دكتاتۆریەت لە كۆنگرەى لاوان دەستى پێ كرد

Sunday, 21/06/2009, 12:00

1978 بینراوە


وەك دیارە حەوتەمین كۆنگرەى یەكێتى لاوان لە 22ى ئەم مانگە دەست پێ دەكات . بە پێى وتەى كەسێكى باوەرپێكراو لە لێژنەى تەحزیرى كە نەیویست ناوەكەى ئاشكرابكرێت , مەكتەبى سیاسى دەستى بە دەستێوەردان كردوە لە سەر بنەماێكى نا دروست.
بە پێى وتەى ئەو باوەرپێكراوە(مەحمودە سوور)ئەندامى مەكتەبى سیاسى , بە هەرەشەوە بەشدارى لەو دەستێوەردانە كردووە وە لەسەر داواى(پشتیوان سادق) پشتگیرى لە(ئومێد خۆشناو) دەكات بۆ پۆستى سكرتێرى لاوان. بەرامبەر بەمە پشتیوان لە كۆنگرەى پارتى دەنگ بە مەحموود دەدەات . هەریەك لە مەلا محەمە د و زەعیم عەلى و مەسرور بارزانى لەگەڵ دەستێوەردانەكەى مەحموودەسوورن. بەلام نێچیر بارزانى و مسعود ساڵەى و ئازاد بەروارى لەگەڵ ئەوەدان كە (دەهام باقى یان مزەفەر تاهیر) ببێت بە سكرتێرى لاوان.
لەلاێكى تر(نەجات باپیر) سكرتێرى ئێستاى لاوان . ماوەیەك بەر لە ئێستا پشتگیرى خۆى بۆ ئومێد بە راشكاوى دەربرى بەرامبەر بەوەى كە پشتیوان بیكات بە ئەندامى پەرلەمان بەلام دواتر لە لایەن نێچیرڤانەوە ناوى لە لیستەكە دەردەهێنرێت. بۆیە ناوبراو ئێستا بێ دەنگە .
سەرچاوەێكى نزیك لە پشتیوان سادق رایگەیاند كە بەرپرسى لق ژمارەیەك لە ئەندامانى كۆنگرەى سنوورى پارێزگاى هەولێر بە تایبەت ناوچەى خۆشناوەتى بە ئاماجەبوونى نەجات باپیرو ئومێد خۆشناو كۆكردۆتەوە .ناوبراو ئاماژەى بەوە داوە كە دەبى سكرتێرى لاوان هەولێریبێت وە خۆشناو بێت چونكە خۆتان دەزانن بارزانى و بادینى دونیایان خواردوە.
بەرێزان كۆمەلێك زانیارى زۆر گرنگتر لە بەر دەستدایە كە دواى دڵنیا بونەوە لەم زانیاریانە بۆتانى بلاو دەكەمەوە . بەلام لە ئێستاوە لەوە دڵنیام كە كۆنگرە بەم شێوەیە سەركەوتوو نابێت و زۆر لە قوتابیان خراپتى لێ بەسەر دێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە