وەڵامێك لە "ماكوان كەریم" خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رێگاوە.

Monday, 12/10/2009, 12:00

1374 بینراوە


بەداخەوە لە چەند سایتێكی ئەلیكترۆنیدا و بە ناوی منەوە" ماكوان كریم" نوسینێكی ناراست بڵاوكراوەتەوە كە گوایە سوپاسنامەی منە بۆ هەندێ لایەن و كەسایەتی بەناوی " سوپاسی جەنابی مامۆستا كرێكارو گۆران و حاكم قادر ئەكەم كە هاوكاری ماددی و مەعنەویم بوون"
كە سەراپای بابەتەكە دوورە لە راستی و بە هیچ جۆرێك پەیوەندی بە منەوە نیەو نوسینی واش لە ئەخلاقی من ناوەشێتەوە، كەبەداخەوە لە ناواخنی ئەو بەناو سوپاسنامەیەدا راپۆرتێكی ئاشكرای جاسوسی و شكاتێكی سیاسی شكستخواردوو ئەبینرێت بۆ گرتنی من لەسەر هەندێ زانیاری هەڵە كە لە راستیەوە دوورە، ئەو بەناو نوسەرە كە بە ئیمەیلێكی نادیار بابەتە كرچ و كاڵەكەی ناردووەو جوملەی خەڵكی تری بەناوی منەوە بەكارهێناوەتەوەو ناردویەتی بۆ سایتەكان و ژەهری خۆی رژاندووەو هێرش كراوەتە سەر هەندێ لایەن و كەسایەتی بەرێز كە خۆشبەختانە هیچ كێشەیەكم لە گەڵیاندا نیەو رێزیشم بۆیان هەیە، تەنها كێشەیەك كە هەمبێت لە ئێستادا لەگەڵ سەرنوسەری لەسەركارلابراوی گۆڤارەكەمان گۆڤاری رێگا بەرێز "سۆران عومەر"دایە، چاوەروانی دادگاین بۆ یەكلاییكردنەوە، لێرەشەوە رای ئەگەیەنم كە كێشەو گرفتم لەگەڵ هیچ لایەن و كەسایەتیەكدا نیە و سوپاسی گشت لایەكیش ئەكەم.

لەگەڵ رێزمدا

خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رێگا
11/10/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە