ئەرێ خەڵكینە یەكتر ئەبینن یان یەكتر نابینن

Monday, 24/01/2011, 12:00

1493 بینراوە


ماوەى چەند ڕۆژێكە لە سایت و ڕۆژنامەكانەوە ئەوە بلاو بۆتەوە كە گوایە نەوشیروان مستەفا لەگەڵ تالەبانى و بارزانى دائەنیشن , بۆتە كێشەیەك بۆ هەموومان , بەتایبەت ئەو كاتەى كە نەوشیروان مستەفا لە زارى خۆیەوە ووتى ئەگەر شتێكى وا هەبوو ئەوا ئێمە ڕەتى ناكەینەوە , ئەمڕۆش هاوڵاتى بە شێوەیەكى فراوانتر ئەمەى بڵاو كردوە و هەرزووش بزوتنەوەى گۆڕان ئەو ڕاپۆرتەیانڕەتكردەوە , بڵاو بونەوەى ئەم هەواڵە هەموومانى ناڕەحەت كردوە , ناڕەحەتى ئێمەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە كە هەموو دانیشتنێكى گۆڕان لەگەڵ ئەم مافیایانەى كورد كارێكى زۆر خراپە , بەڕاستى و بەڕاستى خەڵك ئەوەندە لەم دەسەڵات و بەناو سەرۆكانە بێزارە ,لێیان توڕەیە قەت نایانەوێت بە هۆى دانیشتن و گفتوگۆوە ئەمانە ڕووى خۆیان سپى بكەنەوە , بۆیە ئەوەندە توڕەن , جارێ ئەم هەواڵانە نەبونەتە ڕاست و قەتیش نابنە ڕاست ,ئەوەندەى من بزانم یەك جار پارتى داواى ئەوەى كردوە لەگەڵ گۆڕان دابنیشن ,یەك جاریش هەندێك كەسى یەكێتى هاتبوون , ئەمیش شتێكى وانەبوە , بەڵام ئەوەش بزانن بۆیە من دەڵێم قەت نابن بە ڕاست چونكە گۆڕان بە پرۆژەیەكى گەورەوە كە بریتیە لە پێنج خاڵ و دراوە بە یەكێتى دانیشتن ئەكەن , بۆیە دڵنیام چونكە نەپارتى و نە یەكێتى ئامادە نین ئەو خاڵانە جێ بەجێ بكەن , ئەگەر ئەوەیان كرد كە قەت نایكەن ئیتر دنیا ئەبێتە ماستى مەییو و ئیتر پێویست بە دانیشتن ناكات , برادەرینە نە گۆڕان ئەوەندە داماون و بێ دەسەڵات نین و نە نەوشیروان مستەفاش وا بە ئاسانى دڵى جەماوەرەكەى خۆى ئەدۆڕێنێ , بۆیە پێویست ناكات خۆمان ناڕەحەت بكەین , من ئەزانم خەڵك خەم خۆرن , دڵسۆزن ,بەڵام بزانن گۆڕان بە دەستى بەتاڵ ناچێتە ناو هیچ شتێكى واوە و ئەگەریش چوو ئەوا پێش ئەوە بۆ خەڵكى ڕوون دەكاتەوە بە چ شێوەیەك دەچێت , من وەكو خۆم ئەمە بە باش نازانم و پێشم خۆش نیە , بە من بێت , ئەو ڕێگایەى ئەوانى پیا دەڕۆن , ئێمەى پیا نەڕۆین , ئەو شوێنەى ئەوان لە سەرى دائەنیشن , ئێمە لە سەرى دانەنیشین ,خۆ جارێ هیچ نەبوە , قسەیەكە و كراوە , ڕاستە گۆڕان ووتوێژ ڕەت ناكاتەوە , بەڵام نە خۆى تەسلیم ئەكات و نە خۆشى ئەدۆڕێنێ و نە تەنازولیش ئەكات و نە سازش ئەكات , ئا ئەمە گرنگە , نەك دانیشتنەكە , پێداگرى لە سەر داواكانى خەڵك گرنگە , لە سەر چاكسازى پرۆسەى سیاسى گرنگە , لە سەر شێوەى حوكم ڕانى گرنگە , گۆڕان داواكارییەكانى ئەمەیە , ئەوانیش نایكەن , بۆیە ئەم جارەش ئەڵێم ئەو دانیشتنە لە ئێستاوە بە مردوویى لە دایك ئەبێ , یەك شتیش هەیە پێویستە هەمومان لە بەر چاوى بگرین دەسەڵات جەماوەرى گۆڕان و ئەوانەشى گۆڕان نین باش ئەناسێ و ئەزانێ ئەم جۆرە هەواڵانە كاریان تێ دەكات , چونكەئەزانین ئەوان ئەوەندە حاڵیان خراپە پەنا بۆ پووشێكیش ئەبەن , بۆیە ئەمەش وەكو پڕوپاگەندەیەكى خۆیان بڵاوى ئەكەنەوە , تا دوو دڵى بڵاو بكەنەوە , ئەوەتا خەریكە پیلانەكەیان سەر ئەگرێ , ئێمە باش گۆڕان و جەماوەرەكەى ئەناسین و باشیش نەوشیروان مستەفا ئەناسین , بۆیە ترسمان نیە لەو جۆرە دانیشتانە , گۆڕان لە بەغداد ئامادە نەبوو تەنازول بكات بۆ دەسەڵات بۆ پێدانى وەزارەت و پۆستەكانى بەغداد , لێرەش ئامادە نەبوو تەنازول بكات و ئێستاش لە سەر هیچ شتێك تەنازولى نەكردوە ئیتر ترسی بۆچیە ؟ حەز ئەكەم دڵنیا بن , دانانیشن , ئەگەریش دانیشتن , ئەوا مەرجە قورسەكانى گۆڕانیان پێ قبوڵ ناكرێ , بۆیە هیچ ناكرێ و ناگەنە ئەنجام و گۆڕانیش سەربەرزانە لێى دەرئەچێ , ئەوەش پڕو پاگەندەى مافیاكانە بۆ توڕە كردنى ئێمەیە و ئەیانەوێت بەم قسە بێ سەرو بەرانە خەڵك سەرقاڵ بكەن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە