ئازادی ڕاده ربڕین و فه توای سیاسی

Saturday, 16/01/2010, 12:00

2400 بینراوە


گه ر هه موو ئاده ‌‌میزاد یه ك بۆچونیان هه بێت ، به ڵام ته نها كه سێك هه بیت بۆچونیكی جیاوازی هه بێت ! ئه وا ده مكوت كردنی ئه و تاكه كه سه هیچ جیاوازیه كی نیه
. له وه ی ئه و تاكه كه سه هه ڵسێ به ده مكوت كردنی هه موو ئاده میزاد ، كاتێك كه هێزی ده كه وێته ده ست


" جۆن ستیوارت میل "


مرۆڤ و ئازادی دوانه ی یه ك منداڵدانن ، مرۆڤ به ئازادی له دایك ده بێت ، به ڵام له گه ڵ گه وره بونیدا ئیتر ورده ورده ئه و ئازادی یه ی كه هه یه تی كه م ده بێته وه وسنوردار ده كرێت ، به گه ڕانه وه بۆ سه ره تای مرۆڤایه تی ده بینین ، مرۆڤ له سه ره تادا ئازاد بووه ، به ڵام رۆژ له دوای ڕۆژ و به په یدابوونی ئامرازه كانی به رهه م هێنان و هاتنه كایه وه ی مڵكدارێتی تایبه ت ، ئه و ئازادییه ی سنوردار كراوه ، هه ندێ جاریش تا ئه ندازه ی كۆیله بوون مۆنۆپۆڵ كراوه (میژووی كۆیلایه تی ئه و حه قیقه ته مان بۆ ده سه لمێنێ
،له لایه كی تریشه وه سه ر هه ڵدانی چین و توێژ و ڕه گه زی جیاواز و تێكه ڵ بونیان به یه كتر و زۆر بونی په یوه ندییه كان، كه له ده ره نجامدا ململانێ و ناكۆكی و پێكدادانی لێكه وته وه فاكته رێكی تری سنورداركردنی ئه و ئازادیه بوو. تا وای لێهات مرۆڤ كه وته دۆخێكی وه هاوه له زۆرینه ی ماف و ئازادییه كانی بێ به ش كرا، له وانه ش ئازادی ڕاده ر بڕین
له سه ده كانی ناوه ڕاستدا كه به سه رده می ئاینی و سه رده می تاریك ناوزده كرا ، ده سه ڵات له كۆمه ڵگا ئه وروپیه كاندا به ده ست كڵێسا و پیاوانی ئاینییه وه بوو ، ئه مانیش به ناوی ئاینه وه زۆربه ی بواره كانی وه كو فه لسه فه و زانست و ئه ده ب و پێشكه وتنیان حه رام و قه ده غه كرد، به ڵام دوا جار له سه رده می ڕێنیسانس دا و دوای ئه وه ی جێمس وات به دۆزینه وه ی وزه ی هه ڵم ده ركه وت و مارتن لۆسه ر هات و ئینجیلی له زمانی لاتینی یه وه وه ڕگێڕایه سه ر زمانی ئه ڵمانی ، تاكه كان له كۆمه ڵگادا تۆزێك وزه یان به به ردا هاته وه و تاریكی و لێڵی به ر چاویان ورده ورده ڕه وایه وه ، تا وای لێهات ئازادی ڕاده ر بڕین بوو به پێویستیه كی حه تمی و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش یاسایی بوونی ئه م چه مكه له په ره سه ندندا بوو ، ئه وه بو بۆ یه كه م جار وه كو چه مكێكی مۆدێرن ، په رله مانی شانشینی به ریتانیا هه ڵسا به ده ركردنی یاسای ئازادی قسه كردن له په رله ماندا . ئه وه ش پاش ساڵێك له و شۆڕشه ی كه شا جێمسی دووه

می ئینگلته را ی له ساڵی 1688ز دا ڕوخاندو شا ولیامی سێ یه می ئینگلته را و شاژنه ماری دووه می ئینگلته رای هێنایه سه ر ته خت



له شانشینی سویدیشدا به هۆی هه وڵه كانی فه یله سوفی فنله ندی(ئه ندێرس چیدنیه س)ه وه له ساڵی 1766ز دا یاسای مۆدێرن له باره ی ئازادی قسه كردن و ده سپێڕاگه یشتنی خه ڵكی

گشتی به زانیارییه كان هاته بوون



پاشانیش به ده ر كه وتنی كۆمه ڵێك بیرمه ند و ئه دیب و نوسه ری وه كو " بیرۆ ، ڤۆڵتێر ، گالیلۆ ، جان جاك ڕۆسۆ ، جان لۆك ، جۆڕادنۆ بڕۆنۆ...هتد " زه مینه ی سه رهه ڵدانی شۆڕشی

فه ڕه نسی ساز بوو ، ئه وه بوو له ساڵی 1789ز ده سه ڵات له باستێڵ سه ندرایه وه و گه ڕایه وه بۆ گه ل ، یه ك له ده سكه وته كانی ئه و شۆڕشه ش دامه زراندنی ئه نجومه نی گه ل بوو ، كه تێیدا بۆ یه كه م جار مافه كانی مرۆڤ له " 17 " به نددا ڕاگه یه ندرا و تیایدا ئازادی ڕاده ربڕین به شێكی گرنگی ئه و مافانه بوو.



دوا جاریش له " 10-12-1948 " دا ڕێكخراوی نه ته وه یه كگرتووه كان جاڕی گه ردوونی مافه كانی مرۆڤی ڕاگه یاند و تیایدا به شێوه یه كی به ر چاو له مادده ی نۆی ئه و ڕاگه یاندنه دا ئه و ئازادییه به ر جه سته كرا


بیرمه ندێكی عه ره بی له باره ی ئیسلامییه كان - به تایبه ت سه له فیه توندڕه وه كان - ه وه ده ڵێ " له وڵاتانی ئێمه دا ئازادی ڕاده ربڕین ته نها بۆ ئه و كه سانه یه كه ڕێز له ئازادی ڕاده ربڕین ناگرن "، چونكه پێیان وایه له به رامبه ر ئاینی ئیسلامدا كه س و به هیچ شێوه یه ك بۆی نی یه ڕه خنه ئاراسته ی ئه م ئاینه بكا و ڕای پێچه وانه ی له مه ڕ هه ر بابه تێكی ده ر بڕێت . هه ر ڕاو بۆچونێكی ڕه خنه ئامێزیش ئاراسته ی قورئانی پیرۆز و فه رمووده كانی پێغه مبه ر بكرێت ، ئه وا بڤه یه و خوێنی خاوه نه كه ی لای فه توا ده رانی ئایینی حه ڵاڵ ده كات ، كه چی به پێچه وانه وه ئه وان ماف به خۆیان ده ده ن له وه ی به ئازادی ڕاوبۆچونی خۆیان سه باره ت به هه ر بابه تێك ده رببڕن و ڕه خنه ی خۆیانی ئاراسته بكه ن ، به تایبه ت ئاینه كانی ترو په یڕه وكارانی. هه ر كه سێكیش تێگه یشتن و خوێندنه وه ی پێچه وانه ی ئه وانی هه بێت ، به كافر و مولحیدی داده نێن ، له فه توایه كی ئایینیشدا خوێنی حه ڵاڵ ده كه ن و كوشتنیشی به جیهاد له پێناو خودادا ده زانن


لێره دا ئه وه ی جێگه ی سه رنجه له م وڵاتانه دا ، له پاڵ فه توای ئایینی فه توای سیاسیش ئاماده یی هه یه ! له سیستمی نا دیموكراسیدا سه ركرده باوه ڕی به ده ست گۆڕكێی ده سه ڵات نیه و پێی وایه ته نها ئه وه بۆ ده سه ڵات خوڵقاوه ، هیچ كه سێكی تر جگه له و ، بۆی نیه هه وڵی ده سه ڵات بدات، بۆ پارێزگاری كردنیش له و ده سه ڵاته ، ده زگای جۆراوجۆر ده خاته خزمه ت خۆیه وه



ئه وه ی له كۆمه ڵگای له مه ڕ خۆشمان ده بینرێت ، پراكتیزه كردنی ئه م باوه ڕه یه لای سه ركرده كان ، ئه م باوه ڕه ش له و دیوی مه ره كه بی پێڕه و و پرۆگرامی حیزبه كانیانه وه ، پڕه نسیپی هه ره پیرۆزیانه و له سه ر ئه رزی واقیعیشدا چه سپێنراوه و به هێزی چه كداری وه كو " هێزی پێشمه رگه ، ئاسایش ، پۆلیس ، ئۆرگانه كانی حیزب ، ئه و ده زگاو ڕێكخراوانه ی له ژێر چه تریاندان ، له سه رو هه موشیانه وه ده زگا هه واڵگرییه كانیان " ده وره دراوه و پار‌یزگاری لێكراوه .هه ر ناڕه زای و ڕه خنه و بۆچونێكی جیاوازیش كه پێچه وانه ی بیركردنه وه ی ئه وان بێت ، ئه وا به هه ڕه شه بۆ سه ر ئه منی كورسی ده سه ڵات و به زاندنی خه تی سوور و سوكایه تی به موقه دده ساتی سیاسیان له قه ڵه م ده درێت . چونكه پێیان وایه له به رامبه ر ئه واندا كه س بۆی نیه ووشه ی " نا " و ڕه خنه و ڕای جیاواز به كار بهێنێت ، به ڵكو ئه وه ئه وانن بۆیان هه یه ڕه خنه گر بن و ڕای خۆیان سه باره ت به بواره جیاجیاكان بخه نه ڕوو ، هه ر به رزبونه وه ی ده نگێكی ناڕه زاییش ، به ده نگی گێره شێوێن و به كرێ گیراو و تاوانباری داده نێن ، چونكه ئه م ده نگه پێچه وانه ی بیركردنه وه ی ئه وانه و هه ڕه شه یه بۆ سه ر مانه وه یان ، له م باره شدا به كافری سیاسی و مورته ددی ده خوێننه وه ، له فه توایه كی سیاسیشدا خوێنی حه ڵاڵ ده كه ن و له ناودانیشی به ده سكه وتێكی سیاسی ده زانن.

16-1-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە