خەلاتی شەهیدی قەلەم (سەردەشت عوسمان) بۆ (مسرور بارزانی)

Monday, 17/05/2010, 12:00

1269 بینراوە


ڕۆژنامەنووسێك لە دەرەوەی وڵات لە هەموو ولاتانی دونیا رۆژنامەنووس وەكو چرا تەماشا دەكرێت, هیچ كەسێك بۆی نییه رێگری لێ بكات تەنانەت حكومەتی ئەو وڵاتەش. جگە لەوەش ڕۆژنامەنووسانی وڵاتانی پێشكەوتوو دەست دەكەن بە چاوی وەزیرانو سەرۆك وەزیرانیش چونكە ئەو ڕۆژنامەنووسانه كەسانێكی دەست پاكو بێباك وچاوتێرن. لەو وڵاتانە سەرۆك وەزیرانەكان تەماشای ڕۆژنامەنووسەكان وەكو دادوەر دەكات وە چەندین وەزیر لەو وڵاتانە دەستی لە كاركێشاوەتەوه لە بەر ئەوەی ڕۆژنامەنووسەكان ژیانی سیاسیانیان تاڵ كردبوو وباشترین نموونەش لە سەر ئەوە وەزیری دەرەوەی كەنەدا كە پێش چەند مانگێك دەستی لە كار كێشایەوە.
كوشتنی دوو ڕۆژنامەنووس لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا گومان دخاته سەر ئەو دەسەڵاتەی كە ئێستا لە كوردستاندا باڵادەسته. ئەگەر ئەو ڕووداوە لە وڵاتێكدا وەكو استرالیا یا ئەمەریكا یا كەنەدا ڕوویبدایه ئەوە بێ گومان هەموو وەزیرەكان وسەرۆك وەزیران دەستیان لە كار ئەكشایەوەو داوای لیبوردنیان لە هەموو ڕۆنامەنووسان دەكرد ئەمە جگە لەوەی كە بەرپرسە ئەمنیەكان ئەدرانە دادگا. كەچی لە كوردستاندا هێشتا دەزگا حكومیو ئەمنیەكان دژایەتیەكی ڕاستەوخۆی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكات. هەندێك لەو دەزگایانە كە بە ناو بنبڕكردنی تیرۆرەوە كاردەكەن بەڵام لە ڕاستیدا خوودی خۆیان تیرۆریستن وباشترین نموونەش كوشتنی دوو ڕۆژنامەنووس لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا وهەوڵی ڕفاندنی جەندها ڕۆژنامەنووس جگە لە تێهەڵدان وئازاردانیان.
بە ڕای من ئەو كارە ماڤی شەرعی ئەو دوو دەزگا نا یاساییەیە جونكە ڕۆژنامەنووسەكانی ئێمە تا ئێستا بەرپرسەكانمان چاك ناناسن وپێویستیان بە ئامۆژگاریه. یا هەندێكیان هەوڵی ئەوه دەدەن كە خوودی خۆیان نزیك بكەنەوە لە دەسەڵات, بۆ نموونە چەند مانگێك پێش ئێستا خەڵاتی (سۆرانی مامە حەمە) كە لە لایەن ڕۆژنامەی ئاوێنەو هاوڵاتی و گۆڤاری لفینەوە سەرپەرشتی كرا وە بەخشرا بە (عیماد ئەحمەد)ی جەلاد. ئەم كارە لە وڵاتانی پێشكەوتوو كارێكی بەدڕوشتیە ودەزگاكانی ڕاگەیاندن بە هیچ شێوەیەك پاداشتی كەسێك ناكەن لە دەسەڵاتدا بێت چونكە ئەوە لە عورفی ڕۆژنامەوانیدا لەو وڵاتانه كارێكی ناپاكە وئەو دزگایە یا ئەو ڕۆنامەنووسانە كە ئەو كارانە ئەنجامدەدەن ئەكەونە جێگای گومانەوەو لە لایەن دەزگاو میدیاكان وڕۆژنامەنووسانەوە جگە لەوەی لە لایەن خەڵكەوە هیچ متمانەیكیان نامێنێت. ئەوە لەو وڵاتانەی كە بەرپرسە حكومیەكان جەلاد نین وكەسانێكی ئەكادیمیو خاوەن ئەزموونن, كە جی لە كوردستاندا خەلاتی ڕۆژنامەنووسە شەهیدكراوەكان دەبوخشرێته بەرپرسە بكوژەكانیان لە لایەن دەزگاكانی میدیاوە. بە ڕاستی ڕۆژنامەنووسەكانمان كەسانێكی ئەكادیمیو تێگەیشتەن وە ئێستا دەستیان كردووە بە ڕژاندنی فرمێسكی تیمساحیو داوای بكوژانی (شەهید سەردەشت عوسمان) دەكەن. نا زانم كەسانێكی وەكو (ئەحمەد میرە) و(لەتیف فاتیح فەرەج) چۆن لە ڕوویان دێت داوای خوێنی شەهید (سەردەشت) بكەن كە چی پاداشتی ئەو كەسانە دەكەن كە ڕۆژنامەنووسان تیرۆر دەكەن؟ نازانم بەو كارە چیان دەستكەوت؟ من پێم وایە كە ئەو كارە ڕێگەی خۆشكرد بۆ تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووسێكی تر وەكو (سەردەشت).
من دەزانم وە دڵنیام كە ساڵی داهاتوو خەڵاتێك بە ناوی (سەردەشت عوسمان)ەوە دەردەچێت وە دڵنیام كە ڕۆنامەنووسەكانمان (كاك مسرور) هەركیز لە یاد ناكەن ویەكەم خەڵاتی ئەو شەهیدەی پێئەبەخشن. دیارە ئەوە تازە بوو بە عورفێكی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی. وەڕەنگە (سباح علی قارەمان)یش شەهیدی قەلەمی داهاتوو بێت (خوانەكەران!!!) بەزمانی خەڵكی كفری- جا لە ئێستاوە داوا لە كاك (ئەحەمەد میرە)و كاك(لەتیف) دەكەم كە هەركیز یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی یەكێتی لە یاد نەكەن بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە. وە دڵنیاشم ئەگەر خەڵاتی شەشیدی قەڵەم (ئیحسان مەلا فۆاد) (خوانەكەران) دامەزرا ئەوە ئەو بەرێزانە هەرگیز مەڵبەندی كفریی یەكێتی وبەرپرسەكانی لە یاد ناكەن.
بژی ڕۆنامەنووسە پرۆفیشناڵەكانمان وە بەرو پێشەوە بۆ ڕیزی بەرپرسەكان!!!.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە