سەرۆكی هەرێم جەنابت رازی سوكایەتى بەخەڵكى عەنكاوە بكرێت؟

Tuesday, 04/10/2011, 12:00

814 بینراوە






بەراستی زۆر سەیرە و جیگاى داخە، كە بەرپرسێكى خاوە پایەى بەرز وەكو پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی، سوكایەتى بە كەرامەتى خەڵكی عەنكاوە بكات، چونكە چەند جار ئەو قسە لەناو مەجلیسان دووبارە دەكاتەوەو دەڵێ ، " سەیرە بۆ خەلكی عەنكاوە پێیان ناخۆشە بار و كافتریا زۆر بێت لە عەنكاوە بۆ ئەوان مەشرۆبخۆر نین بۆ ئەوەان جاران پیشەییان دەرهێنانی مەشروب عارەق نەبووە !! " فەرموون ئا بە شێوە پارێزگارى هەولێر وەڵامی خەلكی عەنكاوا ئەدات كاتی داوا دەكەن كێشەى زۆر بوونى بارەكان و كافتریان مەشبوهەكان جارەسەر بكرێت ، كە زۆربەیان لە ناو گەرەك ناو ماڵان و نزیكی قوتابخانەو كەنیسەن. چونكو ئەم " بارانە" بوونە مایەى نارەحتى و سەرچاوەى مەترسی وسوكایەتى بە ئەمنیەت و حەسانە و كەرامەتى خێزانەكان لە مالی خۆیان. رۆژانە دەیان و كێشە قەلەبالغی و سەیارە راگرتن پێش دەرگاى ماڵان روو ئەدات، كەسیش ناتوانی قسە بكات چونكە زۆر بەى ئەو كەسانە دێنە " بارەكان" چەكیان هەیە و بەناوى بەرپرسان قسە ئەكەن و تەعداش ئەكەن لە خاوەن ماڵەكان ئەگەر پێیان ووت بێ زحمەت سەیارەكەت لابە پێش دەرگەمان، یا خود عەیبە ...... مەكە سەر دیوار. جەنابی سەرۆك ئەم حالى رۆژانەى خەلكی عەنكاوەیە، لەمەش سەیر تر كە بەرپرسێكى وەكو پارێزگارى هەولێر بەم شیوە بیر بكاتەوە كە خەلكی عەنكاوە تەنها سەرخۆش و عارەق خۆرن!!!! ئا ئەمە كارەساتێكى گەورە نیە ؟؟ ئا ئەمە فەزیحەت نیە؟؟ دیارە پارێزگارى هەولێر لە كوردستان نەژیاوە نازانی شارۆچكەى عەنكاوا بالّاى بەرزە بە قەد باڵاى قەڵاتى هەولێرى دێرین، و دیارە جەنابی نازانی هەر گوندێك هەر شارێك لە كوردستانە ئازیزەكەمان دەیان ناوى مامۆستاى بەرێزى عەنكاوا لێیان ناسراوە، دیارە ئاگادار نیە كە دەیان سەركردەو رابەر و بەرپرسى كوردستانی هەر ئەوان فێرە خوێندیان كردوون، هەر ئەوانیش خۆشەویستى وولات و كوردستان لەناو دڵیان چەسپاندوویانە، دیارە جەنابی مێژووى بزووتنەوە رزگارخوازی كوردستان نەخوێندووە، كە سەدان و پێشمەرگە و ئامر مەفرزەى نەبەزو شەهیدى قارەمان هەر خەلكی عەنكاوە بوون بە قوربانی بزووتنەوەى رزگار خوازى كوردستان شان بەشان لەگەل پێشمەركەى پالەوانى برا كوردەكان. ئەمن بەدڵنیاییوە ئەلێم كە ئەوەى دەرسى پێداوە بێگومان مامۆستایەكى خەلكى عەنكاوا بووە؟ پرسیارێكى لێ ئەكەم چەند جار مامۆستایەكى خەلكی عەنكاوە دیوە بە سەرخۆشى هاتووتەوە قوتابخانە؟
ئەبەم شێوە سەیر و ناعادیلانە بەرپرسان مامەلە ئەكەن لەگەل كێشەكانى خەلكى عەنكاوە، ئابەم شێوە سوكایەتى بە كەرامەتى ئەم خەلكە دلسۆزە ئەكەن؟ ، نازانم چەند بەرپرسێكى تر بەم شێوە تەماشای عەنكاوە ئەكات؟
جەنابی سەرۆك هەر ئەو شارە بوو كە پێش بیست ساڵ جەنابت بە شارى" ئاشتى و برایەتى" ناساندووە، بەڵام بەداخەوە ئێستا بە سایەى گەندەلى و گەندەلچیان كردوویانە بە شار ی " !!!! " ئایا ئەمە كارەسات نییە" شارى ئاشتى و برایەتى " ئەم شارە جوان و دێرین بەم شێوە ناشیرن بكرێتەوە " كەسیشى نیە بەهاناى خەلكى دلسۆزی ئەم شارە بێت بۆ چارەسەر كردن و رێگرتن لەم كارەساتە كە كارەساتێكى كۆمەلایتى و مرۆی كە لە عەنكاوە رروئەدات!!
هیوادارم رۆژێك جەنابت راستەوخو سەردانى عەنكاوا بكەیت بۆ ئەوەى لە نزیكەوە ئاگادارى وەزعی عەنكاوە وخەلكەكەى بیت، كە بەراستى وە زعێكى بەلاى كەمی بە كارەسات وەسف ئەكرێت لەەبەر پەرسەندنى گەندەلى رێز نەگرتن لە لە ماف و تایبەتمەندى ئەم شارۆچكە.
دووبارە پرسیار لە بەرێزتان ئەكەم ئایا " جەنابت رازى بەم شێوە سوكایەتى بەخەلكى عەنكاوە بكرێت ؟ جەنابت رازى شارى " ئاشتى و برایەتى " بەم شیۆە ناشیرین بكرێت؟



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە