مانگەكان

Monday, 21/11/2011, 12:00

2089 بینراوە






جاران وابوو ،

تریفەی مانگ چرای ژووانی عاشقان بوو

هەموو شەوێ ئاسمان میهر دایپۆشیبوو ،

خۆشەویستی پڕ زەمینی فراوان بوو .



تەنیا شەوێ مانگ بزربوو ...

تەنیا شەوێ ژووان چۆڵ بوو...



ئێستا سەدان مانگی دەستكرد بێ سرەوتن ،

بەبێ ووچان بە ئاسمانا دێن و دەچن

تریفەیان بۆ سیخوڕی و جەنگەكانە

بۆ سانسۆر و مل ملانێی نێو گەلانە ،

ئەوەی چۆڵ و تاریكیشە

هەموو كاتێ بۆ هەمیشە

تەنیا ژووانی عاشقانە !

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە