پەراوێز خستنی لاوانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە

Monday, 13/05/2013, 12:00

1476 بینراوە






وتاریک لەسەر مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوتی لاوانی بەهرەمەندی تیپێکی وەرزشی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1983 و ئاور نەدانەوەی حکومەتی هەرێم لەم تیپە وەرزشیە و دەیان تیپی دیکەی وەرزشی، هەروەها پەراوێز خستنی لاوانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە.

لەم بەشەی باشوری کوردستاندا، کەوا بەشێک لە کوردستانیان فێر بونە و زۆر بە شیرینی ناوی دەهێنن بە هەرێمی کوردستان، ئەو هەرێمی کوردستانەی کەوا ئێمەی چینی ڕۆژنامەنوسان لە ژێر فشاری دروشمی ئازادی، دەچەوسێنرێنەوە. ئەو چینە ڕۆژنامە نوسانەی کەوا بێ لایەن و لە پێناو گەل و نیشتیمانەکەماندا خزمەت دەکەین، لەم هەرێمی کوردستانەدا ڕەخنەی ڕاستیەکان شرۆڤە دەکەین و بە ویژدانی پێنوسەکانمان خەڵکی ئەم نیشتیمانەی پێ ئاگادار دەکەینەوە، لە لایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تاوانبار دەناسرێین چونکە خەڵکمان هۆشیار کردوەتەوە.
لێرەدا دەچمە سەر شرۆڤە کردنی کورتە وتارێک لەسەر تیپێکی ورزشی شارۆچەکەی گوپاڵە سەربە ناحیەی بازیان، شایانی باسە تیپی ورزشی تۆپی پێی(بروسکە)مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێنی 1983 و تا ئێستاش جیل لە دوای جیل لە بەردەوامی پاراستن و هێشتنەوەی ناوی بروسکە و تیپەکە لەلایان لاوانی دەڤەری گۆپاڵەوە بەردەوامیان بەو تیپە وەرزشییە داوە و لە درێژایی خەبات و چالاکی ئەو تیپە وەرزشە تۆپی پێیە چەندین خەڵاتیان بەدەست هێناوە.
بەڵێم لێرەدا چەندین پرسیار هەیە و دێتە ئاراوە تا ئێستا هیچ لایەنێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەم پرسیارانەی نەداوەتەوە و خۆیان بە بەرپرسیار نەزانیوە لەبەرامبەر تیپی ورزشی تۆپی پێی(بروسکە) و دەیان تیپی دیکەی وەرزشی ئەم کوردستانە کەوا ئەم تیپە پڕ لە بەهرەمەندە تەمەنێکی مێژوویی هەیەو بە درێژای ئەو تەمەنە مافی ئەم تیپە وەرزشیە پێشێلکراوە، چ وەکوو پێویست چ وەکوو نیمچە پێویستیش ئاوڕێک لەم تیپە ورزشیە نەداراوەتەوە کە تیایدا بە دەیان لاوی بەهرەمەند و بەتواناو بەهێزی تێدایە.
دەپرسین جیاوازی مێسی و ڕوناڵد و کاکا و هەتد... چییە لە گەڵ دەیان لاوی بەتواناو بە ئەزمونی نیشتیمانەکەی خۆمان کوردستان، ئەگەر ئاوڕێکی جدی و کرداری لەو لاوە بەهێز و بەتوانا و بەهرەمەندانە بدرێنەوە کەوا لە کوردستان بونیان هەیە، ئەوکاتە ئێمەش لە کوردستان بەدەیان مێسی و ڕۆناڵد و کاکا، مان تێدا دروست دەبێت و ئیتر بە هەزاران و ملیۆنەها کوردستانی ئاخ و داخ و هاوار ناکات و خۆی ناکوژێت بۆ یاریزانێکی بیانی کە ئەسڵەن ڕەنگە زۆربەی ئەو یاری زانانەی بیانی چاویان بە بونی کورد و کوردستان هەڵنایە و خۆیان بە دوژمنی سەرەکەی گەلی کورد و کوردستان دەزانن.
پرسێکی دیکەی گرنگ هەیە لێرەدا؟ با باسی ئەو ساڵانەش نەکەین کەوا تاوەکوو پێش بونی سەدام حوسێن واتا تا پێش 2003 وەزعی ئابوری کوردستان باش نەبوە. ئێ باشە دوای ڕۆخانی ڕژێمی بەعس واتا دوای 2003 وەزعی ئابوری هەرێمی کوردستان بە هەزار دەرەجە گۆرانکاری بەسەردا هات باشە ئەوا بۆ ماوەی چەند ساڵێکە بە چەندین بیرە نەوت و بە دەیان پڕۆژەی ئابوری و لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و سەروەت و سامانەکەشی پشکێکی بەر ئەم میلەتە ناکەوێت، کەسیش خۆی لێ بە بەرپرسیار نازانێت هاوار ناکات بڵێت کوا بۆ کوێ دەچێت؟ ئەم سەروەت و سامانی میلەتە، پرسیارەکە لێرە دایە؟ خۆ ئەگەر هیچ نەبێت وەکوو مافی هەموو تاکێکی ئەم کوردستانە مافی خۆیەتی پشکێک لەو نەوت و سامانەی بەرکەوێت هیچ منەتی هیچ کام لە بەرپرسێکی ئەم دەسەڵاتەی تێدا نییە باشە بۆ لەو مافەڕەوایە کەوا میلەت مافی خۆیەتی بە لیتریش بێت چەند لیترێک لەو پەترۆڵ و سەروەت و سامانە کە ڕۆژانە دیار نامێنێت سەرفی ناکەن بۆ ئەو هەزاران گەنج و لاوانەی کەوا هەموو جۆرە ئەزمونێکی تواناسازیان تیا بەدی دەکرێت و نمونەی وەرزش و بوارەکانی تر بۆ ئەوەی پەرە بە بوارەکانی حەزی ژیانی خۆیان و ئایەندەسازی نیشتیمانەکەمان بدرێت. بۆ هەمیشە ئەم دەسەڵاتە خەڵکی ئەم کوردستانەی بەوە خەڵێفاندوە بە جۆرە دروشم و شوعارێک دەڵێن کاکە ئێمە زۆرمان ماوە بگەینە ئەوروپا و وڵاتانی تر ئێمە حکومەتەکەمان ساوایە دوای 23 ساڵ هێشتا هەر ساوایە کەواتە کەێ پێ دەگرێت و فێری قسە دەبێت ئەم حکومەتە ؟
وەک هەمیشە لە کۆتایەکی بێ پایاندا لەم وتارە کورتەمدا ڕایدەگەیەنم: هیوادارم لایەنە پەیوەندەیدارەکان چیتر لەوە زیاتر خۆیان لە ڕاستیەکان نەشارنەوە بێن بەدەم داخوازیەکانی لاوانی ئەم نیشتیمانە چونکە لاوانی هەموو نیشتیمانێک ئایەندەسازانی داهاتوی وڵاتەکەیانن، لاوانن دەتوانن چاکسازی بکەن لاوانن دەتوانن پڕۆژە سازی بکەن لاوانن دەتوانن دەسەڵات بگۆڕن لاوانن دەتوانن حکومەت پێک بێنن، کەواتە با چیدی دەسەڵات لەو حەقیقەتە نکۆڵی نەکات چونکە گەر ڕۆژێکیش مابێت دەسەڵاتی ناعەدالەتی سەرناگرێت بۆیە ئێمەی گەلی کورت لەم بەشەی هەریمی کوردستان واتا باشوری کوردستان بە دانی ملیۆنەها شەهیدی ڕۆڵەی ئەم کوردستانە ئەم پریشکە نیمچە ئازادیە بەدەست هاتوە بۆیە دەبێت لایەنەکانی دەسەڵاتدار زۆر ئاگادار و هۆشیار بن لەوەی کە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی لاوانی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هۆشیارتر دەبنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە