پارتی و سلێمانی

Sunday, 10/02/2013, 12:00

1475 بینراوە


سلێمانی ئەو شارە یاخیی بووه‌ی، که‌ مێژووه‌که‌ی وامان پێده‌ڵێت، دوژمن نه‌یتوانییوه‌ هه‌موو شتێکی بەسەردا پسه‌پێنێت. زۆر لە مێژە پارتە سیاسییەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی بەدرێژایی مێژووی دروستبوونی شارەکە گرەویان لەسەر ئەم شارە کردووە، تا کامیان بیکەنە شاری خۆیان، خەڵکی ئەم شارە کامە تەیاری سیاسی پێ باش بووبێت بەو مەرجەی ناپاک و خیانەتکار نەبووێت بەرامبەر کێشەی نیشتمانی و نەتەوایەتی گەلی کورد لەهەمبەر داگیرکەران ناوی لەلیستی سەری سەرەوەدا داناوە و گەر ناپاکیشی کردبێت وەک یاری مار و پەیژە لە ژمارە سەدەوە پێوەی داوە و بۆ ژمارە سفری گەڕاندۆتەوە.
تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ یادی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات، پارتی لە دوو سیناریوی جیاوازدا هێرشی کردە سەر بارەگای کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ئەم سیناریۆ نەزۆکەی پارتی هیج نیە جگە لە بیربردنەوەی یادە سەرەکیەکە کە لەبەردەم لقی ٤ی پارتیدا چەکدارەکانی پارتی بەدەیان کەسیان خڵتانی خوێن کرد و کاکە ڕیژوانیشیان شەهید کرد ، مەبەستی پارتەکەی بارزانی لە هێنانی ٢٠٠ کۆیلەی ماڵی بارزانی بۆ بەردەم کەناڵەکە ئەوەیە گەر خەڵکی ناڕازی لەیادی ١٧ شوباتدا بە نیازبن دژی دەسەڵات ڕاپەڕین بکەنه‌وه‌، ئەوا ئێمەش خەڵکمان هەیە و تەمێتان دەکەین وەک چۆن ئەندامەکانمان ئامادەبوون لەبەردەم ئەو کەناڵەدا گردببنەوە ، پارتیشمان تاقم و تفەنگ و نارنجۆکی پێداوین تا لەدەرەوەی لقی چواردا خوێنتان بڕێژین.

بۆ سەلماندنی ڕاستی قسەکانی کاک سمکۆ ساحێبقران ، منیش لە تیپی ٣١ سلێمانی بووم لە کەرتی٣ ساڵی ١٩٨٦ بوو کە بەسەردەمی شەڕی قەیوان ماوەت ڕیکۆرد کراوە لە مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، ئەم تەهای کاک ئەحمەد کوردە کە بە هەڵۆی ئەحە سمێل ناونرابوو، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵۆش نییه‌، لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ کاک ئەحمەد کوردەی باوکی. ئه‌م ته‌هایه‌ سەرتیپمان بوو ، تاڵەبانی لە ڕێگەی بروسکەیەکەوە بۆ ئەم تەهایەی نارد، کە ئەمشەو هێزەکانی سوپای عێراق و فەوجە سوکەکانی جاش، هێرش دەکەنە سەر کونەقەلەکی کەڵکی قەیوان- ماوەت. لە بروسکەکەدا تاله‌بانی بۆ هەڵۆی نوسیبوو:
بە بەردەوامی خۆت لە لوتکەی شاخی قەیوان بە لە دوای هەر هێرشێک کەرتەکان بگۆڕە تا پشووبدەن.
لە ١١ی شەوەوە تا ٥ بەیانی هێرشەکان بەردەوام بوون، نە هەڵۆمان بینی نەعیتاد، نە ناوساجی و نە ئاو. تومەز ئەم تەهای بەناو سەرتیپە زانی بووی ئەم شەو دەبێتە شەوی مان و نەمان، ڕووی کردبووە گوندی قزلەر و بە پێکەنینەوە بە مەفرەزەکەی کەرتی تیپی ووتبوو:
برادەران پاش هێرشەکانی شەو بۆ کەڵکی قەیوان بەیانی چەند ژنێک دەبنە بێوەژن.

قوڕ بەسەر ئەو کۆیلانەی بە پلانی تەهای ئەحمەد سمێڵ چوونەتە بەردەمی کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی، باشتر وایە ئێوەی کۆیلە بەفیتی تەهای ئەحمەد سمێڵی بەرپرسی لقی چوار منداڵەکانتان هەتیو و بێناز نەکەن.

ڕزگارساڵح
هۆڵەندا ئەنیشخەدە
١٠-٢-٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە