مەلا بەختیار بۆ مەَلبەندى 14ى كۆیەت ڕیسواكرد

Saturday, 17/10/2009, 12:00

1078 بینراوە


من كادیرێكى ى. ن. ك بووم لە سنورى مەڵبەندى 14ى كۆیە تا ئەوكاتەى بەڕێز مەلا بەختیار پێشوازى كرد لە كۆمەڵێك خەلك بەناوى ئەوانەى كە لەناو گۆڕانەوە گەڕاونەتەوە نێو یەكێتى.

پێش هەڵبژاردنى 25/7 و سەرەتاى سەرهەڵدانى لیستى گۆڕان شارى كۆیە بەو گەرمیە پێشوازى لەم لیستە نەكرد ئەگەرچى من پێم وابوو كە زۆرینەى خەلكى كۆیە دەنگى پێدەدا بەڵام وەكو خۆم لەگەڵى دانەبووم ئەگەرچى كاندیدەكەیان لەمەى ئێمە (لیستى كوردستانى) بەهێزتربوو و هەڵسوڕاویان خاوەن كەسایەتى بەرزبوون، بەڵام لەناویاندا چەند كەسێكى بێ شەخسیەت دەبینران كە ئەمە واى لەمن كرد لەسەرەتاوە لەگەڵ گۆڕان نەبم، لە سەروو بەندى هەڵبژاردنیشدا چەندان جار ئەم كەسانە ناویان هاتووە و وەك خالێكى بێ هێزى لیستى گۆڕان ئەژماركراوە لە كۆیە بە تایبەت ستافى مەڵبەند زۆرجار ئەم ناوانەیان بردووە بۆ مەكتەبى سیاسیش كە پێیان وابووە ئەمانە هەڵسوراوى گۆرانن و گۆڕان بەمانە ناكرێ، لەكاتێكدا ئێمە ئەمەمان بە برادەرانى خۆمان دەووت لەناو كادیرانى گۆڕا ئەوان دەیان ووت ئێمە پێویستمان بە دەنگە دەنگى ئەوان و بەڕێز مام جەلال وەكو یەك وایە، وەڵامەكەیان تارادەیەك لەجێى خۆى بوو، بەڵام ئەوەى مەهزەلەیە ئەوەیە، كەوا بەبەرچاوى خەڵكى شارى كۆیە و ستافى مەڵبەند بە قسەى بەرپرسى ناوەندى ڕێكخراوەكانى كۆیە(كە ئەمیش خالى بێهێزى ڕێكخراوەكانى یەكێى و كۆیەیە) مەڵا بەختیار بە پێشوازیەكى گەرمەوە باوەشى بۆ ئەم وەك بەرپرسى مەڵبەندى پێشوو دەیگووت: (بەڕەلا و چەقوو كێش و .... هتد)یانە كردەوە.

ل. مەڵبەندى تازەى كۆیە گووتبووى من پێم شەرمە و ناتوانم پێشوازى لە خەڵكى وا بكەم، بەشێك لە ستافەكەى مەڵبەندیش نیگەرانن لەو پێشوازییە، بۆیە منیش لەدواى ئەم ڕووداوەوە بێ هیوا بووم لە یەكێتى و ئێستا ئەندامێكى بزووتنەوەى گۆڕانم، چونكە تا یەكێتى مەلا بەختیار و نموونەى وەك ئەو سەركردایەتى بكات حاڵى لەوە باشتر نابێت. بەهیوام بزووتنەوە گۆڕان پاك بێتەوە لەو تاقمە خراپانە و هیوا ببەخشێت بە هەموو تاكێكى بێ هیوا.

سەركەوتوو بێ ئیرادەى خەڵكى كوردستان ڕیسوا و ڕیسواتربن ئەوانەى یەكێتى بەرەو هەڵدێر دەبەن و بە خەم خۆر و خاوەنیش خۆیان پیشاندەدەن.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە