سۆره کانی ناو پارتیه که ی بنه ماڵه یی بارزانی کۆیله ی پله دوون !!

Monday, 20/12/2010, 12:00

1751 بینراوە


ئه گه ر کۆیله بوونی مرۆڤی چه رخه کۆنه کان نا چاریک بوو بێت ، که ئه و شه رایه تی سه ختی ژیان و دژواری باری گوزه ران و برسیتی و نه بوونی و نا ڕۆشنبیر و پاشکه وتوویی ، به سه ر مرۆڤه کانی ئه و سه رده مدا سه پاندوو بێتی و ناچاریی کردوو بێتن ، که له پێناوی مانه وه و ئیدامه دان به ژیانیان ، قایل به بن به ئه و ژیانی کۆیلایه تیه . ئه وه یی ئه مڕۆ له کوردستاندا ئێمه مانانی تووش شۆكکردوه ، له م پێگه یشتنه ی پڕ له مه عریفی و زانیستی سه رده مو ته کنۆڵوژیادا . ئه وه تا ، مڕۆڤ گه لێك له م سه ده ی پێشڕه فتی ئابووری و سیاسی و کۆمه ڵایه تی و ڕۆشنفکری و زانین و زانستی بواره کانی تکنیک و ته کنۆڵۆژیاو (های تاکه)و دیموکراسی و مافی مروڤ و ئازادی ڕا ده ر بڕینی تاك و کۆمه ڵدا . جه معێك له مرۆڤی کورد به حوسنو ڕه زایی خۆیان کۆیلایه تی هه ڵده بژێرن و کۆیله بوونی خۆیان ڕۆژانه بۆ بنه ماڵه یی بارزانی به یان ده که ن !!! سه یره که له وه دایه ، ئه م کۆیلانه باس له ئازادی و ماف و داد په روه ری و دیمۆکراسی و مرۆڤ دۆستی و ڕۆشنبیری وئاشتی و گۆڕان و بانگه واز بۆ به یکه وه ژیان و سه روه ری یاسا و پێشکه وتن و مۆدێڕنزمه ی کۆمه ڵگا ده که ن !!. کۆمه ڵگایه ك ، کۆیله ڤاڵنتێره کانی کۆیله خانه که ی بارزانی پێشنیاری ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و دادوه ری و یاسا ڕێساو سنوری ئازادیه کان بۆ کۆمه ڵگا بکێشێت و دیاری بکات و یاسای وڵات و ژیان و گوزه رانی مرۆڤه کان ده ست نیشان بکات . ئاخۆ ئه بێت چۆن وڵاتێك بێت و چی له ئاینده دا چاوه ڕێ لێی بکه یت ؟ بێی شك ئه و وڵاته ئه بێت " ئه گه ر زمانێی په یڤه کانی له برژه وه ندی کۆیله داره کاندا نه پیڤێت و به شان و باڵیانا هڵنه دات ئه وه ئه بێت ئه و زمانه یان ببڕێت یان ببه سرێت ، ئه گه ر مێشکێکیش تاوان و زۆرداری و نا داد په روه ریه کانی خاوه ن کویله کان به ده رکێنێت و نا ڕازیی بێت له ئه و ژیانی کۆیلایه تیه ، ئه وه به ڕمه کانی کۆیله کانیان ئه ی پڵیشێنن و ئازادی خه ونه کانی ناو مێشکی ئه نفال ده که ن . زۆر مان بیینی به هۆیی نووسینه کانیانه وه تیرۆرکران و به سیناریویی جیا جیایش خوێنی قوربانیه کانیان وون و لێڵکرد له به ر چاویی جه ماوه ردا . وڵاتێی دادگا تێدا کۆیله ی ده ستی بنه ماڵه بێت چۆن پاشماوه ی ئه نفالێکی گه رمیانی قوڕ وه سه ر ئه وه ی هه ی بووه نه ی بووه به ده ستی قاسم ئاغاو فتاح ئاغا کان به تاڵانیان برد و دادگاو دادوه ره کۆیله کانی ده سه ڵاتی بنه ماڵه ش به جورمی ته زویرچی له زندانی ده نێن . فتاح و قاسم ئاغا کانیش به ده یان سه ری شوان و که سانی ئاسای و شێته کانی کوردستانیان تزویری کرد به سه ری پێشمه رگه ، فرۆشتیان به سه دام ، که چی ئێستا له سایه یی ده سه ڵاتی پارتی و یه کێتیدا ئه نفالچیه کان له پاشماوه کانی ئه نفاله کان ئازاد و سه ر به ستترو ده ستڕۆ ترن . وڵاتێك پۆلس و ئاسایش و زریڤان و پرله مانتاری وزانیستگاو دانیشگای و نووسه ر و میدیاو ڕۆشنبیر فرهنگ و داو دزگاکانی .....هیدی کۆیله ی ده ستی دوو بنه ماڵه بن ئیتر چۆن ده نگه و ڕه نگه ئازاده کان نا تاسێنن و خه فه یان ناکرێن . بنه ماڵه ی بارزانی پارتی کردۆته قوتابخانه یه ك بۆ په روه رده کردنی مرۆڤی کۆیله هه ر ئه م سیاسه تی به کۆیله کردنه ، ته مه نی ده سه ڵاتی بنه ماڵه ی بارزانی له کوردستانی باشوردا کردۆته ئه به دی . ئه وه ی له کۆنگره ی سیانزه ی پارتیا ، بینیمان ڕوویی ڕاسته قینه ی ده سه ڵاتی بنه ماڵه ی بارزانی بوو که هه میشه خۆیان خاوه نی پارتی و بڕیاره کانی ناو پارتین بوونه . ئه و هات و هاوارو ماستاوکردنه ش ، پیشه ی هه میشه یی سۆره کۆیله کانی ناو پارتی بووه که به رده وام خۆیان وه کوو غوڵامێکی دڵسۆزو به ئه مه کی بنه ماڵه ی بارزانی پیشان داوه ، که چی هه ر ده ستی دووی ناو ڕیزه کانی پارتین . ئه م سۆره پارتیانه به هه مان شێوه ی شیعه به عسیه کانی کاتی سه دام ڕه فتاره ده که ن ئه یانه وێت به گۆرانی و سه ماو هات و هاوارو به سه را هه ڵدان وه لایی خۆیان بۆ بنه ماڵه یی بارزانی نمایش بکه ن و بڵێن ئێمه له بادینیه کان ، پارتی ترو دڵسۆزترین بۆ بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی . سۆره کان ناتوانن به ئه م خۆ هه ڵواسین و سه ما و سلۆگان و هوتافدانه سۆزی بنه ماڵه ی بارزانی بۆ خۆیان ڕاکێشن و له ئاینده دا بنه جێگای متمانه ی خێڵی بارزان . شیعه کانی عێراق به ئه و هه موو شاره زایو پرۆڤیشناڵ بوونه یان له بواری هونه ری به سه راهه ڵدان و ڕه قس و ته ره ب و شیعرو گۆرانی و هوتافدان ، نه یان توانی خۆیان له جه م سه دام ، هاو سه نگ و هاو ڕیزی سونه عه ره به کان و خزمه تکریتیه کانی سه دام بکه ن له ناو دڵی سه دام و به عسدا. دڵنیایشم سۆره کانی ناو پارتیش به ئه و(پێشڕه وی کورد پارتیه سه ڕۆکمان بارزانیه)و بارزانی تۆ مان هه بێت به سمانی هه ر تۆ باوو براو که سمانی) نا توانن خۆیان هاو سه نگ و هاو ڕیزی بارزانیه کان و بادینیه کان بکه ن له ناو پارتیدا . گومان له وه دا نیه پارتی بوون کۆیلایه تیه و کۆیله داریش بارزانیه به ڵام سۆره کانی ناو پارتی له کۆیلایه تیشدا له پله ی دوودان له ئه و کۆیله ستانه ی بارزانیا.... !!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە