بەختیار سەعید خۆى ئۆتۆمبێلەكەى خۆى سووتاندوە؟؟؟

Sunday, 04/10/2009, 12:00

2062 بینراوە


كاك مستەفاى حەسەن گەورە بابەتێكى باشى وروژان سەبارە ت بە بەختیارى پاراستن. كە گوایە رۆژنامە نووسێكى سەربەخۆ كە ئۆتۆمبێلەكەى سوتێنراوە وگوایە موقفى هەبووە ولەرادێوى گۆران قسەى بە هەردووحزبى دەسەڵات ووتووە.. بەختیارى نیشتمان نێت بیرى چوو لە سەر داواى سەرۆ قادرو پاراستن چ سووكایەتیەكى بە نەوشیروان مستەفاو رۆژنامە نووسە بوێرەكانى كوردستان دەكرد بیرى چۆوە چى بە قادرى حاجى عەلى وسالار عزیز وبرادەرانى گردەكە دەكرد؟ كە چى بە قودەرەتى قادر بەختیار سەد پلەى سەدى گەرایەوە وبوو بە سەربەخۆو گۆران؟ ورۆژانە لەرادێو تەلەفزیۆنى گردەكە سیمینار وچاوپێكەوتنى بۆدەكەن وبەرۆژنامەنووسێكى سەربەخۆ دەیناسێنن . بیرتان چوو\ برادەرانى گۆران بەختیار چ سوكایەتیەكى بە نەوشیروان دەكرد وبە ئەندازیارى شەرو داوێنپیسى ناودە برد ودواتریش بووە هاوكار بۆكردنەوەى چەندین سایتى پاراستن بۆ دژایەتى گۆران.. بەختیار بە پیلانى خۆى وپاراستن ئۆتۆمبێلەكەى سووتاوە تاببێتە جێگەى سەرنجى برادەرانى گۆران وگرنگى پێ بدەن وزیاتر لەگردەكە نزیك بێتەوە وئەو كاتە بە ئاسانى كار بۆپاراستن دەكات لە ناو گردەكەدا. خەڵكى ئەوەندە ساوێلكە نى یە بە سووتانى ئۆتۆمبێلێكى دوودەفتەرى خۆڵ بكەنە چاوى خەڵكەوە پاراستن بە ملێۆنەها دۆلار سەرف دەكات بۆ كارێكى تیرۆرستى یان جاسووسى وەك چۆن پلانیان بۆ كوشتنى فەرهاد سەنگاوى دارشتبوو كە پێشەكى پانزە دەفتەریان سەرف كردبوو جگە لە بە خشینى جۆرە ها ئۆتۆمبێل وشتى تر ... ئیتر ئۆتۆمبێلێكى دوودەفتەرى چى یە تابیسوتێن ئەى بۆ وەك سۆرانى مامە حەمە ودكتۆر ستار نەیانكوشت.؟ بۆ وەك كەمالى سەیدقادرو نەبەز گۆران وئاسۆى جەمالى موختارو ناسح هەڵەبجەییان لێ نەكرد.. گەرپلانى خۆى نەبێت وخۆى ناونیشانى ماڵى خوشكەكەى نەدابنێ .. چۆن دەچنە ماڵى خوشكەكەى ودوو دەبەى پێنج لترى بەنزین وچەرخێكى گەورەى مەتبەخ بەجێ دەهێڵن ؟ گەر لەم وڵاتەتەدا تەكنەلۆژیامان پێشكەوتوو بوایە یەكسەر جێ دەستى بەختیار بە چەرخەكەو دەبە بەنزینەكانەوە دەردەكەوت.. لەحاڵەتێكدا گەرپاراستنیش ئۆتۆمبێلەكەى سوتاندبێ حەقى خۆیەتى چونكە بەپارەى خۆیان كراوە زوپێشى قبوڵ نى یە قسەى پێ بووترێ.. كاك سەلام عەبدوڵاى بەرپرسى لقى چوارى پارتى بە چەندبرادەرێكى ووتبوو عەیبە برادەرانى گۆران كەسى وادەخەنە سەرشاشەى تەلەفزێون وئیبرازى دەكەن ئەو بەختیارە بەس خەریكى ئاگر خۆشكردنەوە و لەكوێوە دوكەڵ هەبێت ئەم دەچێت ئاگرەكەى خۆش دەكات وپارتى چى بۆ نەكرد خانوو ئۆتۆمبێلیشى بۆكریووە وقسەشمان پێ دەڵێت لە كاتێكدا ئێمە چەندین بەڵگەو دیكۆمێنتى بەختیارمان لایە؟؟؟جانازانم برادەرانى گردەكە بروایان بەو سوتاندنە هەیە كە گوایە دەستى دووحزبەكە بێت؟ یان كاك نەوشیروان تاچەند برواى بەوپلانە دارێژراوە هەیە؟ یان كاك قادرى حاجى عەلى كە خۆى ماوە یەكى زۆر لێپرسراوى دەزگاى زانیارى بووە ئەو شتەى بە سەردا تێدەپەرێت ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە