(ساكینە و هاوڕێیانى لە باكور) و(نەوشیروان و هاوڕێیانى لە باشور)

Thursday, 17/01/2013, 12:00

937 بینراوە








- پێنجشەممە لە ئامه‌دی باكور و لە سەرى رەش لە باشور چى دەگوزەرێت؟

- پێنجشەممە لە باكورى ووڵات تەرمى سێ ژنە چالاكەوانى سیاسیی باكور بە خاكى نیشتمان سپێدرا.

- پێنجشەممەش لە باشورى ووڵات سێ سەركردەى سیاسیی باشور بە دیدارى مەسعود بەرزانى شاد دەبنەوە.

- پینجشەممە لە باكورى ووڵات سێ ژنى دوورە ووڵات ئامێز بەخاكى نیشتیماندا دەكەن.

- پێنجشەممە لە باشوورى ووڵات سێ سەركردە لە ڕەگەزى پیاو مەسعود بارزانى ئامێزیان بۆ دەكاتەوە.

- پێنجشەممە لە باكورى ووڵات ساكینە و هاوڕیانى بۆ پایتەختى نیشتمانپەروەرى دەگەڕێنەوە.

- پێنجشەممە لە باشورى ووڵات سێ سەركردەى پیاو بۆ خاكى نەفرەتى سەرى ڕەش دەگەڕێنەوە.

- پێنجشەممە لە باكورى ووڵات ملیۆنان كورد چاوەڕوانى تەرمى سێ ژنە شەهیدى دوورە ووڵاتن.

- پێنجشەممە بكوژى هەزاران كورد چاوەڕوانى دیدارى سەرانى ئۆپۆزسیۆنن.

سبەى میژووى نەتەوەكەم رۆژى پێنجشەممە 17ى1ى2013 لە باكور و له‌ باشور چۆن دەنووسینەوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە