له 07/03/2010 وه یه‌کێتی و پارتی نوێنه‌ری کوردنین له ئه‌وروپا!
Thursday, 11/03/2010, 12:00
1203 بینراوە
له سـێ ڕۆژی ده‌نگدانی کو‌ردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له ئه‌وروپا به‌گشتی و له به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی ده‌نگدان شێوه‌ی که‌رنه‌ڤاڵێکی جه‌ماوه‌ری پێوه‌دیار بوو سه‌ره‌ڕای دروست کردنی چه‌ندین کێـشـه له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی کۆمیسیۆنی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه. بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ناردنی په‌ڕله‌مانتاری چالاك له‌جیات په‌ڕله‌مانتاری خه‌واڵوو بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وێراق ڕه‌وه‌ندی کوردی هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك ڕه‌نگ به‌شداریه‌کی به‌رفراوانی هه‌ڵبژاردنی 5،6،7/3 یانکرد له ئه‌وروپا و به تایبه‌تیش له بریتانیا.
ئه‌زانن ئـــاڵای ده‌ســـتـی کــوردســـتــانـیــان جــیــی بـــــــــوو؟
مـــۆمــێــکــی پڕشــنگــدار لــه‌ئــاســمانــێــکــی شـــیـــنـــی بــێــگه‌رددا ! وه‌ك په‌یامی زه‌رده‌شت به‌سـسه‌تاریکی به‌ره‌و ڕوناکی.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له باره‌یه‌وه بدوێم ئه‌وه‌یه که کوردانی هه‌نده‌ران و گۆڕانخوازان به هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات داریان ووت نوێنه‌ره‌کانتان له ئه‌وروپا نوێنه‌ری پاره و بانکه‌کانتانن نه‌ك نوێنه‌ری کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌وروپا. ده‌نگدانی زیاتر له 90% ی کو‌ردستانیانی ئه‌وروپا به‌لیســتی گۆڕان زه‌نگێکی ترسناك و حه‌تمی بوو بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو حزبی گه‌نده‌ڵ له ئه‌وروپا به واتایه‌کی تر ڕه‌وه‌ندی کوردی نوێنه‌رایه‌تی پارتی و یه‌کێتیان قبوڵ نیه‌و به‌نوێنه‌ری خۆیان نازانن هه‌روه‌ك له ڕابردووش نوێنه‌ری ئه‌وان نه‌بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست