هەواڵێکی گرنگ لە تاوانە گەورەکانی ئاسایش و پاراستن

Wednesday, 03/11/2010, 12:00

2416 بینراوە


دزین و کوشتن بەهۆی فەرهود کردنی بانکێکی دیکەی ئێڕاق له لايه‌ن دوو مافياي كورد!
هەواڵێکی دیکەی گرنگ لەسەر بە تاڵان بردن و فەرهود کردنی یەکێک لە بانکە ناوەندییەکانی ئێڕاق و کوشتنی ئەو (9) عەرەبەی بە کارەکە هەستابوون کە هەر نۆ کەسەکە لە ژێر فەرمانی مودیری ئاسایشی هەولێر دابوون.
هەواڵەکە ئەگەرچی ماوەکەشی بەسەرچووە بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بە پەلە نوێیەی کە بە مانشێت باس لە بەتاڵان بردن و دزینی پارەیەکی خەیاڵی لە 2 بانکی ناو شاری هەولێر دەکات بە پێویستمان زانی ئەم هەواڵەش بگەیەنین بۆ زیاتر ریسوا بوون و سەرشۆڕی بۆ خائینانی ناو میللەتەکەمان کە دەبێت تێکڕای گەل بزانن ئەم فاشیلە علوجانە کێن.
کاتێک بەرپرسی پاراستنی لقی 2 ی له‌گه‌ڵ ئاسایشی هەولێر مەفرەزەیەکی تایبەتی (9) کەسیان پێکهێنابوو کە هەر 9 کەسیان عەرەب بوون. ئەم 9 کەسە وەها ڕێکخرابوون کە بۆ کاری چەتەگەری و شەقاوەتی و دزین و موهیمات بەکار دەهێنران لەلایەن هەردوو ناو براوەوە بۆ عەمەلیاتەکانی ناو شارەکانی ئێڕاق. جا هەر لە دزین و کوشتن و ڕاوە دوونانی خەڵک بگرە هەتاکو سەیارە تەقینەوە و شتی تریش.. لەدوا هەمین کار کە بەم (9) کەسە ئەنجامدرا تاڵان کردنی یەکێک لە بانکەکانی شارەکانی ئێڕاق بوو پاش ڕوخانی بەعس و سەدام، زەمانی ئەنجومەنی حوکم کە مۆدێل بوو! کارەکە بەم شێوەیە تەنفیزکرا: ئەم نۆ کەسە بانکەکەیان تاڵان کرد بە دزینی چەندان ملیۆن دۆلار کە لە بانکەکەدا بوو. لەم کارەیان وەکیل وەزیری شئونی ئەمنی بەغدا، کە ئێستاش عالی مەقامیان هەر لەوێ دەلەوەڕێ لە یارمەتیدانی ئەو (9) چەتە عەڕەبە درێغی نەدەکرد بۆ ئاسانکاری وەک: دروستکردنی هەویەو چەک هەڵگرتن و تەنانەت کار بەوە گەیشتبوو هەویەی ئەمریکیان بۆ دروستکرابوو! بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن بە پازگەکانی ئەمریکی لەناو شارەکانی ئێڕاق بسوڕێنەوە و ڕێگایان پێ نەگیرێت. پاش ئەوەی ئەو پارەیەکی خەیاڵیان دزی و هێنایان بۆ شاری هەولێر، ئەو نۆ که‌سه‌ چەندین ملیۆن دۆلاریان ڕادەستی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی پاراستن و ئاسیاش کرد بە ئەمانەتەوە!.
لە دوای ئەوەی کە پارە خەیاڵیەکەیان وەرگرت لەلایەن ئەو (9) عەرەبە کە پیاوی خۆیان بوون، لە هەمووی ترسناکترو خەتەرناکتریش ئەوەبوو کە ئەم (9) کەسە دەستبەجێ کوژران و تەرمەکانیشیان لە (گوێڕ) ژێر خاک کران بۆ ئەوەی ئەم نهێنیە هەتا هەتایە لەگەڵ ئەو 9 کەسە بچێتە ژێر گڵەوە و کەس پێی نەزانێ. ئەم دزی و کوشتنە وێنەی مەگەر تەنها لە فیلمە هۆلیۆدەکانی ئەمریکی دیترابێ!
شایانی باسه‌ چەندین کەسیتریان بەکارهێناوە و کاریان پێکردوون . لەوانە چواریان ئافرەت بوون، کە بۆ کاری جاسوسیش بەکاریان دەهێنان، هەروەها چوار کەسیتری عەرەب کە کاری تیرۆر و تریاکیان پێ دەکردن لەناو شاری موسڵ لە پاشان کوژراون. ئەم باندە فێڵ لە قیادەی خۆشیان دەکەن.
هەر لەم ڕوویەشەوە هەواڵی ئەم سەیارەی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە پازگەی (گردە ڕەشە)ی کەرکوک درا بەر ڕێژنەی گوللەکانی ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی ئەوەی گوایە شۆفێری سەیارەکە هەڵگری مادەی تەقەمەنی (تی ئێن تی) بووە کە ناوی (ابو یاسر) زۆر لە مێژە کاری موخەدەرات و تەخریباتی ناو شاری موسڵی لە ئەستۆ گرتووە بۆ مودیری ئاسایشی هەولێر کار دەکات. بۆ زانینی هەموو لایەک ئەم سەیارە لەلایەن خۆیانەوە پڕ کرابوو لە مەودای موتەفەجیر لە مەخمور بێ ئەوەی شۆفێرەکە بزانێت و هەستی پێ بکات. ئەمەش یەکێکیترە لەو سیناریۆیانەی کە ئێستا خەڵک باش هۆشیار بونەتەوە و دەزانن کە ئەمە دروستکراوەو سیناریۆیەکیترە لە پیلانە گڵاوەکانیان.. هەر بۆیەش سایەقەکەیان کوشت بۆ ئەوەی نەزانرێ و باسەکە قەپات بێت. مەبەستیشیان لەم کارە ئەوەیە یەکەم خۆ دەرخستن و نیشان دانی قووەت و سەلماندنی بوون و دەست و بازوو سەیتەڕە کردن بەسەر خەڵک. پارە بەدەستهێنان لە سەرووی خۆیان.
گوایە بەم کارەیان ئەمنیەتی هەولێر دەپارێزن؟! ئەمانە هەر کاتێک هەست بە لاواز بوونی خۆیان بکەن پەنا بۆ فێڵ و تەڵەکەی وا دەبەن، تەکتیکی وا دەدۆزنەوە تەنانەت قیادەی خۆشیان پێ لە خشتە بردووە. زۆرجار لە چەندین بۆنە و هەندێ بواردا ئەمەیان بۆ چۆتە سەر! بۆ زانینیش لە زۆربەی ئەم کارە قێزەون و چەپەڵانەیان کەریم سنجاری پشتیوانیان لێدەکات.
سەرچاوەیه‌ک لە ناو ئاسایشی هەولێره‌وه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە