(بارزانى و تاڵەبانى) (ئۆباما دەهات بۆ كوردستان . بۆ نەهات؟)

Friday, 26/02/2010, 12:00

1116 بینراوە


دواى ئەوەى زۆرینەى دڵسۆزانى شارەزایانى پرسى نەتەوەكەمان و خامە پیرۆزەكان داوایان لێكردن مەڕۆن بۆبەغا تا پێشەكى بەبڕیارێكى سیاسى مافە نەتەوەییەكانمان دەسەلمێنن، بێ بیستنى ڕاو دیدى شەقامى كوردى كە دەشزانن ئەمریكاو هێزە دیموكراسیەكانى دونیا تەنیا سڵ لە شەقامى میللەتەكان دەكەنەوەو حسابى بۆ دەكەن، چونە بەغاو لە ژوورى داخراودا دوو حزب بە ناوى نەتەوەى كوردەوە ڕەشنووسى دەستورێكى مینڕێژكراویان بەو مادانەى دژى ئەو مادە سادە ناوزەند كراوانەى بە مافى كورد ناسراوە بێ گرەنتى نێودەوڵەتى مسۆگەركراوتان قبوڵ كرد، دژو دوور لە داننانو چەسپاندنى مافى چارەنووسو سنوورى جوگرافى بە شەفافى بەپێى ئەو هەموو بەڵگە مێژوویىو جوگرافیەى لاى كۆمەڵەى نەتەوەكانى كۆنو UNى ئێستاو ڕۆژهەڵاتناسانو بەریتانیەكانو دەوڵەتە ئەوروپیەكانى ترو مێژوونوسانى عەرەبو خۆمان ...هتد هەیە. ئەوەتا زۆرینەى ئەو بەرپرسانەى ناردتان بۆ بەغداو ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى عەرەبى لە ڕاگەیاندنەكاندا دەڵێن ڕاو پێشنیارەكانمان دەربارەى مافە نەتەوەىو ستراتیژییەكان پەراوێز دەخەنو گەلى كوردیان وەك نەتەوەى دووەمى سەرەكى ئێراق قبوڵ نیە، ئەمە لە كاتى نەمانى كۆڵەكەكانى دەوڵەتو بایكۆت كردنى حكومەتى پێشوو بە سەفارەتەكانەوەو نەبوونى هێزیاندا بەوردى توانیان ژیرانە ئەو دەستوورە بە شێوەیەك داڕێژن تادواتر بە هەمان دەستور ئەو مافە سادانەشمان ڕەتكەنەوە. دەپرسین ئەوەتا حكومەتیان بنبەست بوو، بەردەوام بەرەو بەهێزى دەڕوات ئایا لەمەودوا هەڵوێستیان بەرامبەر كورد چى دەبێت؟ بە دڵنیایى لە ڕژێمى پێشوو شۆڤێنیانەو فاشستانەتر دەبێت. دەبا ئەم ڕاستیانە بزانین:
1. لە 9/11/2004و 22/12/2004دا وەك شاندى جەماوەرى پەیامى ڕەواى نەتەوەكەمان لە دوو دانیشتنى شەش كاژێریدا بە كونسڵو ستافى سیاسىو عەسكەرى ئەمریكا گەیاند كە ئێمە ئێراقینینو نابین بەئێراقىو ئەمانەن.
أ/ چەسپاندنى سنوورى جوگرافى باشوورى كوردستان لەگەڵ زانینى ناوە كوردیەكانى تكریتو باقوبەو كوت. ب/ دەوڵەتى كوردىو حكومەتى قانون بە قۆناغ. ج/ پەرلەمانى نیشتمانى سەرانسەرى نەك كارتۆنى حزبایەتى. د/ بە كارا كردنى دیموكراسى.
وەلاِمى دانیشتنى یەكەمیان ئەوەبوو بەرپرسانى كورد لەگەڵ شۆڤێنیەكانى عەرەب یاساى كاتى ئیدارەى ئێراقیان داڕشتووەو منداڵ یاساى وا داناڕێژێت، لەدووەمدا بە بەڵگە بۆمان سەلماندن بە زۆر ئێمەیان لكاندووە بە ئێراقى عەرەبیەوە، وەك جەماوەر بەئێراقى بوونمان قبوڵنیە، وەڵامیان ئەوەبوو پرسى كورد لە بەغا بەدەست بەرپرسە كوردەكانەوە بووە بە وەرەقەى پۆكەرى دۆڕاو. ئەوەتا وادەرچوو. بە كوردتى ئەو دانیشتنانەمان لەدوو بەیاندا بڵاوكردەوە.
2. لە سەرەتاوە وەك تاكێكى جەماوەرىو كۆمەڵێ لەنووسەرانو سیاسەتوانانى خاوەن ئەزموونو تێگەیشتن لەیاساناسانى نەتەوەكەمانو دەرككردنم بەزیانى گەورەى كوردو كوردستان بابەتێكم بەناونیشانى (نا بۆدەستوورى ڕەشو كۆیلایەتى) لەژمارە 211و212ى هەفتەنامەى میدیا (YNDK)دا بڵاوكردەوە خەڵكانێكى زۆر دەڵێن پێشبینیەكان ڕاست دەرچوو.
3. لە 15/5و 22/5/2007دا لە ژمارە 289و 290ى هەفتەنامەى میدیادا نامەیەنكى كراوەى شەفافو زبرم ئاڕاستەى سەرۆكى ئەمریكاو كۆنگریسى ئەمریكا كرد دەربارەى فەشەلى سیاسى ئەمریكا لە باشوورى كوردستانو ئێراقو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستو گەندەڵى كارگێڕىو دارایى كوردستانو ئێراقو نەبوونى ئازادىو سازشى بەرپرسانى كورد لەسەر پرسە نەتەوەییەكەمان، بۆ چارەسەرى ئەو شكستە گەورەیە بۆ بەدیموكراتیزەكردنى دەڤەرەكە لە دەستپێكى سێ پێشنیارەوە بۆدرووستبوونى دەوڵەتى كوردى كە خەونى شاعیران نیە، هەرچەند كەرەستەى فاكتەرە دەرەكىو لاوەكیەكانمان زۆر لاوازە، بەڵام لە كاتى تەتەڵەو گێژى سیاسى زۆر ورددا دەتوانرا شێوەى ئیدارەیەكى گونجاوى بابەتى كۆنفیدڕاڵى یا یەكگرتنەوەى ئارەزوومەندانەى گرەنتیدار بۆ قۆناغى یەكەم دابڕێژرایە. خەڵكانێكى زۆر پێیان وابوو گەربۆیان بكرێت وەك م.عەلى باپیر دەمفڕێنن، بەپێچەوانەوە بەئیمەیڵ ئاگاداریان كردینو لامانە، دەڵێن نامەكە زۆر بەبایەخ وەرگیراو وەرمانگێڕا بۆئینگلیزىو ناردیان بۆگشت ناوەندە بڕیار بەدەستە باڵاكان (كۆشكى سپى، پنتاگۆن، وەزارەتى دەرەوە، CIA، كۆنگریس) دواتر داوەتى پەرلەمانى ئەوروپى بەدوادا هاتو دواى ئەوەش پەیمانى داوەتى كۆنگریسو سەرۆكى ئەمریكاشى بەدوادا دێت. داوەتەكەم مەرجدار كرد بەوەى دەبێت لەگەڵ سەرجەم نوێنەرى چینو توێژەكانى گەلەكەماندا بێتو پەیمانى بەدۆكۆمێنتكردنى پرسى نەتەوەكەمانى لەگەڵدا بێت.. وە یان ڕەتى دەكەینەوەو نەچووینو ئاگادارمان كردن وەك جەماوەرى كوردستانى دژى ستراتیژى ئێوە دەبین تا قبوڵكردنى پرسى نەتەوەكەمان لە ئەجندەى ئەمریكادا .
4. دانیشتنى ئیمبۆدینو چەند كونسڵێكى ترمان قبوڵنەكرد، جوزیف بایدن ئەوكاتە بەرپرسى پەیوەندیەكانى دەرەوەى ئەنجوومەنى پیرانبوو كەئێستا جێگرى ئۆبامایە، هاتە بەغاو ویستى بیبینین، بەشێوەیەكى تر داواى بەدۆكۆمێنتكردنى دۆزى نەتەوەكەمان لێكردو نەچووین تا دوا وەڵام دەداتەوە.
5. دواى ئەو نانسى پیلۆسى سەرۆكى كۆنگریسى ئەمریكا هاتە بەغاو چاوپێكەوتنى ئەویش سازكراو ئاگادارمان كردنەوە بەمەرجى داخڵكردنى دۆزى كورد لەئەجندەى ئەمریكاو داڕشتنى ستراتیژى هاوبەشى مەودا دوور بۆ كوردستانو ڕۆژهەڵات ئامادەین لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم چینەكانى جەماوەرى گەلەكەمان تەتەڵەو گێژى تەواوى واقیعەكە لەگەڵیا بكەینو چاوەڕوانین... پاشان لەئەمریكاوە ئاگاداركراین جوزیف بایدن لەسەر نامەكەى ئەحمەد ئەربەتىو نامەیەكى بچووكى تر پرۆژەى دابەشكردنى ئێراقى بۆ سێ هەرێم (بەش)ى فیدرالى ڕاگەیاند. هەندێ هەڵاى بێ بنەماو نایاسایىو نادروستى مشەخۆرانو میرنشینە مشەخۆرەكانو برسیەكانو شوڤێنیستە بێتواناكانى عەرەبى دژ بەو پرۆسە دیموكراسیە لێكەوتەوە، ئێوەش بۆ ئەو سەردەمە هەڵوێستو هەراى شەقامى كوردیتان بۆنەڕەخساندو ئەو هەلەشتان لەدەستدا.
6. لەتەموزى ڕابردوودا لەلایەن زۆرینەیەكى ڕوناكبیرى بێسنوورى چینەكانى گەلەكەمان داوام لێكرا خۆم كاندیدكەم بۆسەرۆكى هەرێم، دواى ڕێزو سڵاوم بۆ یەك بە یەكیان ئەو كاندیدكردنەم بەچاك نەزانىو ئەوەى بۆ ئەو ساتە پێویست بوو بوترێ بەناونیشانى (هاتنەوەى وەڵامى نامە كراوەكەم بۆسەرۆكى ئەمریكاو كۆنگریس... وە هەڵبژاردنى ئایندە) لە ماڵپەرى (www.dengekan.info. ئەرشیف بەشى گشتى-) لە 5/7/2009دا دابەزاند.
7. دەربارەى ئەم هەڵبژاردنە بابەتێكم بەناونیشانى (باشوورى كوردستان بەرەو كارەسان یان مافى چارەنووس) لە 16/1/2010و 25/1/2010 بڵاوكرایەوە لە ماڵپەرى (www.dengekan.info گۆڤارەكان گشتى2 لاپەڕەى بەشى سەرەكى گشتى) بڵاوكرایەوە.
پێشئەوەى سەرۆكى هەرێم بڕوات بۆ ئەمریكا نامەیەكى ئەلكترۆنیم بۆهاتو بە كورتى ئاماژە بەوە دەكات (ئۆباما بەمزوانە دێتە كوردستان ئایا ئامادەى وەك ئۆپۆزسیۆنێكى ڕاستەقینەى كورد ڕاستیەكانى بۆ باس بكەى بەبێ مەرجدانانى پێشوەختو ئەم كاتە لەدەست نەدەیت...هتد).
دیارە ئەمریكا ئاگادارى ڕابردوو هەڵوێستو تواناى هەموو كەسایەتیە سیاسیەكانو نوسەرانى نەتەوەكەمانە.
هەموو پێمان وایە لە ئامێرەكانى دەزگا نهێنیەكانتانەوە دەتوانن هەموو شتێك وەربگرن، بۆیە وەڵامى نامەكەم نەدایەوە تا بزانین ئێوە دواهەڵوێستتان چیە بەرامبەر بەیاساى دروستبوونى ئۆپۆزسیۆنى نیشتمانى، هەرچەندە ئەوە 19ساڵە ئێوە لەگەڵ بوونى ئۆپۆزسیۆنى نیشتمانى یاساییانە نەبوونو نابن هەتا بەزۆر نەسەپێنرێت بەسەرتاندا. بەڵام هاتنى ئۆباما بۆ كوردستانو بینینى ئۆپۆزسیۆنى ڕاستەقینەو ئێوەو خەڵكى تر دەكاتە داننان بەدۆزى ڕەواى گەلەكەمان، گەر هەموومان بتوانین قەناعەتى پێبكەین هەندێك لەئامۆژگاریەكانى بیكەرو هامڵتۆن بەلاوە بنێ بۆ پراكتیزەكردنى دیموكراتیزەكردنى دەڤەرەكەوڕوژهەڵات تا ستراتیژە دوور مەوداكان كارا دەكرێت لەوانە (پێشەكى بەبێ ڕزگاربوونو ئازادبوونى ئێمەى كورد) ئەم جیهانە لەشەپولى تیرۆرو نائارامى هەرگیز رزگارى نابێت , لەبەر ئەوە سەربەخۆى ئێمەى كورد كەسەنتەرى گەورەى گەمە سیاسیەكەى ڕۆژهەڵاتین مەبەستە سیاسیە براوەو دوڕاوەكان دەستنیشان دەكات وەك لەپێشەكى بابەتى (باشوورى كوردستان بەرەو كارەسات یان مافى چارەنووس) لە 16/1/2010 لە ماڵپەرى دەنگەكاندا ئاماژەم بۆكردووەو دابەزیوە.
لێرەدا ئەو شتەى حاشاهەڵنەگرە كە هەموو تاكێكى ووشیارى كوردستانى دەیزانێ ئەوەیە ئەو ناكۆكیە دێرینە ئاشكراو شارەوەیەى لە 1964ەوە لە نێوانتاندا هەیە بێ چارەسەرى بنەڕەتى بەردەوامە، بۆیە پۆستەكانو بەرژەوەندى خێزانەكانتان لاگرنگترەو تابۆتان بكرێت دەیپارێزن، دۆزى كوردیش بەو هۆیەوە زیانى بێسنوورو گەورەى لێكەوتووە. هەموو دەزانین كوردو كوردستان لەهەمووشت پیرۆزترە. بۆ ئەوەى ئەو هەڵومەرجەى ئۆباما لەدەست گەلەكەمان نەدەین ئەگەر ژێربەژێر مامەڵەى ترى شاراوەى لەگەڵ نەكرابێ، زۆر بەپێویستو ئەركى نەتەوەیى دەزانم باهەمومان لەگەڵ سەرجەم نوێنەرە ڕوناكبیرەكانى هەموو چینەكانى نەتەوەكەمان بچینە پەرلەمان لەوێوە شەفافانە داوا لە پەرەلەمان بكەین یاسایەك دەربكەن هەتا لە دونیادابن هەردوكتان سەرۆكى كۆمار یانهەرێمو سەروەزیرانبن بەمەرجێ كۆسپ دروستنەكەن بەوەى پەرلەمانێكى نیشتمانى ڕاستەقینە هەڵبژێرین گوزارشت لە هەموو ئەركو مافە نەتەوایەتیەكانمان بكات، وە هەركەس ناڕازى بوو ئێمە دەستى ماچدەكەین.
لەوێوە نامەئەلكترۆنیەكە لەشاشە گەورەكەى TVى پەرلەمانەوە دەنێرین بۆ ئۆبۆماى بەڕێز بابفەرموێت بۆ كوردستانو تاهەمومان بتوانین قەناعەتى پێ بكەین لەمەزیاتر خۆمانو گەلەكەشمان چەواشە ناكەین وەئەو دەستورە ڕەشە مافەكانى ئێمە دەسەبەر ناكاتو قبوڵمان نیەو دەیان ساڵە بەبرایمخلیلو برایم پاشاى خۆمان بە هەژارى ژیاوین ئێستاش دەژینو كەم دەخۆینو قنج هەڵدەپەڕین، بۆیە جیادەبینەوەو سودمەندى گەورەى ئایندەش ئەمریكا دەبێت.
پاش دیالۆگى تەواو ئەگەر بە ئەنجام نەگەیشتین دڵنیایان دەكەین دەنگ نادەین یان هەموو دەچینو دەنووسین جیابوونەوە، وە یان ناچینو دواتر كەسایەتیەكى یان شاندێكى سێ كەسى یان پێنجكەسى یاسایىو سیاسىو ووریاو بەتواناو چاونەترس بۆچەند ڕۆژێك یان چەند هەفتەیەك دەنێرین بۆیەكلاكردنەوەى ئایندەى دۆزەكەمانو چەسپاندنى سنورەكەمان یان ئەگەر بەچاكو ڕەوا زانرا هەموو دەسەڵاتەكان دەدەین بە پەرلەمانى كوردستان بەرامبەر بە پەرلەمانى ئێراقى عەرەبى.

بەڕێزان: ئەوەتا مالیكى دەڵێت ئیئتیلاف نامێنێتو كیانەكانى تریان هەموو دەهۆڵى ئێراقى عەرەبى لێدەدەن. باشە ئەى كیانە كوردیەكان دەهۆڵى چى لێدەدەن؟
لە كۆتایدا ئایا ئەو پرۆسە سیاسیەى ئێراق بۆ پەراوێزكردنو كۆیلەكردنى هەتا هەتاى كوردە؟ یان بۆ چەسپاندنى مافەكانیەتى؟ وە پێویستە چاك بزانن بڕیارەكانى مێژوو بێ بەزەییەو ... ڕێزم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە