سیناریۆ و تۆمەتەكان

Friday, 08/02/2013, 12:00

1457 بینراوە


سیناریۆ و ئەگەركان و گومانەكان لە تیرۆركردنی هەر سێ ژنە سەركردەكەو بازرگانە كوردەكەی رووسیا كۆمەلێك پرسیار لای تاكی كورد دروست دەكات كە ڕەنگە دەست كەوتنی وەلامەكانی زۆر ئەستەم بێت چونكە میللەتی كورد دوژمنی هێندە زۆرە و پیلان لە دژی گێردراوە بۆیە گومان لە هەموو كەس دەكات بۆ ئەوەی بابەتەكەش باشتر ڕوون بكەومە وە سەرەتا سیناریۆ و گومانەكانی شەهید كردنەكەیان دەخەمە ڕوو:
1- گومان لە دەزگای هەواڵگری ئیران و رووسیا دەكرێت ڕەنگە ئەو كارەیان بە هاوبەشی ئەنجام دابێت ئەوەش لەبەر ئەوەی تا پارتی كرێكارانی كوردستان لە (بەرەی ڕۆژهەلات) دەرنەچێت چونكە بە دەرچوونی (PKK) لەم بەریە هەنگاوەكانی روخانی رژێمی سوریا خێراتر دەبی , لە وململانیە نیو دەولەتیە وهەرێمی یەی ئەمرۆ هەیە دەورو پێگەی (PKK) وگرینگی شوێن و جوگرافیای كوردستان وای كردووە تای تەرازووی هێز ئەگەر بەلای بەرەی رۆژهەڵات دا نەبێت ئەوا لە چەق دا دەیوەسێنێت، ئایا بۆ لەدەس نەدانی ئەو هاوسەنگیەو ئەوە پێگە گرنگە دەبێ چی بكەن؟
2- ئەگەری دووەم، گومان لەدەزگای هەواڵگری توركیا (میت) دەكرێت بە بڕوای من ئەو ئەگەرەیان لە هەمووان بەهێزترە چونكە ڕاستەوخۆ ئەو كێشەیە پەیوەندی بە توركیا هەیە، (خەلیفە و باب الاعچم) ەكەی توركیا (ئۆردوغان و حیزبەكە)ی خەون بە دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی یەوە دەبینن بۆ هێنانە دی ئەو خەونەش ئۆردوغان و حیزبەكەی كەنە لەناوچەكە و نە لە جیهانیش وێنەیان هەیە لە (دوو ڕوویی سیاسی) (منافق سیاسی) چونكە زۆر باش دەزانن كە ئەوان داگیر كەرن لە كوردستانی باكوور ئەگەر بۆی بكرێ ئەوا پارچەكانی دیكەی كوردستانیش دەگرێ هەروەك ئێستا لە باشوور بە زەقی هەستی پێدەكرێ ئەو زۆڵە سیاسیە بە دەستی چەپ گفتگۆو دانوستان دەكات لەگەڵ (PKK) وە بە دەستی ڕاستیش شیرە ژەهراویەكەی (سلیمان قانونی و قەرەبیەكەی كمال ئاتاتورك) هێنانەوە و سەركردە كوردەكان پێ تیرۆر دەكات وە لەبەر ئەوەی توركیا ئەمرۆ باشترین خزمەتكاری بەرەی خۆرئاوایە بۆیە چاوپۆشی لێ دەكرێ لە ئەنجام دانی كارێكی تیرۆرستی وەهادا ئۆردۆغان و حیزبەكەی دەستی پیس و قێزەونی خۆیان بەسەر كوردا دەسترنەوە و دەلێ ئەوانە لە ئەنجامی ململانی نێوان باڵەكانی (PKK) دا تیرۆر كراون كە ئەوە دوورە لەڕاستی و (PKK) هیج بالیكی نیە، ئۆردغان نكۆلی لە ناسنامەی كورد دەكا لە توركیا دەڵی كێشەیەك نیە لە توركیا بەناوی كێشەی كورد وەك ئەوەی بلێی خێر بە كورد دەكات و دەڵی ئەوە نیە باب و باپیرانی من لێ نەگەراون ئێوە بە كوردی لەمالەكانی خۆشتان قسە بكەن ئەوا من و حیزبە دیموكرات خوازەكەی منە ئەو مافەتان پێ دەداو بە كوردی قسە بكەن لەمالەوەو لە شوێنانەی زەرەری بۆ ئاسایشی نەتەوەی تورك نیە , بۆیە پێویستەنوینەری دانوستان و گفتوگۆی كورد لە باكور ئەم چەند خالە لەبەر چاو بگرن لە هەر دانیشتنێك دا:
i. بە هیچ جۆرێك گیان لەسەر دەستەكانی كوردستان چەك دانە نێن هەتا یەك بستە خاكی كوردستان لای تورك داگیركرابێ ئەوان داگیر كەرن و دەبێ كوردستان نوێنەری خۆی حوكمی بكات.
ii. دەبێ بەرێز ئۆجەلان ئازاد بكرێ ئەوجا گفتوگۆ بكرێ لەسەر دانیشتن لەگەل توركیا چونكە بەرێز ئۆجەلان ئەسیرو بەندە لەلایەن داگیركەرەكانەوە كە نە لەڕووی ئەخلاقی و نە لەڕووی مرۆڤایەتی و نە لە رووی دین وە نە لە روی یاسا ڕاستە كە گفتگۆ و دانوستاندن لە زیندانەوە بكرێ.
iii. سەركردە و نوێنەری دانوستانەكان دەبێ زۆر بە ووریایی زیرەكیەوە لەگەڵ دوژمنان و داگیركەران دانیشتن بكەن وەچی تر نەبنە نێچیرو بە تۆری دوژمنانەوە نەبن ئەویش بەوە دەكرێ دانوستانەكان بە ئاشكراو لە شوێنە گشتیەكان بكرێ نەك لە ژوور و هۆلی داخراو شوێنی گومان لێكراو , ئەو ڕەوشە نوێ یەی ڕووی لە ناوچەكەكردووە دەبێ زۆرترین دەستكەوت و كەمترین زەرەری بۆ كورد تێ دابێ،ئەگەر كورد بە ووریایی یەوە مامەلە بكا چونكە سەركەوتنی هەر بەرەیەك زیان بە بەرژەوەندی بالای نەتەوەی كورد دەگەینێ بۆیە بۆ كورد وا باشە ئەو ئاگرە نەگاتە مالی كورد بەلكو بلێسەو درێژەی بە چوار دەوری كوردستان هەبێ كورد وەكو میللەت لەوە قازانج دەكا وا تە ئەگەر ئەمرۆ كورد بەسەر هەردوو بەرەی (ڕۆژهەڵا ت و ڕۆژئاوا) دابەش بووە با لە چاوی ئەوانەوە نەروانێتە ڕەوشەكە بەلكو بەلەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی یەكانی میللەت هەڵسوكەوت بكەن چونكە هەردوو بەرە بەتایبەتی بەرەی رۆژئاوا كە دەیانەوێ رۆژهەلاتی ناوەراست نوێ دروست بكەن ئەگەر جارێك زیان بەدەور بەرەی كوردستان دەگەێنن ئەوا دەجار زیان لە كورد دەدەن بۆیە دەیانەوێت قولای جوگرافیای كوردستان جارێكی تر پارچە پارچە بكەن و لۆزانێكی تر بۆ كوردان دروست بكەن. بەرەی رۆزئاوا ئەگەر سەركەوێ بەرلە هەمو شتێك رەوشت و ئاین و نیشتیمان و هەرچی بیرۆزە لای مرۆڤایەتی دەبا و هەمو تاكەكانی كۆمەڵگا ش برسی و هەزارو نەدار دەكات وە لە هەر وڵاتێك لە جیاتی دیكتاتۆرێك بەهەزاران دیكتاتۆر و گەندەڵ دروست دەكات .
iv. گومان لە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمەریكا دەكرێ چونكە ئەوبەرنامەی ئیسرائیل و ئەمەریكا دەیانەوێ لەناوچەكە جێ بەجێ ی بكەن دوژمنی سەرسەختی بەرنامەكەیان وە بەهێزترین یاریزان لە وگەمەیە كوردە كە ئەنجامی ئەو ململانێ نێو دەولەتیە و هەریمەی بێ یەكلا دەكرێتەوە، ئەوەی ئەمرۆش ڕوو دەدات بە تیرۆركردنی ئەو ژنە سەركردانە دەچێتە خانەی ئەو ململانێیانەوە وەك تۆلەسەندنەوەیەك لەسەركردەكانی (PKK) چونكە ئەوان لەو پێناوە هەرچی مادەو ووزەو توانایەك هەبوو سەرفیان كردوە نەگەیشتن بە ئەنجام بەلكو لەڕۆژانی داهاتووش ڕەنگە بەرەی ڕۆژئاوا تووشی گەورەترین داڕمان بێت چونكە بەرەی ڕۆژهەلات داكۆكی و پشتیوانی لە سوریا ناكات بەلكو داكۆكی لە دەرگای (مۆسكۆ- تاران- پێكن) دەكەن لە پێناو ئەوەش هەرچی لە توانایان هەبێ دەیكەن تا دەگاتە شەری ناوەكیش ئەوە لەلایەك وە لەلایەكی تریشەوە لە وانەیە بەرەی ئیسرائیل و ئەمەریكا یاریزانەكانی ناو گۆرەپانی خۆیان كە (توركیا سعودیە قگر) دەگرێتەوە بكەن بە قۆچی قوربان توركیاش لەو دابەش كردنە بەدەر نیە بۆیە دەیان هەوێ دانوستانەكان لەگەڵ (PKK) سەر نەگرێ.
v. گومان لە دەزگا هەواڵگریەكانی هەردوو بەرە دەكرێت لەوانەیە دوای ئەوەی هیچ لایەكیان نەیان توانی كێشەكە بە سەربازی یەك لای بكەنەوە ناچاربوونە رێگای دیبلۆماسی و پیلان گێری جاری تر لەناوچەكەدا دروست كەنەوە و ناچاربن لەسەر خالە هاوبەشەكان كۆك بن لە پێناو ئەوەش ئاسان كاری و كۆمەكی یەكیان كردووە بۆ تیرۆر كردنی ئەو سەركردانە هەروەك بەرێز ئۆجەلان لە ئیمرالی ئاماژەی بەوە كرد.

لە كۆتای باسەكە دەمەوێ ئەوە بلێم كە بۆ دۆزینەوەی سەرە داوی ئەو پیلانە دەبێ لە سەرۆكی فەرەنسا دەولەتی یاسا و مافی مرۆف و دیموكراسی خوازەوە دەست پێ بكرێ چونكە چەن ڕۆژێك پێش ئەو ڕووداوە ئەو سێ دانە سەركردە لای ئەو میوانداری كراون پێویستە پرسیاری ئەوەی لێ بكرێ كە ئەو ئەدامانەنەی بەكی ناساندن و میوانەكانی تر كێ بوون , لەوێوە سەرە داوی ڕووداوەكە دەست دەكەوێ ئەگەر واش بزانن كە كورد دۆست و دوژمنی خۆی ناناسی ئەوە لەهەلەی گەورە دان كورد دۆست و دوژمنی زۆر باش دەناسی بەلام هەموو جار سوود لە نیەت پاكی و ساویلكەی سەركردەكانی كورد دەكرێ، لە دونیای سیاسەت بۆ كورد شتێك نیە بەناوی دۆست یان بەرژەوەندی هاوبەش نە لەگەل دەولەتە زلهێزەكان وە نە لەگەل ئەو دەولەتانەی كوردستانیان بەسەر دابەش كراوە چونكە ئەوان هەمان تێروانینی پێشوویان بۆ كورد هەیە، دەبێ پاشماوەكانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیش ئەوە بزانن زوبێت یان درەنگ كورد مافی خۆی وەردەگرێت كوردستانیش ئازاد دەبێ بە شەهیدكردنی چەند سەركردەیەك یان گیرانی ئۆجەلانێك لەناو ناچی چونكە ئەو بزاف و شۆرشەی كوردان بەسەدان (ئۆجەلان و شێخ سەعید و شێخ سەلام و قازی محمد و قاسملۆ ...... هی تر) ئامادە كردووە , لە كۆتایش ئەوەی دەبێتە گالتە جاری مێژوو و داهاتووش ئەوا تەنها ئوردغان و ئەوانەی وەك ئەو بیردەكەنەوە ، نەبەرەی رۆژهەلات و نە بەرەی رۆژئاواش گرەوەكە نابەنەوە ئەگەر مافی كوردان نەدەن ، دوا ئامۆزگاریشم بۆسەركردە كوردەكانیش ئەوەیە بەو جۆرە هەڵسو كەوت بكەن كە لە بەرژەوەندی میلەت دابێت وە تەسلیمی ئیرادەی هیچ بەرەیەك نەبن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە