بەیاننامەى كەنجانى دەربەندیخان‏ بۆ ڕاى گشتى ..

Wednesday, 23/05/2012, 12:00

926 بینراوە


كۆمەڵێك گەنجى خەمخۆرى بىَ لایەن
لە سۆنگەى بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر بە پشتگوێ خستنى شارەكەمان و بەهۆى چەندین كێشەى و گرفتى خزمەتگوزارى و پرسیارى وەڵامنەدراوەى گەنجانى دەربەندیخان ...
ئێمە وەك كۆمەڵێك گەنجى شارى دەربەندیخان و دوور لە هەموو ئینتیمایەكى سیاسى و حیزبى دواى كۆبوونەوەمان لەگەڵ هەر یەك لە (قائیمقامى قەزاى دەربەندیخان) و (سەرۆكى شارەوانى دەربەندیخان) ببڕیارماندا بۆ بانگهێشتكردنى جێگرى سەرۆكى حكوومەت چونكە ئێمە گەشتوینەتە ئەو بڕوایەى كە چارەسەر كردنى بەشى زۆرى گرفتەكانى ئەم شارە لە دەسەڵاتى بەرپرسانى یەكە ئیداریەكانى ئەم شارەدا نیە , تەنها بەخودى جێگرى سەرۆكى حكومەت دەكرێت .. بۆیە داواكارین جێگرى سەرۆكى حكومەت لە ماوەى (10) ڕۆژدا سەردانى شارۆچكە دەربەندیخان بكات ئەگینا هەڵوێستى دیكە مەدەنیانە وەردەگرین , لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت سەردانى جێگرى سەرۆكى حكومەت بۆ شارەكەمان سەردانێكى جیاواز بێت و بە بانگهێشتى بەرپرسانى هاورێى نەبێت واتە سەردانى تەشریفاتیمان ناوێ , چونكە زۆر سەردانى بەرپرسانى دیكەى حیزبى و حكومیمان دیوە بۆ شارەكەمان كە (بەكۆبوونەوە لە ژوورە تاریكەكاندا دەستى پێ كردووە و بە دابینكردنى چەندین ئیمتیازاتى شەخسى كۆتایى پێهاتووە)
ئەو گرفتانەى كە چەندین ساڵە دەربەندیخان پێیوە دەناڵێنێت بریتین لە....
* چارەسەر كردنى كێشەى زەویەكانى (كانى سارد) كە بووەتە ڕێگر لە فراوان بووى دەربەندیخاندا و قەرەبوو كردنەوەى جوتیارەكان لە ماوەیەكى كورتدا
* چارەسەركردنى گرفتى پیسى ئاوى خواردنەوە كە زیاتر لە چوار ساڵى خایاندووە و تائێستا پاڵاوگەیەكى بۆ دانەنراوە
* چارەسەركردنى گرفتى كارگەكانى نزیك دەربەندیخان كە ژینگەى ناوچەكەى بە تەواوى پیس كردووە ومەترسى بۆ سەر تەندروستى دانیشتوانى ناوچەكە دروست كردووە .
* نۆژەن كردنەوەیەكى ڕاستەقینەى ڕێگاى (دەربەندیخان سلێمانى) و (دەربەندیخان كەلار) هەوڵدان بۆ بەدوو سایدكردنى كە چەندین هاوڵاتى ئەم شارەى لە ماوەى ڕابردوودا لەو ڕێگایەدا بوونەتە قوربانى .
* بە گەشتیارى كردنى دەربەندیخان كە ماوەى زیاتر لە (7) ساڵە هیچ پرۆژەیەكى گەشتیارى بۆ ئەم شارۆچكەیە نەكراوە .
* دابین كردنى یەكەى نیشتەجێ بوون بۆ گەنجان و ئاسانكارى كردن بۆ كۆمپانیاكانى وەبەرهێنان كە بەنرخى كەم و كاتى گونجاو وەك شارەكانى تر یەكە بۆ گەنجان دروست بكرێت .
* گۆڕینى داواكارى گشتى چونكە وەك پێویست نەیتوانیوە بەرپرسیارێتى بەرامبەر بە گرفتەكانى دەربەندیخان بگرێتە ئەستۆ .
* گەڕاندنەوە یاخود كردنەوەى بەشێك لەو بەڕێوەبەرایەتیانەى كە لە كاتى ڕۆشتنەوەى پارێزگاى كەركوك لە دەربەندیخان و دروست كردنى ئیدارى گەرمیان گواستراونەتەوە بۆ كەلار .
هاوڵاتیانى خۆشەویست گەر هات و جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئامادە نەبوو لە ماوەى 10 ڕۆژدا سەردانى دەربەندیخانى بكات , ئەوا ئاگادارتان دەكەینەوە كە ڕۆژى 3 6 خۆپیشاندانێكى جەماوەرى ساز دەكەین لە بەردەم مزگەوتى گەورەى دەربەندیخانەوە دەست پێدەكات بۆ بەردەم تونێلى سەرەوە ...
((لەگەڵ ڕێزى كۆمەڵێك گەنجى خەمخۆرى بێ لایەن كە تەنها ئامانجیان خزمەتكردنە بە شارێكى پەروێزخراوى وەك دەربەندیخان))


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە