زانكۆی دایك (زانكۆی سلیمانی) ڕیسوانابێت ،ئەویش گۆڕا...

Friday, 19/02/2010, 12:00

2178 بینراوە


وەك ئاشكرایە زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆی كوردستانی كەلەساڵی 1968 دروست بوە هەمیشە هەوێنی خۆڕاگری و سەرهەڵدان بوە، هەر ئەوەش وای كرد دوژمنانی ئەم زانكۆیە رق وكینەی خۆیان ببارێنن بە سەریدا،وەك ئەوەی لەساڵی1981 دا یەكەم زەبریان لێ وەشاند بەڕاگواستنی بۆ هەولێر و هەڵكەندنی لەشوێنی لەدایك بونی.
بەڵێ زانكۆی سلێمانی دایكی هەموو زانكۆكانی كوردستان هەمیشە نەمرو هاواری ئازارەكانی ئەم گەلە بوە لەڕابردودا،بەڵام وا بۆ چەند ساڵێك دەچێت چەند كەسێكی بودەڵەو نەفس نزم دەیانەوێ دەستە مۆی بكەن و هەرجیەكیان پێ كرابێت بۆ سوكایەتی پێ كردن و رَیسواكردنی ئەم زانكۆیە درێغیان نەكردوە،دیارترینیان خەساندنی مامۆستایانی ئەم زانكۆیە بو لەبەرامبەر ئەو هەموو سوكایەتیەی ئەم دەسەڵاتە پێیان دەكات لەبەرامبەر سەرەتای ترین مافی مرۆڤدا كەشوێنی نیشتەجێ بونە كە تەنها (140) خانووی مامۆستایانی زانكۆیە كە شەش ساڵ زیاترە لەلایەن رێكخراوە خێرخوازەكانەوە دروست كراون بەڵام ئەم گەندەڵانە دەستیان گرتوە بەسریانداو بەمامۆستایانی ئەم زانكۆیەی رەوانابینن هەر لە سەردەمی رەشی (عمر مرتاح) ەوە بەو بریاری فرۆشتنەی كە دەریكردوە كە لەقوتوی هیج عتارێكا جێینابێتەوە،وە دواتر سەردەمی (عماد احمد) ی كارتۆندا كەلە كۆبونوەیەكی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی دا بەر لەهەڵبژاردنی 7/25 وتی ئێوە داوابكەن من بۆتان جێ بەجێ دەكەم بەڵام دواتر دەركەوت تەنها گاڵتەپێكردن زیاتر هیجی ترنەبو.هەر بەرلەهەڵبژاردنی 7/25 دكتۆر بەرهمی بێبەرهم لەكۆبونەوەیەكدا كە لە (م.س) لەسلێمانی لەگەڵ مامۆستایانى زانكۆ كردی لە 2009/5/19 وا خۆی نیشاندا كەخەمی ئەوخانوانە كەپێمان نادرێن ژیانی لێتاڵكردوە ،بەڵام كاتێ هاتەسەر دەسەڵات ئامادە نەبو تەنها (5)خولەك چاوی بەنوێنەرەكانمان بكەوێ بۆ كێشەی ئەو خانوانە بە ئێستاشەوە كە زیاتر لە مانگێكە داواكاریەكەمان لە بەشی یاسای ئەنجومەنی وەزیرانە هەروەڵامیشمان ناداتەوە بە ئا یا نا.
ئێمە وەك مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی كەلەم كاتەدە ژمارەمان(108) مامۆستاین وە بەردەوام لە زیادبون و پەیوەندیداین لەگەڵ مامۆستایانی تر بڕیارمان داوە لەتۆڵەی ئەو هەموو سوكایەتیەدا بەوپەری توانامانەوە كاربكەین دژی ئەم گەندەڵانە بۆ ریسواكردنیان لەهەڵبژاردنی 3/7 دا وەرۆژ ی 1991/3/7 دوبارە بكەینەوە لە سندوقەكانی دەنگ داندا،وە بیكەینە ڕۆژی ڕاپەرین وگۆرانی زانكۆی دایك وە پێیان بڵێین تۆڵە بەسەبرە ئەما بەزەبرە.
مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی /سلێمانی/2010/2/18 .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە