رونكردنەوەیەك بۆ كوردستان پۆست و خوێنەران

Saturday, 19/09/2009, 12:00

1548 بینراوە


بابەتێك لەسایتی كوردستان پۆست دابەزیوە بەناوی نیشانی (سایتی پەیامنێر لەگەرمكردنەوەی هەواڵەكان و دزینی لەدەزگاكانی دیكەی ڕاگەیاند بەردەوامە)، بەناوی منەوە من بۆ خوێنەران و بۆ سایتی پەیامنێری بەڕێز كەخۆم ماوەیەك كارم تێیدا كردووە و كاك كارزان كەریمی ڕۆژنامە نووس كە هاوپیشەمە و هاورێیەكی نزیكمە، ئاگادار دەكەمەوە كە ئەم بابەتە بەهیچ شێوەیەك من ئاگاداری نیم من نەم نووسیوە، بەڵكو لەلایەن هاورێیەكمەوە ئاگادار كرامەوە كە بابەتێك بەم شێوە بڵاو بۆتەوە و ناوی منی لەسەرە، جگە لەمە نوسەری بابەت ناوی چەند بەڕێزێكی تری هێناوە وەكو (كاك سەرۆ قادر بەرپرسی مەكتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاك ئازا حەسیب و كاك شازاد ئەنوەر و كاك ئاریان فەرج و كاك فواد سدیق و كاك د. نیاز لاجانی و كاك میكایك ئیبراهیم، من ئەو كەسانەی ناویان هاتووە ئەوانەی واتێگەیشتوون ئەم بابەتە من نووسیوە ئاگاداریان دەكەمەوە كەبەهیچ شێوەیەك ئەم بابەتە لەلایەن منەوە نەنووسراوە، بەڵكو من بەهیچ شێوەیەك تاوەكو ئێستا هیچ وتارێك و هیچ بابەتێكم لەم سایتی كوردستان پۆست بڵاونەكردۆتەوە.

لێرەشدا حەزدەكەم ئاماژە بەشتێكی تر بكەم، ماوەیەك لەمەوبەر كەسێكی تر لەڕۆژنامەی هاوڵاتی چەند وتارێكی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردبۆوە، من بەهیچ شێوەیەك وەكو رێبین حەسەن ئاگادار ئەو بابەتەش نیم، من لێ بەرپرسیار نیمە، وە لەكۆتایدا هەموو ئەوكەسانەی گومان دەكەن ئەوەی بەناوی من بڵاوكراوتەوە منم ئەوا دڵنیایان دەكەمەوە كەمن نیمە، من بەهیچ شێوەیەك تاوەكو ئێستا جگە لە ڕۆژنامەی هەولێر و كاتی خۆشی هەفتەنامەی میدیا هیچ بابەتێكم لەهیچ شوێنێك بڵاونەكردۆتەوە، داواش لەوكەسە دەكەم كەشت بەم ناوە بڵاودەكاتەوە، گۆڕانكاریەك لەناوەكەی دابكات بەبۆچونەكانی ئەو بەسەر منەوە نەبێت بەماڵ، ئەگینا بەبەناوە ڕاستەقینەكەی خۆی شت بنووسێت... لەگەڵ رێزمدا بۆ هەموولایەك.


رێبین حەسەن
18/9/2009 هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە