بەقوربانت بم كەڵەبابە قوڵێ

Sunday, 10/01/2010, 12:00

1365 بینراوە


ساڵى 2006 بەشى هەرە زۆرى سەرە زلەكانى (ی ، ن ، ك) لەهەوارى وێرانەى ئێمەدا لەناو هەموو دام و دەزگاكانى یەكێتى دا بوونە ریفۆرمەكەى كاك نەوشیروان مستەفا ، لەو سەرە زلانە تەنیا محەمەد وەتمانى بەرپرسى مەڵبەندى 24ى پشدەرو حەسەن ئاڵڵا ڕەش نوێنەرى مام جەلال لەو مەڵبەندەو مامۆستا عەلى حەمەد بەگ ئایمقامى ڕانیە مابوونەوە بۆ مام جەلال و بۆ باڵەكەى پێشتر باڵى كاك كۆسرەت رەسول بوون لەناو شارى ڕانیەدا سەرە زلەكان لەماڵى كاك مەلا ڕەحمانى ئاوەژەى كادیرى دێرینى شارو شاخى كۆمەڵەو كارگێڕى مەڵبەندى 8ى ڕاپەڕینى زوو كۆدەبوونەوە جارجارەش لەلاى كاك تۆفیق كانى وەتمانى ، گوندى ئاوەژە هەڵكەوتووى ناوچەى مەرگە سەر بەشارۆچكەى بنگردو دوكان و پارێزگاى سلێمانى یە منیش زوو دەچووم بۆئەوەى گوێم لەخۆهەڵكێشان و فشە فش و ڕستە درۆكانیان بێت ، بێ ئابڕوو بێ چاوو ڕوەكانى دوژمنانى سەرسەختى ئێمەش هەمیشە لەوێ بوون دەى چ باسە ؟ مام جەلال دزەو گەندەڵەو چەواشەكارەو تێكدەرەو سازش كارەو چۆك دادەرو سەرشۆڕى پارتى دەرەبەگى كۆمپرادۆڕۆ شۆرشى خێڵەكى چەواشەیە ئەرێ وانیە كاك ڕەنجدەر گوتم: ئێوە دەزانن پیاوى ئەو بوون كاك خدرێكى برادەریشم جارجارە لەگەڵدابوو بۆ هەندێ شوێنى كۆبوونەوەى ئەو چەتەگەرانەى كۆبوونەوەى دزى و درۆزنى و دەست بڕى و چەواشەكارى و فریودانى نەزانان بوون هەرگوتم پێت چۆنە كاك خدر هەر گوتى تێى ناگەم چاوى خلەى جار جارەش دەیگوت هەردەڵێى كەرن و گوى شل دەخۆن جاوەرە پێبكەنە ، مام جەلال هاتبوو بۆ قەڵادزێ و ڕانیە نەمزانى بوو كاك خدر هات هەر لەڕێگاوە گوتبووى بەقوربانت بم كەڵەبابە قوڵێ ، ماوەیەك لەناو میوانانیش هەر دەیگوتەوە جاوەرە پێبكەنە ، بەقوربانت بم كەڵەبابە قوڵێ هەموو قەلە ڕوو ڕەشەكانى ڕاونان نەمدەزانى بەمام جەلال دەڵێ كەڵەبابە قوڵێ وامدەزانى شەڕى كەڵەشێرو قەلان بووە كەزانیم بە مام جەلال دەڵێ كەڵەبابە قوڵێ هێندە پێكەنیم زگم دەهێشا ، ئێستاش لە تەلەفزیۆن و گۆڤارو ڕۆژنامەكاندا كەچاوم بەمام جەلال دەكەوێ بەدەست خۆم نیە پێدەكەنم ، ناچار دەبم بابەتى كەڵەبابە قوڵێ بگێڕمەوە ، كاك خدر زۆر زۆر ڕقى لەو قەلە ڕوو ڕەشانە بوو دەیگوت ئاى كوێرایم دایێ بۆت كاك نەوشیروان هەرگیز كڵاوى وات لەسەر نەنراوە ، برادەرێكم گۆرَِانێكى توند بوو زوو زوو دەهاتەلام خدریش دەیزانى گۆڕانە تووڕەبوو گوتى بەسە بیبڕەوە خلەشێت ، گوتم: لێت تێك نەچێت مامۆستا هەژارى شاعیر فەرموویەتى قسەى ڕاست یان لە سەرخۆش یان لەشێت ببیستە ئەوەتا قەلەڕەشەكان لەماڵى خۆشیان هەڵاتوون و تەلەفۆنەكانیشیان داخستووە ، ئەوە شەڕو ململانێكەیانە لەگەڵ مام جەلالدا هەردەڵێى سەگى خوێڕى ترسنۆكن كلك لەناو قاچیان دەگرن و هەڵدێن كەخاوەنەكەشیان لەلابێت هەر بەدرۆو ترسنۆكانە دەوەڕن مامۆستا هەژار گوتەنى ئەوانە مارى خاڵدارن لەشۆڕشى ئەیلولیشدا مام جەلال پشتى بەو جۆرە كەسانە بەستبوو بۆیە لە بەرانبەر مەلا مستەفادا هەر بەشى تێكشكان بوو ، ئەوانە مام جەلالیان وا شكاندووە نۆرەى كاك نەوشیروانە بیشكێنن فەرموو ئەوە لەكەنارى دانوبەوە بۆخڕى ناوزەنگ ، پەرتوكى كاك نەوشیروان مستەفا لەسەر باڵى مەكتەبى سیاسەكەى مام جەلال كە چ جۆرە كەسێك بوون باڵەكەى كاك نەوشیروانیش لەهەوارى ئێمەى ڕانیەو قەڵادزێ و دوكاندا ئەو بابەتەن و شوێنەكانى تریش نازانم ، چونكە شارەزاییمان لەسەریان نیە . مام جەلال ڕۆیشتەوەو ملیان لەلێدوانەبێ شەرمەكەیان نایەوە لە هەركوێ چاوم پێیان كەوت پێیانم گوت ئەوە بۆ هەڵاتن ها ها ها هێ هێ هێ هۆ هۆ هۆ بەڕێز مام جەلال كاكینە بەڕێزى چى ؟ دوێنێ بوو هەر ئەمڕۆش وا ڕوو بەڕووى خۆم قسەى وا ناشیرینتان پێى گوت هیچ شەلاتیەك لەڕووى نایەت بیڵێت ، وەى وەى ئەوە دبلۆماسیەتە لەوكاتەوە بۆئێستا ئەو سەرە زلانە بەشى هەرە زۆریان خۆیان فرۆشتەوە بە مام جەلال و باڵە كەم ماوەكەى ئێستا لەهەموو ئەو سەرە زلانە هەر ئەوەندە ماون كە ئەوانیشیان بۆ نەكڕاونەتەوە 1- مستەفا سەلیم 2- تۆفیق كانى وەتمانى لەڕانیە 3- ئەیوب قەڵادزەیى 4- ڕەحیم باوزى 5- وەستا بەكر مەنگوڕێ 6- بەكر بایز مامەش لەقەڵادزێ . دواى ئەوە كاك خدر هاتەوە هەر ئەوانەى گوت دەستت خۆش نەبێ و خودا خێرت نەنوسێت توخوا ئەوە كار بوو كردت گوتم ئەوە چیە ، كاك خدر گوتى خۆ كەڵەبابە قوڵێ هەموو قەلە ڕوو ڕەشەكانى كڕینەوە گوتم ئینجا بۆچى وایكرد هەر گوتیەوە تێى ناگەم چاوى خلەى چوینە سلێمانى بۆخزمەتى مام جەلال 10 مەترێك لێى دوور بووین كۆبونەوەى پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى و پارتى و سۆسیالیست و شیوعى و زەحمەتكێشان بوو فەرمووى 100 دۆلارتان دیارى پێدەدەم بەبۆنەى جەژنى 1ى ئایار جەژنى كرێكاران و شانازى دەكەم پێتانەوە كەمنیش پێشمەرگەى دێرینم و بەئێوە سەرۆك كۆمارم هەردەستى بۆلاى ئێمە بەرزدەكردەوەو بەسنگیەوە دەنایەوە خدر گوتى ئەوە واتاى چیە ڕەنجدەر ؟ گوتم : دەست بۆلاى ئێمە درێژكردن ئەوە دەڵێ بەقوڕێ و دابا بەقوڕێ و دابا ، دەست بەسنگ نانەوەشى دەڵێ لێتان مەمنون نیم و بەكەرى وەكو ئێوەوە سەرۆك كۆمارنیم دەنا موچەكانتان بێوەژنانە نەدەبوو ، دڵنیاشم بەشى زۆر لەو سەد دۆلارەشتان لێ دەدزن ، خدر گوتى سەهوت كرد وانی یە سەد دۆلار هاتوو وابوو نەیادا بە خدر گوتیان ناسنامەت نیە لە هاتووچۆى نێوان قەڵادزێ و رانیەو دوكاندا پەنجا دۆلارمان چوو هەتا سەد دۆلارى كاك خدرم وەرگرتەوەگوتم ئەوە بۆچى وابوو دیسان گوتیەوە تێى ناگەم چاوى خلەى .
5/1/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە