ئاسایشى شارەزوور لە خروقاتى هەڵبژاردن بەردەوامە

Monday, 06/07/2009, 12:00

1155 بینراوە


بەڕێوبەرایەتى ئاسایشى شارەزور بەشدارى لە هەڵمەتى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن دەكات ولەكاتى دەوامى ڕەسمیدا و لە بازگەى هەڵەبجەى شەهید پۆستەراتى لیستى كوردستانى هەڵدەواسێت.

ڕۆژى چوار شەمم 1-7 لەكاتى سەردانەكەى تاڵەبانى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن لە هەڵەبجەى شەهید بە ڕێوبەرایەتى ئاسایشى شارەزوور لەكاتى دەوامى ڕەسمیداو و لەبازگەى دەروازەى شارى هەڵەبجەدا چەندین ئاسایش لەكاتى دەوامى فەرمى خۆیاندا خەریكى هەڵواسینى پۆستەراتى لیستى كوردستانى بوون.
ئێمە دەمێكە دەیڵێین كە ئاسایشى شارەزوور ناتوانن بێلایەن بن و لە دەزگایەكى حیزبى بگرە زۆرجار دەبنە دەزگایەكى شەخسی و نەك دەزگایەكى حكومى, بۆیە پێویستە لە دواى هەڵبژاردنەكان زۆر بەووردى چاو بە دەزگاى ئاسایشدا بخشێنرێتەوە و لێرەوە ئێمە ئەم نا قانوونی و پێشەلكاریەى ئاسایشى شارەزوور دەخەینە بەرچاووى گشت لایەك كە هێزەكانى ئاسایش بێلایەن نین و بەبەڵگەى وێنەیشەوە دەیسەلمێن بۆ هەموو لایەك هەروەها دڕانى پۆستەراتەكانى لیستى گۆڕان و لیستەكانیتر لەهەمان ڕۆژدا لەسەر شەقامى دەروازەى شارو بە رشۆژى ڕووناك بەبەرچاوى ئاسایشى شارەزوورەوە بەڵگەیەكیترى ئەوەیە كە ئاسایشى شارەزور بە یەكجارى ماڵى خۆى جیاكردووتەوە لەبەرەى میللەت و بووتە دەزگایەك بۆ پارێزگارى كردن لە دزو گەندەڵەكان و ئیدیعاكردن بۆیان.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە