لەلای باڵوێزی عێراقی لەفینلاند شکات لەهەیمەنەی پارتی کرا..

Thursday, 30/09/2010, 12:00

1189 بینراوە


عەباس شوان:
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٠.٩.٢٩ باڵوێزی نوێی عێراقعەبدولکەریم توعمە ئەلکەعیبی سەردانی شاری لاهتی وڵاتیفینلاندی کرد. لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو کۆبووە، کە مەزەندە دەکرا بە شەست حەفتا کەس.
مەبەست لەدانیشتنەکە خۆپێناسیندن و باسکردنی بەرنامەی کار و ئەرکی داهاتووی باڵوێزخانە. هاوکات باس لەچۆنییەتی پرۆسەی سەرژمێر و پێدوایستییەکانی و ئامادەسازی کرا..
بەشێکی زۆری دانیشتنەکە بۆ قسەوباسی ئامادەبوان ترخان کرا :

(.. لەبارەی کردنەوەی خوێندنگە بۆ منداڵان... کێشەکانی ناوی خەڵک کە لەناوخۆی وڵات شتێکە و لەفینلاند بەهۆی دۆخی داسەپێنراوی سەردەمی ڕەشی بەعسەوە شتێکی تر.. هەڵسووکەتی ناپەسەندی چەند دانە کارمەندانی باڵوێزخانە لەبەرانبەر موراجعدا...
گۆرانخوازێک، رەخنەی لەوە گرت کە بۆ تا ئێستا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم وەک زۆر وڵاتانی تر نەکراوەتەوە هەروەک لەدەستووری عێراقی فیدراڵیدا هاتووە.. هەروەها رەخنەی لەهەیمەنەی حیزبێکی کوردی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان گرت، بێ ئەوەی ناوی بهێنێت، بۆ دەبێت زووربەی کارمەندی کوردی باڵوێزخانە سەر بەو پارتە بن؟؟!!)

باڵوێز دانی نا بەوەدا کە زۆر شتی نابەجێ کراوە و تێپەڕێنراوە، پەیمانی دا کە لەمەبەدوا و هەوڵ ئەدات گشت ئەو کێشە و کەموکوڕیانە چارەسەر بکات.. بۆ ئەو مەبەستە داوی هاوکاری لەخەڵکەکە کرد..
شایەنی بیرهێنانەوەیە باڵوێزی ناوبراو تا ئێستا سەردانی چەند شاری کردووە و بڕیارە باقی شارەکانی تر بەسەر بکاتەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە