بە بڕیارى نەهێشتنى عبور و گەڕانەوەى (تەرقین قید) كۆیلەكانى بنەماڵە لە زانكۆكان و وەزارەتى خوێندنى باڵا جیلێك قوتابی تیرۆر دەكەن

Thursday, 24/09/2009, 12:00

1595 بینراوە


هەمیشە بۆ ئەوەى خەڵك بچەوسێننەوە و كوڕی فەقیر لە خوێندندن و پێگەیاندن دابرێنن و نەهێڵن پێبگات و داهاتوویەكى باش بۆ خۆی مسۆگەر بكات و ببێتە خاوەن كەسایەتى خۆی ، دەڵالەكانى بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى وەك بەعس ئاسا بیریان بۆ چەندین بریار و یاسا چووە كە بۆتە هۆكارى لە ناوبردنى داهاتووى كوڕە فەقیر و لە گۆڕنانى خەونى كوڕە هەژارەكان و زۆر وەستایانە بۆ بنەماڵە ئامانجیان پێكاوە ، ئەوەتا ئەمە چەند ساڵێكە بە پیلانى دەڵالانى بنەماڵەى بارزانى تەزویر چی و تاڵەبانى دز كە ئەوانیش(د. ئیدریس هادى و محمد خۆشناو خدر معسوم)ە پیلانى دانانى نەهێشتنى (بریارى عبور) و گەراندنەوەى بریارى (ترقین قید) یان دان و بەمەش سەدان كەور و كچە هەژار بۆ یەك وانە و دوو وانە خەرجى ساڵێكى دیكە و بارگرناكردنى ساڵێكى تری خوێندن لەسەر خوێندكارە هەژارەكان زیاتر بوو و بەمەش چەندین كێشەى كۆمەلایەتى و خێزانى و بگرەى چەند قوتابیەكیش بەهۆی دروست بوونى گرێى دەروونیەوە روویان لە دەروازەى خوێندن وەرگێراو بریارى دەست بەردانیان دا لە خوێندنى زانكۆ و ئیشكردنیان لە شێخەڵلا و بازارى گەورەى سلێمانى پێ باشتر بوو لەوێ ەستیان كرد بە كاسبی كردن و واز هێنان لە خوێندن .
ئێمە دەپرسین بە رێزان (د. ئیدریس هادى و محمد خۆشناو خدر معسوم) كە وەك دارێژەرى ئەم پیلانە ئایە هەستان نەكردووە خوا گیری ئەم كوڕە هەژارانە دەبن كە رەنج و داهاتووى 20 ساڵیان دەكەن بریارێكى میزاجیتان و دایان دەبرێنن لە خوێندن و یاخود بۆ دوو دەرس سالێكى رێك دەوامیان پێدەكەن ، ئایە گەر ئاستى خوێندنتان وا لێكردووە و بەم بریارە میزاجیانەتان توانیوتانە ئاستى خوێندن لە زانكۆكانى كوردستان بەرز بكەنەوە بۆچى كوڕ و كچەكانتان لە زانكۆكانى ئەوروپا ناگەرێننەوە بێن لە زانكۆ سەقەتاكانى كوردستان بخوێنن ، ئەم بڕیارە سەقەتانەیان لەسەر بسەپێنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە