ئایا محمود سەنگاوى چى تر دەكات لە گەرمیان دا ؟؟؟؟؟؟؟

Thursday, 21/04/2011, 12:00

1377 بینراوە


پیاوێكى دەزگاى زانیارى



چەند ڕۆژێكە باندێكى چەتە و ڕێگر بە ناوى دەزگاى دژە تێرۆر ئاشكرا بووە لە لایەن بەڕێوەبەاریەتى ئاسایشى گەرمیانەوە كە بۆ چەندەمین جارە ئەم باندە تاوەنەكانیان ئاشكرا دەبێت بەڵام لە لایەن پیاوەكانى دژە تیرۆر و پیاوانى جەلال قەزافیەوە ئازاد دەكرێن، ئەم باندە كە پێكهاتوون لە.

1- هەژارى ئاسایش (مولازم موحسین).
2- حەیدەر.
3- حسین پۆلیس.
4- گۆران.
5- چەند كەسێكى تر.

ئەو تاوانانەى كە تا ئێستا ئاشكرا بوون لە سەر ئەم باندە بە شایەتى هەموو خەڵكى گەرمیان........

1- چوار ساڵ پێش ئێستا منداڵێكى دەوڵەمەندى شارى كەلار دەڕفێنن پاشان لە ڕێى موبایلەوە داواى 50 دەفتەر دۆلارى لێ دەكەن پاش دوو ڕۆژ لە ڕێى ئاسایشە دڵسۆزەكانى ئەو كاتەى كەلارەوە پلانەكە ئاشكرا دەكرێت و منداڵەكە لە خانەقین لە ماڵێكدا دەدۆزنەوە.
2- هەر ئەم باندەى جەلال قەزافى پێش سێ ساڵ لە ڕێگەى كفرى و دوزخورماتوو دوو بەڵێندەرى عەرەب دەڕفێنن و هەر لەوێدا یەكێكیان دەكوژن بۆ ترساندنى ئەمەكەیان كە داواى 100 دەفتەر دۆلارى لێ دەكەن كە خەڵكى بەغداد بوون ئەوەكەى تریان پاش ئەوەى كە دەیهێنن بۆ كەلار بۆ ماڵى هەژار ئاسایش (مولازم موحسین) لەوێ دەست بە سەرى دەكەن لە بەرامبەر ئازاد كردنیدا داواى 100 دەفتەر دۆلار لە خێزانەكە دەكەن، پاش سێ ڕۆژ لە دەست بە سەركردنى بە یانیانێكى زوو ئەم بەڵێندەرە عەرەبە هەڵدێت و خۆى دەگەیەنێتە پۆلیسى كەلار ڕاستەو خۆ پەیوەندى دەكەن بە دادوەرى كەلارەوە كە لەو كاتەدا خودى دادوەرى كەلار و بەڕێوەبەرى پۆلیس و بەڕێوەبەرى ئاسایش و قایمقامى كەلار دەچنە ماڵەكە و دەردەكەوێت كە ماڵى هەژار ئاسایشە و هەموو ڕاستیەكان ڕوون دەبنەوە.
3- دوا تاوانى ئەم باندەى قەزافى كە لەم چەند ڕۆژە دا ئاشكرا بووە دووبارە فڕاندنى بەڵێندەرێكى عەرەب بووە لە شارى دوزخورماتوو كە بڕى 650 ملیۆن دینارى پێ بووە ویستویەتى بیبات بۆ بانك ئەم بادندە توانیویانە بەڵینەدەرەكە بفڕێنن و پارەكەى لێ وەربگرن و دواتر خۆى ئازاد بكەن، بەڵام دواى چەند ڕۆژێك ئاسایش توانیویانە هەندێك لە پارەى بەڵێندەرەكە لە ماڵیكدا لە كەلار بدۆزنەوە و هەر لەو ماڵەدا سەرەداوى چەندین تاوانى تر ئاشكرا بووە كە لە ناوچەكانى ترى كەركوك و دوز و سەعدیە و جەلەولا ئەنجامیان داوە.
شایانى باسە محمود سەنگاوى كە ناسراوە بە (بارق سەنگاوى) پشتگیرى تەواوى ئەنجامدانى ئەم تاوانانەى كردووە تا كار گەشتوەتە ئەوەى كە توڕە بووە لە بەڕێوبەرى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان و چەند ئەفسەرێك وە وتویەتى شەرفى ئەوەتان دەشكێنم كە باسى هەژار بكات.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە