بە ھاواری ئەو زیندانیەوە بێن - ئەگەر دادگا بەبڕیارەکەمدا نەچێتەوە خۆم دەکوژم

Saturday, 31/12/2011, 12:00

1519 بینراوە







زیندانیەکی گیراوی مەعسکەر سەڵام چیرۆکی زیندانی کردنی خۆی بۆمان دەگێڕێتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو گیراوێکی بَی کەسەو دایک و باوکی نەماوەو لەبەر دەست کورتیش نەیتوانیوە پاڕێزەر بگرێت.
نزیکەی مانگێک لەمەوپێش ھاوڵاتیەک بەناوی (دانا اغا) کە گوایە سەر بەڕێکخستەکانی پەژاک بووە بە سەیارەیەکەوە لەنزیک سنورەکان دەستگیردەکرێت و دەستیش بەچەند چەکێکدا دەگیرێت کە گوایە ناوبراو ویستوویەتی بینێریتە دەروەی کوردستان و بیباتە ئێران.
دوای دەستگیکردنی دانا اغا چەند کەسێکی تر بەتۆمەتی دەست ھەبوون لەو کردارەدا دەستگیر دەکرێن لەوانە ھاوڵاتی (قادر حسن) کە گەنجێکی ٣٠ سالانەو دایک و باوکی نەماوە، قادر حسن لە زمانی خۆیەوە چیرۆکی حستنە زیندان دەگێڕێتەوەو دەڵێت " من لە زینداندا بووم و بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەستگیرکرابووم دوای سێ ڕۆژ لە ئازادبوونم ئاسایش بانگی کردم و دووبارە دەستگیرکرامەوە، کەسێک بەناوی داناوە ویستوویەتی ھەندێک چەک ئاودیوی ئێران بکات و لە قەلادزە شەو ماوەتەوە موخبیری لێکراوەو دەست بەسەر چەکەکان و تێنتیەکاندا گیراوە، منیش گوایە پێشووتر سەیارەیەکم لەو کوڕە کڕیوە دەستگیرکرام، زۆریان ھێنام و بردم بەڵام ئیفادەکەم ھەر ئەوەبوو کەمن ئاگام لەھیچ نییە چەند جارێک دادگایی کرام دواجار پۆلیسەکە وتی موژدەم دەوێت ھیچت لەسەر نییە، کەچی جارێکی تریش بانگ کرامەوە ڕەوانەی سلێمانی کرام و بەماوەیەکی زۆر کورت بڕیاری ٢٠ ساڵ حکوم بەتۆمەتی ھەوڵدانی تیرۆر حکوم درام، من خراومە زیندانی مەعسکەر سەلامەوە، بێ کەسم دایک و باوکم نەماوە، دوو ساڵ لەمەوبەر برایەکم خۆی خنکاند، گەر ئاوڕێکم لێنەدرێتەوەو بەبڕیارەکەدا نەچنەوە منیش بەھەمان ڕێگای براکەم بیر لەخۆ کوشتن دەکەمەوە، گەر دەرفەتم پێبدەن بێ تاوانی خۆم دەسەلمێنم، ٢٠ ساڵ واتە کوشتن ، ٢٠ واتە کۆیلە کردن و سەندنەوە ژیان لێم".
دەزگیرانەکەی لەدەست داوە
قادر حسن بە دڵێکی پڕ لە تاس و ئازارەوە وتی " قەرار وابوو دوای ئازادبوونم لەزیندان ئامادەکاری بۆ بنیاتنانی ژیانێکی نوێ بکەم بەلام ئاخ سێ ڕۆژێک بەسەر ئازادبوونی یەکەم جارم تێنەپەڕی دووبارە ڕاپێچی زیندان کرامەوە، ھەر ئەوەش بوویە ھۆی ئەوەی دەزگیرانەکەم لێم شیوان بێتەوە".
دانا اغا لە زیندانەوە پێیڕاگەیاندین کەوا قادر حسن بێتاوانەو ئاگای لەھیچ نەبووە، دانا حسن وتی " من سەر بە ڕێکخستنەکانی پەژاکم و چەندین جار چەکم ئاودیو کردووە، بەلام ئەمجارە سیخوڕیم لێکراو نەمتوانی کارەکە تەواو بکەم، من بەدڵنیایەوە شاھیدی لەسەر ئەوە دەدەم کە قادر حسن بَی تاوانەو ئاگای لەھیچ نەبووە و لەو کاتەی من بەو چەکانەو تەقەمەنیانەوە گیرام کاک. قادر لە زینداندا بوو.
قادر حسن ڕووی لە ھەموو لایەک دەکات و بە سەرۆکی ھەرێم و پەرلەمانتاران و ھەموو ھاوڵاتیەکی ئەم نیشتیمانە دەڵێت : تکایە یارمەتیم بدەن، من بێتاوانم، تکا دەکەم با دادگا بەدۆسیەکەمدا بچێتەوە، گەر بیست ساڵ حوکمم بەسەردا ببڕێتەوە، ھەوڵی خۆ کوشتن دەدەم و لەدواڕۆژیشدا سکالای خۆم دەکەم...

بەشی دووەمی ئەو چیرۆکە بە بەڵگەوە بڵاودەکەینەوە
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە