ئەوانەی کە زیانیان لە کەسایەتیی و بواری سیاسیی من داوە

Saturday, 07/04/2012, 12:00

1359 بینراوە



وێڕای سڵاو
من عەتای سەمەدی لەدایک بوی ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە شاری سنەم، ناوی باوکم موحەمەد باقرە کە ساڵی ١٣٥٢ تا ساڵی ١٣٥٥ لە گەرەکی حاجی ئاوای سنە بەرپرسی کارەبای ئەو گەرەکە بوو، لەو کاتەدا بە هۆی بەرپرسایەتی و دڵسۆی خۆی ماڵی زیاتر ٥٠ بنەماڵەی بە بێ بەرانبەر بە راکێشانی کارەبا روون کردەوە و دەیان بنەماڵەی هەژاری بەم ئیشەی شادوومان کرد، جیا لەوە هەموو کاتێک وەکوو کەسێکی بە وێژدان و غەم خۆری هەژاران هەوڵی دەدا کە کێشە و نا کۆکیەکانیان ئاسان بکاتەوە و ڕێگەی پیکەوە ژیان و یەکگرتوویی یان نیشان بدات کە زۆربەی کاتەکان سەرکەوتوو بوو، بەڵی بە شانازیەوە پیاوێکەی وا مەزن گەورەی کردم.
دوابەدوای لەناو چوونی رژیمی شا لە ئێران، من لە هەلومەرجێکی دژواردا و سەرەڕای تەمەنێکە کەم، گرانترین کارم دەکرد بۆ ئەوەی سەربەرزانە ژیان بەرمە سەر، ئێستاش دوابەدوای دەیان ساڵ مایەی شانازیمە.
ئەو کاتانە زەمەنی (کورد لە بازنەی ئازموون) دا بوو، لە شاری ئێمە بنکەکانی جەماوری و شۆرشگێرانە بەرپا ببوون، بە سەر کوردوستاندا جۆش و خرۆشی خەباتگێرانەی خەڵکی شۆرشگێر زاڵ ببوو، لە گەرەکی ئیمەش(حاجی ئاوا) بنکەکان چالاک بوون، منیش وەکو هاو سەنگەرانی پێاو و ژن ، هەر ئەرکێک کە لە دەستمان بهاتباێت بۆ یارمەتی ئازادی و ئێنقلاب دەستم نەدبوارد و لە هیچ سڵم نەدەکردەوە، ناسینی دەیان شۆرشگێر، بۆ نمونە هاوریێ گیان بەخت کردوو و هەڵسوڕاوی کرێکاری جەماڵی چراغ وەیسی و دەیان هاورێی تر کە ژیانیان لە رێگەی ئازادی مرۆڤ دا کردە قوربانی ، کە ئەستایش ئەوانە مەشغەڵی رێگای منن.
ئەو زەمانە کە بە فەرمانی کاک فواد(رێبەری کۆمۆنیستی خەڵکی کورد لە کوردوستانی ئیران) خەڵکی مەریوان هەستان بە کۆچی مێژویی و خەڵکی شاری سنەیش پشتیوانی یان لێ کرد و سنە تا مەریوان رێپێوانیان کرد، منیش شانازی ئەوەم هەبوو کە بەشداری ئەم کارە مێژووییە کە ئێستا و لە داهاتویشدا لە دڵاندا زیندوە بم، سەرتان نەێشێنم کە لە هیچ هەوڵێک خۆم نەدەبوارد هەتا کاتێک بریارم دا ببم بە پێشمەرگەی کۆمەڵە و خۆمم گەیاندە هاوڕێ یانی کۆمەڵە کە لە ئاوایی ئافراسیاو بوون و دوای چەن کات ژمێر قسە لە گەڵ هاورێی خۆشەویست و ڕابەری خەڵکی کاک ئەیووبی نەبەوی کە بەداخەوە گیانی بەخت کرد و نەمانی کەسانی وەک ئەو ئێستایش بە کومەڵەوە دیارە، بریار درا کە من بچمە فێرگەی سیاسی نیزامی کۆمەڵە.
دوایی کاک خالێدی عەلی پەنا کە ئامۆزاین، هاتنی منی بیستبو خۆی پێ گەیاندم و پێکەوە دانیشتنێکمان کرد، لەو دانیشتنە دا بە رێنمایی باش و ‌قسەی دڵسۆزانە منی رازی کرد کە بگەڕێمەوە ناو شار و من گەڕامەوە شاری سنە، ژیانم بە کرێکاری و ئابرومەندانە درێژە پێدا کە لە هەمان کات دا رۆژبەرۆژ زیاتر هەستم بە نابەرابەری دەکرد و بیرم لە گٶرانی هەلومەرجی زاڵ دەکردەوە، کە بوە هۆی ئەوی ناچار بم وڵاتی ئێران بەجێ بهێڵم و لە وڵاتی ئاڵمانیا نشتەجێ بم.
هەر لە سەرەتای هاتنمەوە و لە ساڵی ٢٠٠١ دا لە درێژەی جالاکی سیاسی خۆم دا بوم بە هاوکاری تەشکیلاتی ئاڵمانیای سازمانی کوردوستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمەڵە، تا رۆژێک بە بێ ئاگاداری پێشوەخت و بە تۆمەتێکی گران و گەلێک ناخۆش بۆ هەر شۆرشگێرێک، ئەم تەشکیلاتە با ناردنی نامەێک هەستا بە دەرکردنم، من کە ئەم هەۆڵم هەم پێ سەێر بو هەم پێ گران، لە وڵامی ئەم کارەی حیزب کەوتمە هەوڵی رون کردنەوەی مەسئەلەکە، کە بووم روون بوەوە یەکێک لە لایەنگرانی ئەم حزبە بە دانی زانیاری هیچ و پوچ و نادروست کە هیچ ئەساسێکی نیە بوەتە هۆی ئەم بریارەی کۆمەڵە.
من چەندین جار لە گەڵ رابەرانی ئێستا لە وانە هاورێ برایم عەلیزادە، سەلاحی مازوجی و حەسەنی رحمانپەنا سەبارەت بەم بابەتە قسەم کردوو خوازیاری شیکردوەی زیاتر بوم کە بتوانێت ێەم شوبهەیە بسڕێتەوە بەڵام بە داخەوە هەتاکو ئێستا هیچ هەوڵێکم نە بێنیوە کە ببێتە هۆی چارەسەر کردنی ئەم گرفتەم کە کاریگەری زۆری لە سەر بواری دەرونی من داناوە، بۆیە لە رێگەی ئەم نامە سەر ئاواڵەیەوە جارێکی تر خوازیاری حەقی رەوای خۆمم کە لە چەن خاڵی خوارەوە کورتم کردوەتەوە:
١- کەسێک کە بەم بۆختانە چ لبواری سیاسی و چ لە بواری کەسایەتیمەوی زەرەری بە من گەیاندوە، ئەگەر ئێستایش لایەنگر یان ئەندام بێت لێپرسینەوی جدی لە گەڵدا بکرێت.
٢- هاورێ یانێک کە لە نوسین و بریاردانی دەرکردنی من بەشدار بوون لە لایەن تەشکیلاتەوە لێپرسینەوەیان لێ بکرێت و لە ئەگەری کەمتەرخەمی ئەواندا بەرخوردی جیدی یان لە گەڵ بکرێت.
٣- لە ئاکامی هەوڵەکانتان وەکو نامەە دەرکردنەکەم ئاگادارم بکەنەوە.
بەو پەری رێزم بۆ سەرجەم ئەندامانی حێزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمەڵە

عەتای سەمەدی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە