پیشمەرگەیەكى مەلبەندلیستى دەستەڵات بەردەوامە لە دەركردى ئەندامانى

Wednesday, 29/07/2009, 12:00

1846 بینراوە


لە ڕۆژى 29/7 لە قەڵادزێ مەڵبەندى 24ى پشدەر سەرجەم كادرانى لقى پشدەرى كۆمەڵەى خوێندكارانى دەركرد وه لە ڕۆژى 28/7 لێپرسراوى مەڵبەندى 24ى پشدەر بۆماوەى چەند كاتژمێرێك لێپرسراوى لقى پشدەرى كۆمەڵەى خوێندكاران لە ژوورەكەى خۆى دەست بەسەردەكات و دواتر سەیارەى لقى لێدەستێنێتەوە و پاشان ئازادى دەكات و پێى دەڵێت كە پەیوەندى بە لقى پشدەرى كۆمەڵەى خوێندكارانەوە نەماوە ، كە لە كاتێكدا هیچ پەیوەندى بە مەڵبەندەوە نیە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەندامانى كۆمەڵەى خوێندكاران بكات چونكە سكرتاریەتى خوێندكاران مەسئولى لقەكانە نەك مەڵبەندەكان بەڵام مەڵبەندى 24ى پشدەر پێشێلى دەسەڵاتى خۆى كردوە .
ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە ئەوەیە كە سكرتاریەتى كۆمەڵەى خوێندكاران لەم بڕیارەى مەڵبەند ئاگادارنیە !
شایانى باسە كە دووڕۆژ پێشتر پۆلیسیان ناردبوو بۆ سەر لقى پشدەر . ئەمڕۆ نوێنەرى مەڵبەند چۆتە لقى پشدەى خوێندكاران تا دەورو تەسلیمیان لەگەڵ بكات و بە سەرجەم هەڤاڵانى لق بڵێت پەیوەندیان بە لقەوە نەماوە.
ئەم بڕیارەى مەڵبەند لەسەر ئەساسى میزاجى شەخسى دەركراوە كە تەنها لەلایان لێپرسراوى مەڵبەندەوەبووە، بە بیانوى ئەوەى كە ئەم هەڤاڵانەئیشیان بۆ لیستى كوردستانى نەكردوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە