ژیار تەنیا

Wednesday, 20/04/2011, 12:00

1208 بینراوە


پێشینانى كورد دەڵێن ڕاوچى خراپ لە ئاوى لێڵدا ڕاو دەكات یەكێتىو پارتى وەكو دوو هێز كە خاوەنى بیرو باوەڕو ئایدیایەكن نایەتەوە لە گەڵ بیرو باوەڕو دابو نەریتى كوردەواری بۆیە قەت نەیانتوانیووە بە باوەڕو فیكرى ڕاستەقینەى خۆیان ڕووبەڕووى خەڵكى كوردستان ببنەوە .
هەر لە بەر ئەمەش لە سەرەتاى دروستبوونیانەوە ساتێك دەمامەكى چەواشەكردنى خەڵكیان لە سەر ڕووى خۆیان هەڵنەماڵیوەو بەو دەمامەكەیانەوە ئەوەندەى زیانو مەینەتیان هێناوە بۆ ئەم میللەتە نیوئەوەندە خەباتیان نەكردووە چاكەیان نیە بەسەر خەڵكەوە هەمیشە ئەم خەڵكە ڕەشو ڕووتەیان خەریك كردووە بە دووبەرەكیەوە ئەگەر زۆر نا یەك كەم قوڵبینەوە بۆ مێژوویان باشترین سەروەریان ئەوەیە سەرلەبەرى ئەم نیشتمانەیان دابەش كردووە ، دابەشیان كردووە بۆ سۆرانىو بادینى ، سەوزو زەرد ، جامانەى ڕەشو سور ، سولەیمانىو هەولێر وەكو عەبدوڵا پەشێو دەڵێت ڕووتان ڕەش بێت چیماوە بەشى بكەن خۆ وشەى نێو فەرهەنگەكانیشتان بەشكرد .
ئەم دوو هێزە تەنها بە دابەش كردنەوە نەوەستاون بەڵكو ئەم دابەشكردنەیان چەندین ساڵە لە شارو شاخ بەرەو چەندین جەنگى خوێناوى براكوژى بردووە تەنها بۆ ئەوەى ڕووى ڕاستەقینەیان ئاشكرا نەبێتو گۆمى كوردان لێڵ بێتو ئەوان ڕاوى خۆیان بكەنو خەڵك نەیپەرژێتە سەر ئەو پیلانە گڵاوانەیان كە دەیهۆننەوە بۆ تێكشاكندنى كەسایەتى تاكى موسوڵمانى كوردو ئەخلاقو دابو نەریتى پاكى ئەم میللەتە وەكو لە كەناڵو ڕاگەیاندنەكانیان بەڕوونى دیارە ئەوەندەى دهۆڵ بۆ كەمە ئاینێكى وەكو ئێزیدىو بۆنەكانیان لێ دەدەن كە ژمارەیان بە قەد نیوەى خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادى نابێت بۆ خۆڵ كردنە چاوى ڕاى جیهانى گوایە ئێرە شامى شەریفەو سیمبوڵى چاكترین مۆدێلى پێكەوەژیانە هێندە ناچن بە لاى مافە سەرەتاییەكانى ئەم خەڵكە ڕەشو ڕووتەو بەش مەینەتەى كە لە پەناى دیموكراسىو ئازادى بێ ناوەڕۆكى ئەوان دەكوژرێتو لە كولە مەرگیدا دەژى .
ئیتر من تێناگەم سەرۆك ئەم خەڵكە بەچى دەزانێت دەڵێت جێی شانازیمە كە هەوڵمداوە كۆتایی بە شەڕى براكوژى بێنم ، بۆچى ناڵێت خەجاڵەتم شەڕى ناوخۆى براكوژیم هەڵگیرساند بە شەریكى لە گەڵ جەلال تاڵەبانى هاوپەیمانى ئێستاى بنەماڵەكەم ، بۆچى ناڵێت خەجاڵەتم سوپاى بەعسم هێنایە سەر پەرلەمانى كوردان ، بۆچى ناڵێت خەجاڵەتم چەندان ڕۆڵەى ئەم میللەتە لە تاو گرانیدا بۆ ئێمە چەكیان كردە شانو بە گولەى براكانیان كوژرانو تاوەكو ئێستاش وەكو ئەنفالەكان بێسەرو شوێنن ، ئیتر بۆ شانازی دەكەیت ، بۆچى ناڵێت خەجاڵەتم هەرچى داهاتو نەوتو پارەى ئەم میللەتەمان دزىو ڕەوانەى بانكەكانى ئەوروپامان كرد ، بۆچى ناڵێت خەجاڵەتم هەر جارێك بە خوێنى پێشمەرگەى كورد دوژمن هاتبێتە چۆكە ئێمە لە سەر مێزى ئاشتى دۆڕاندومانە ، بۆچى ناڵێت خەجاڵەتم ماڵى عەرەبەكانم یەكخستو خۆپیشاندەرى كورد دەكوژین لە ناو شەقامەكاندا .
ئەم دوو هێزە نامۆیە بە دابو نەریتى كوردەوارییە هەمیشە ئیشیان بە ففتى بە ففتى دەڕوات سەرلەبەری سەروەریەكانى ئەوان بەش بەش كردنى ئەم خاكو میللەتەیە بۆیە قەڵس دەبن بەوەى كە خەڵك پێكەوە بژی یەكتر قبوڵ بكات سەرایەك هەبێت هەموو ڕەنگەكان پێكەوە گرێبدات و ببێتە سیمبوڵێك بۆ پێكەوەژیان چونكە ئەوان هێشتا تەرسەقولى دوو سەرنو بەر نەعلەتى جەماوەر كەوتوون ناتوانن ئیدارە بكەن بەیەك ئەم سەرایەش بەڵگەیەكى گەورەیە كە میللەتى كورد پێكەوە دەژی یەكترى قبوڵە ئەوە ئەوانن ئەم خەڵكو نیشتمانەیان دابەشكردووە لە پێناو بەرژەوەندیەكانیانو كورسیو دەسەڵاتدا بۆ ئەوەى داهاتەكەى لوش بدەن ئەوە ئەوانن ڕاویان لێ تێكدەچێت گەر گۆمەكە لێڵ نەبێت بەرژەوەندییەكانیان دەكەوێتە مەترسیەوەو هەر ئەمەشە واى كردووە كە خەجاڵەتن چاویان بە ڕەنگاڵەیی سەراى ئەڵاهو ئەكبەرو ئازادىو ڕووى ڕاستەقینەى میللەتى موسوڵمانى كورد هەڵنایەتو هەر جارەو بوهتانو سیناریۆیەك بۆ ئەم سەرایە دەهۆننەوەو بە ئەڵاهو ئەكبەرو نوێژى هەینىو سەداى هاوارى ئازادى عەرشیان هاتۆتە لەرزەو كیچ چۆتە كەوڵیانو جارێك ناوى دەنێن موتعەى گۆڕانو ئیسلامیەكان جارێكیش ئەوە دەفرۆشنەوە بە خەڵك گوایە گەر ئەڵاهو ئەكبەر حوكمى خەڵك بكات ئەوا وڵات دەكات بە ئەفغانستانو كوێو كوێ .
خۆیان دەدزنەوە لەوەى كە دەمێكە میللەتى كورد بە ئەڵاهو ئەكبەر گۆش كراوەو ئەوە ئەوانن لێ ناگەڕێنن خەڵك دەستەمەلانى ئەو ئاینەى باو باپیرانى ببێت كە هەزارو ئەوەندە ساڵە ئاوێتەى دڵو دەرونو حەرەكاتو سەكەناتى بووە ئەوانیش بە ئایدیا بەسەرچوەكانیان بە دەستە كەشفو سیناریۆ سواوەكانیان سەنگەریان گرتووە لە خەڵكى دەم بە ویردو دەست پاكو ماف خوراوو كوڕكوژراوو داهات دزراوو هەژار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە