كارەبای شوقەكانی سەرەوران لەلایەن سوپەرماركێتی ماجید مۆڵەوە دەدزرێت

Thursday, 17/09/2009, 12:00

1839 بینراوە


نەوزاد رووكنی پارێزگاری هەولێر لەدزینی پارە و داگیركردنی زەوی رووكن و هاوبەشی كردن لە پرۆژە گەورەكانی شاری هەولێر بەردەوامە،نەوزاد هادی كە ناسراوە بە نەوزاد روكن بەردەوام لە هەوڵی دزینی پارەی پرۆژەكانی شاری هەولێرە،تا كوڕەكەی شەوان بەسەرخۆشی هەڵبوكتێتە سەر ماڵی هاووڵاتیانی شارەكە،دواتر پۆلیس دەستگیر بكەن،كوڕەكەی نەوزاد روكن رۆژ نییە بەسەرخۆشی كێشەیەك لەهەولێر نەنێتەوە،بۆ بەهۆش هێنانەوەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دەكەن و پاشان باوكی بەدزی بۆ ئەوەی زومی كامیرای راگەیاندنەكان بە رووداوەكە نەزانن بە نهێنی رەوانەی ماڵی دەكەنەوە.
نەوزاد روكن لەدزینی ئەو هەموو پارەیە تێر نابێت،هیچ سەرمایەدارێكیش ناوێرێت پرۆژەی گەورە پێشكەش بكات كەچی نەوزاد خۆی دەكاتە هاوبەشی،ئەگەر خاوەن پرۆژەكە بە شریكی نەوزاد رازی نەبێت بە بیانوی كەموكوری یاساوە رێگا لە پرۆژەكە دەگرێت،ئەگەریش رازی بوو بە كارەباو ئاوی حكومەت پرۆژەكە تەواو دەكات.
ئێستاكە نەوزاد هادی خاوەنی نیوەی پرۆژەی ماجید مۆلە لەسەر رێگای گشتی هەولێر-كەسنەزان،نزیك شوقەكانی سەروەران كە بە نازستی ناسراوە،ئەو پرۆژەیە بە یەكێ لەپرۆژە گرنگەكان لەشاری هەولێر دادەنرێت.
ئەوەی جێگای مەترسی و باسكردنە ئەوەیە نەوزاد روكن لە سێ رێگاوە كارەبای بۆ سوپەرماركێتی ماجید مۆڵ راكێشاوە،یەكیان لەوێستگەی بنەسڵاوە،دواتر لە هێلی گەڕەكی سەروەرانیش خەتێكی راكێشاوە،دوا هێلی كارەباش بە لە رێگای كێبلێكەوە كارەبای لەشوقەكانی سەروەران كە بە نازستی ناسراوە دزێوە،ئەوەی جێگای باسە دزینی هێلێكی كارەبا لە كارەبای شسوقەكانی سەروەران بۆتە هۆی بڕانی كارەبای 400ماڵی 40بینای شوقەكانی سەروەران،بۆ چەندین جار دانیشتوانی شوقەكان نەوزاد هادیان لە مەسەلەكە ئاگادار كردۆتەوە بەڵام بە هۆی ئەوەی نیوەی سوپەرماركێتەكە هی نەوزاد هادییە خۆی لێ بێ دەنگ كردووە،كە بەهۆی پاڵەپستۆی بردنی كارەباكەوە رۆژانە 400ماڵی دانیشتووی شوقەكان بێ كارەبا دەبن لە رۆژانی رەمەزاندا.
فەرمانبەرێكی كارەبای هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە