کێ ئاژاوە گێڕە،،،، گزیر ؟

Thursday, 05/12/2013, 12:00

1719 بینراوە



خەڵکان مار پێیانە وەدەدا کوردی هەژاریش مێشە کەرانە .نەتەوەیەک کە دانیشتوانی سەر خاکەکەی لە سیاسەت بازو شاعیرو نوسەروپێنوس بەدەستی پێشکەوتوتر بێ هەر ئەوەی بەسەر دێ کە بەسەری دێنن ،کۆگا کۆگا بەدەستی خۆی قوڕ وەسەری خۆیدەکا ! سەدەی سێزدە بۆ ئورووپیەکان بۆتە پەڵەیەکی ڕەش کە بەئاوی هەموو زەریاکانی خۆیان ناشۆرێتەوە .هەلو مەرجێک کەئەوکات لەسەر ناوی دین وئایین بەدەستی قشەو کلیساکان لەسەر خاوەنی رامان وفەلسەفەیان هێنا . سە ردەمێکی تاریکستان ئاوا کە زانای بەناوبانگی وێنەی / روبسپیر /یان لەسەر گوتنی راستیەکان ئاور تێبەرداو سوتاندیان ! هەرپاش ٢٠٠ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە کە تێپەڕی ئەوڕۆ دەستە دەستە دەچنە تەنیشت کۆتەڵەکەی و گوڵبارانی دەکەن .
خۆ ئێمەی کورد لەوسەردەمەشدا ناژین خودای ناکەردە هەزارەی سێ خەریکە وردە وردە تۆف وتەزووی تاریک بیری ودواکەوتوویی ر ا دەماڵێ . لەوەها رۆژگارێکدادونیا بەرەو کوێ هەنگاو دەنێ وکورد بەرەو کوێ پاشە کشە دەکا !؟ شایی دونیام دەدەڵیدا دەگەڕا ودەمگوت : سەدامیان بۆ رووخاندین ولەوبەشە لەوڵات کورد خەریکە خۆی دەدۆزێتەوە بەڵام زۆری نەخایاند بۆم دەرکەوت کە ئەودوو بنەماڵەیەلەجیاتی دۆزینەوەی چارەسەری ، نەفتیان دۆزیەوە وخەریکن دەبنە بازرگانێکی دەستەمۆوگوزێکی کوشەندە بۆ جەستەی برینداری ئەو خاکە تۆراوە .
بنە ماڵەو کار بەڕێکەری بارزانی بە دزی ئاوس دەبن و بە ئاشکرا ژان دەیانگرێ ! بە رۆژی رووناک بە بەر چاوی هەموو جیهان بەو گیراوە سیاسیانەی رۆژهەڵاتی وڵات دەڵێن : ئاژاوە گێڕ ! کە بەپێی یاسای خۆیان گۆیا مامڵەیان دەگەڵ دەکەن ! بەوواتایە پەیوەندی نێوان کۆماری کەمتیارەکان وبنە ماڵەی بارزانی لەسەر لەسەر ئەو خاڵەش جووتن کە لە کاتی ئاوا دا دەبێ ئەو گیراوانەش رادەست بکرێنەوە لەوەش بترازێ بە عالەمی ئاشکرا دەڵێن : بڕۆن شوکرانە بژێر بن کە وەکی بابمان و باپیرمان کەکاتی خۆی سولێما ن موعینی و هاوڕێکانمان رادەستی دەسەڵاتی شای ئێران کرد ئێمە ئەو کارە ناکەین ! (شەهید سولێمان و هاوڕێکانی) . هەر چەند من بەدووری نازانم بۆچاوترسێن کردنی خەڵکی دیکە ئەو کارە قڕێژە دووپات نەکەنەوە .کەسێک کە بڵێ شۆڕشی رۆژئاوای وڵات شۆڕش نییە هەموو شتێکی لەدەست دێ .
ئەوەی کە مرۆو ئازار دەدا بێدەنگی جیرەخۆرەکانی ناو کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕەگوێزە کە لەوەتیهەن منداڵی کوردیان بە کوشت داوە وخۆبەزلزانیان کردۆتە سەردێڕی کارەکانیان . سەیر ئەوەیە بۆ بەشدار بون لە کۆنفڕانسی نەتەوەییش لە هەموان بەپەلەتر بون ! چوار وەرزی ساڵ دێن ودەچن ڕەوڕەوەی مێژوو بە بێوەستان دەرسی خۆی دەڵێ ، شەختەی سیخواری پاییز دەشکێ وپاییزەکان ڕێچکەئاسا دێنو دووپات دەبنەوە . ئەوەی کە کارەسات بەدوای خۆییدا دێنێ نەشکاندنی شەختەی بێ دەنگییە ! ئەوەندەیان گوتوە حیزبی ٦٨ ساڵ تەمەنوو خاوەنی کۆماری کوردوستانین مرۆویان جاڕز کردووە .گوفتو لفتی قسەی سیاسەتیان رۆژانە وەکو تەڵاقی بزن و دەست نوێژی پشیلەی لی هاتووە . کەس نییە بڵێ : دەفەرمون ،، لەبەر خاتری شەهیدان ،، لەبەر خاتری دایکی شەهیدان ،، تەوتاوی ترس لە بڕینی جیرەی مانگانەتان لادەن وبڵێن : دە سە ڵاتی کوردی وزیندانی سیاسی !؟ دەسەڵاتی کوردو ئەو هەمووەسوکایەتی ؟
دەست لە ملی خەڵکی رۆژهەڵات هەڵگرن ،، ماوەیەک پیلەتان بە ،پ، ک، ک ، گرت سەری نەگرت . نۆبەی پژاک هات فەرمووتان ئەوانە رەسەن نین سەری نەگرت ، ئاشت بونەوەتان وەک کایەی منداڵان دەچێ وسەرناگرێ ! وەکی شەیتانۆکەتان لێ هاتووە بونەتە ماڵ بەکۆڵ . وشەی دێمۆکڕاتو لایە نگری لە کرێکار ئاسان نییە . ئەو گەنجانەی کە دە سەڵاتی بێ موڕال پێیان دەڵی : ئاژاوە گێر بە بارتەقای ٣٤ ساڵ کەمپنشینی ئێوە هەڵویستیان نواندوو .لە کاتی خۆیدا لە ئاست خەڵکی بێ دەرەتانی کورد ،،
لەرۆژهەڵات وەک شێر خۆتان نیشان دەدا بەڵام ئەوڕۆکە بێدەنگو داماو بەکزە بایەک سەرگەردان دەبن .

جەعفەر کەیمی / ٥/ ١٢/ ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە