150 دەفتەر دۆلارى فیستیڤاڵى یا هلا هەولێر لە كوردستان تى ڤى دەچێتە گیرفانى چەند كەسێك ......

Tuesday, 26/06/2012, 12:00

1317 بینراوە







كارمەندێكى كوردستانى تى ڤى پێى راگەیاندم لە كاتێك تا ئێستا 45 رۆژە موچەى كارمەندانى كوردستان تى ڤى نەداروە چونكە بە ئاگەدارى كاروان ئاكریى دلێر محەمەد عیسى مانگانە مامەلە بە موچەى كارمەندان دەكات .

ئیمرۆ بە پێى زانیاریەكانى كاربەدسەتانى ماجدى مۆل بەتایبەتى ئەحمەد ماجدى برى 150 دەفتەر دۆلار دراوەتە ئیدارى كوردستان تىڤى ئەمەش لە كاتێك دێت كە كارمەندانى كوردستان تىڤى زۆربەیان خەریكە وازو دەهێنن چونكە هیچ مانیگ موچە لە كاتى خۆى دابەش ناكرێت .
و ێراى ئەمە چەند كەسێك لە كوردستان تىڤى بەتایبەتى دڵیر محمەد عیسى بارزانى و عەگید بارزانى و كاروان ئاكرەی هیچ داهاتێكى كوردستانى تى ڤى داخیلى لیستى داهات ناكەن لە كاتێك بەپێى زانیاریەكان مانگانە كوردستان تىڤى لە رێگاى ریكلام و هەندێ دراما بە سەدان هەزار دۆلار قازانج دەكات بۆ نەموونە تەنیا لە زنجیرە درماى جۆمۆنگ كوردستان تى ڤى بیست دەفتەر دۆلار داهاتى بووە لە كاتێك كارمەندانى كرودستان تىڤى زۆربەیان لە بێ موچەیى توشى بارودۆخێكى خراپ هاتونەتە و چەند كەسێكیش لەوان بە نەهێنى فۆرمى لە روداو تى ڤى پر كردۆتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە