ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له‌وێ: موسته‌شاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم کاریان چییه؟
Friday, 10/08/2012, 12:00
1267 بینراوە
نوسینێکه هه‌ر جاره و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
زۆر ده‌مێکه حه‌زم له‌م جۆره بابه‌تانه‌یه که له سه‌ریان بنووسم، به‌ڵام فریای نه ده‌که‌وتم له به‌ر بابه‌ته‌کانی گه‌رماوگه‌رم ده‌هاته پێشمان و زه‌ڕوڕه‌ت و پێویست وایکرد ئه‌م بابه‌ته‌و بابه‌تی تریش له‌م جۆرانه باسکردنیان دوا بکه‌وێت.
ئه‌مڕۆ ئیمه‌یلێکمان بۆ هات له لایه‌ن براده‌رێکی خۆشه‌وێست که گێڕانه‌وه‌ێک یا خود دیالۆگێک رووده‌دات له نێوان شوانی ڕانه مه‌ڕێک و گه‌نجێک، به پێویستم زانی به‌ڕێزان ئێوه‌ش بیخوێننه‌وه:
ده‌قی دیالۆگه‌که به‌که‌میک ده‌ستکاریه‌وه وه‌رگێڕدراوه له زمانێکی بێگانه بۆ سه‌ر زمانی کوردی:
گه‌نجێک به جل وبه‌رگێکی جوانه‌وه ڕێک و پێک قۆزو پۆشته به ئۆتۆمبێلێکی تازه مۆدێل له نزیک شوانی ڕانه‌مه‌ڕیک ده‌وستێت پێی ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر پێت بڵێم ژماره‌ی ئه‌و سه‌ر مه‌ڕانه‌ی ده‌یان له‌وه‌ڕێنێ چه‌نده, یه‌ک سه‌ر مه‌ڕم ده‌ده‌یتێ؟
شوانه‌که: زۆر به‌لای سه‌یر بوو و وه‌ڵامی دایه‌وه به به‌ڵێ.
گه‌نجه‌که: کۆمپیوته‌رێکی بچوکی ده‌رهێناو به ئه‌نته‌رنێتی به‌سته‌وه له ڕێگه‌ی مۆبایله‌که‌یه‌وه و ده‌ستی کرد به کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ری فه‌زای ئه‌مریکی، توانی له ڕێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه و مانگه ده‌ستکرده‌کان (GBS) بانکی زانیاری و خشته‌ێک له ئێکسل (EXCEL) ی ده‌ستی بکه‌وێت و به‌ماوه‌ێکی کورتی چه‌ند خوله‌کی ڕاپۆرتێکی 150 لاپه‌ڕه‌یی وه‌ده‌ست بهێنێ.
زۆر به خێرا‌و به‌ووردی ڕاپۆرته‌که‌ی خوێنده‌وه‌و دوای چه‌ند حساباتێک، ڕووی کرده شوانه‌که‌و گوتی: تۆ خاوه‌نی 1647 سه‌ر مه‌ڕی.
ژماره‌یه‌كی ڕاست و دروست بوو.
شوانه‌که پیی گوت: فه‌رموو ده‌توانی ئه‌و سه‌ر مه‌ڕه هه‌ڵبژێریت، که مه‌رامته.
گه‌نجه‌که: له ئۆتۆمبێله‌که‌ی داده‌به‌زێت به به‌ناو ڕانه مه‌ڕه‌که ده‌سوڕیته‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یخاته ناو سه‌ندوقی ئۆتۆمۆبێله‌که‌ی.
ئا له‌و کاته‌دا شوانه‌که پیی گوت: ئایا ئه‌گه‌ر بزانم جۆری کاره‌که‌ت چیه و چ کاره‌ی سه‌ر مه‌ڕه‌که‌م بۆ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
گه‌نجه‌که: به‌ڵی به‌دڵنیایه‌وه.
شوانه‌که: جه‌نابت موسته‌شاری.
گه‌نجه‌که سه‌ری سوڕما و گوتی: ئه‌وه ڕاسته به‌ڵام چۆن زانیت.
شوانه‌که: زۆر ئاسانه.
- یه‌که‌م شت ئه‌وه‌یه هاتنت بۆ ئێره له سه‌ر داواکاری که‌س نه بووه خۆت هاتویت.
- دووه‌م ئه‌وه‌یه که ده‌ستت خسته ناو کاری منه‌وه و هیچیشی لێ نازانیت.
- سێیه‌میشیان ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ی که پاداشتیک وه‌ده‌ست بێنی له کاره‌که‌تا له بری وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره سوک و ئاسانه‌ی که پێوێست نه‌بوو ئاراسته‌ی من بکه‌ی و وه‌ڵامه‌که‌شت نه‌ده‌زانی، له هه‌مان کاتیش‌دا من خۆم وه‌ڵامه‌که‌م ده‌زانی.
ئه‌مانه به‌شیکن له‌بنچینه‌ی سیفه‌ته‌کانی موسته‌شار.
به‌هه‌ر حاڵ، تکایه سه‌گه‌که‌م له ناو سه‌ندوقی ئۆتۆمبێله‌که‌ت ده‌ربێنه، چونکه ئه‌وه سه‌رمه‌ڕ نه‌بوو هه‌ڵتبژارد جه‌نابی موسته‌شار.
خوینه‌ری به‌ڕیز ئه‌و نمونه‌یه ته‌نها ده‌نکێکه له‌و خه‌رمانه‌ی موسته‌شاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و زۆریش باشتره له‌وان . بۆچی ؟. له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌که توانی کۆمپیوته‌ر به‌کار بێنیت و بیبه‌ستێته‌وه به ئه‌نته‌رنێت و کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ری فه‌زای ئه‌مریکی و توانی له ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه و مانگه ده‌ستکرده‌کان (GBS) بانکی زانیاری و خشته‌ێک له ئێکسل(EXCEL) به‌کار بێنێت. پێم ناڵێت چه‌ند له‌و هه‌موو موسته‌شارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌توانن ئه‌م کاره بکه‌ن، یاخود چه‌ندیان ده‌زانن ئێکسل(EXCEL) چییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست