دوا ئاگادارى بۆ ماموستا عزیز سەرسپى دەزگاى زانیارى

Monday, 18/05/2009, 12:00

1481 بینراوە


پێش هەموو شتێك پیرۆزە پۆستى تازەت دەستان خۆش چۆكتان بە(كاك كۆسرەت) داد !!!!!!! دیارە ئێوە ڕاست تروو بەتواناتر بوون لە(كاك كۆسرەتى كڵۆڵ)(مامۆستاعزیز) حەز دەكەم لەڕێگەى ئەم نوسراوە گلەییو گازندەى كادرەكانى ناو دزەگا تەوقێنەرەكەت پێبگەیەنم وەك دوا ئاگادارى.......
كادرەكانت باس لە نالەبارى(سڵێمان) كۆنە بەعسی بەرپرسی ئیدارە دەكەن كە چۆن دەسەڵاتى كێشاوە بەسەر پارەو پولى دەزگادا وە زۆربەى جار نوسراوى تۆش ناخوێنێتەوە بۆ سەرف كردنى پارە......؟ هەرچەندە دەڵێن ئەمە ڕێكەوتنى بەینى (عزیز سەرسپی و سڵێمان)خۆیانە وە ئێستاش ئەم بێزارییە واى لەكارمەندەكان كردووە كە كۆمەڵێك بەڵگەیان لە سەر سلێمان هەیە وە دەڵێن ئەگەر مامۆستا عزیز سلێمان لا نەبات لە ئیدارە ئەوا بە بەڵگەوە بڵاوى ەكەینەوە كە سلێمان چییە...؟ ئەم كابرایە كەسێكە شەهادە شەشى دوا ناوەندى تەزویرى هەیە وە هەروەا بەڵگەى مەلموسی تر دەخەنە ڕوو لەسەر سڵێمان. لەبەر ئەوە تكایە كاتى ئەوە هاتووە كە سلێمان بگۆڕیت لە شوێنەكەى چونكە بەمانەوەى لەم شوێنە ئەوە دووپات دەكەیتەوە كە سوودى مادى زۆرت پێدەگەیەنێت وە بووە بە خەبیر لەم كارەدا بە هەر حاڵ بڕیار لاى تۆیە.........؟ دەمى كادرەكانت ببەستە بە لابردنى سڵێمان....! هەروەها بەنیسبەت (مەلا مەغدید) كە ئێستا عقیدە وە فەرماندەی فەجى بتوێنە ئەویش جاشى ئەنوەربەگى بێتواتەبووە لە كاتى هێرشكردنە سەر بێتواتە (مەلا مەغدید) ئامرسریەى ئەنوەربەگ بووە و لەدژی یەكێتى و پێشمەرگە شەڕى كردووە ئێستاش كردوتە بە بەرپرسی بەهێزترین دەسەڵاتى سەربازى لە چاو فەرماندەییەكانى دیكە لەناوچەكەدا....؟ چونكە فەرماندەییەكانى دەزگا لە هەموو ڕوویەكەوە جیاوازن لەچاو ئەوانى تر وە دەسەڵاتى كولییان هەیە لە كاتى پێویست. ئافەرین یەكێتى دیارە پیاومان تێدا نەماوە بۆیە مەلا مەغدید فەرماندەى فەوجمانە....! باشە ئەى بۆ لەسەر نوسراوێك كە لەسەر (لیوا عەبدوڵا كە بە نەقیب عەبدوڵای موستەشار) ناسرابوو كە گوایە وەختى خۆى موستەشار بووە یەكسەر بانگت كرد و ناردتەوە بۆ ماڵەوە ........؟ خۆ بەس نییە (لیوا عەبدوڵا وەكو ملا مغدید) دژایەتى یەكێتى نەكردووە بەڵكو هاوكارى زۆربەى فیرار و خەڵكى مەنتیقەكەى كردووە. بۆ زانیاریتان بە خوێنى شەهیدان سوێند دەخۆم كە هیچ كاتێك ئەم لیوا عەبدوڵایەم نەنانسیوە وە بەدریژاییى پێشمەرگایەتیم لەشاخ ناوى ئەم شەخسەم بەرگوێ نەكەوتووە بەڵكو ئەم قسانە هى كادرەكانى خۆتە كە ئێستاس ئەسەف بۆ ئەوە دەخۆن و ئەڵێن لیوا عبدوڵا لەو بەڕێوەبەرایەتیە نەماوە... بەهەر حاڵ مامۆستا عزیز بەخۆتا بچۆرەوە ئەم گۆڕانكارییانە بكە چونكە كادرەكانت بێزارن با نەگاتە ئەوەى قەبرەكان هەڵدرێنەوە جڕو جانەورەكان بەدەربكەون پاشان لە خواش ببیت وە لە خورماكەى هەولێریش..........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە