ تەواوى تاوانبارنى نێو دەستەڵاتى كوردى.

گۆڕان بەڕێوەیە و شێخ جەعفەریش بەرەو دادگا
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە