فەزیحەكەى ڕۆژنامەى گەرمیان پۆست لەگەرمیان بە بەڵگەوە

Saturday, 03/04/2010, 12:00

1462 بینراوە


ڕۆژنامەى گەرمیان پۆست كە ڕۆژنامەیەكى بەناو ئەهلىو سەربەخۆو سیاسىو كۆمەڵایەتىو ڕۆشنبیرىو هەندێ جار فكرىو گشتیە و زمانحاڵى مەلابەختیارى فیتنەى حەوخێڵى خانەقینەو، لەماوەى دەرچونیدا ڕووى ڕۆژنامەگەرى لەگەرمیان تەڵخ كردوەو لەلایەن ڕۆشنبیرانى ناوچەكەوە ناونراوە ڕۆژنامە درۆزنەكەو جنێو فرۆش و شەڕ فرۆشەكە و ئیدانە كراوە ، ئەوەى تێبینى دەكرێت ئەم ڕۆژنامەیە لە ژمارە سفریەوە تا دواین ژمارەى تەنها هێرش دەكاتە سەر سەركردەو هەڵسوڕاوانى گۆڕان لە ناوچەكەو خودى نەوشیروان مستەفاو ...هتد، بەڵام بەپێچەوانەوە بەباڵاى یەكێتیەكاندا خەستى دەكاتەوەو پیایاندا هەڵدەدات و ناویشى ناوە سەربەخۆ، كە هەموو كەس دەزانێت كارى ڕۆژنامە تەنها دەرخستنى ڕاستیەكانە نەك تەرەف گیرى ، ئیتر نازانین سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان لەكوێ خەوتوون كە بەناوى ئەهلى و سەر بەخۆبونەوە خۆڵ دەكرێتە چاوى خەڵكى لەگەرمیان، لێرە بەبەڵگە دەى سەلمێنین كە ئەم ڕۆژنامەیە تەنها سەگێكەو بە گۆڕان خوازان دەوەڕێت و بەشێك لەمانشێتى لاپەڕە یەكى ئەو ژمارانەى دەستمان كەوتوە دەخەمە ڕوو ئینجا دەچمە ناوەڕۆكى بابەتەكەمەوە بۆئەوەى لاى خوێنەر ڕونتر بێت كە ئەم ڕۆژنامەیە ئەهلی و سەربەخۆیە یان فول یەكێتى و جەلالیە، ئەوە تا لە ژمارە (1) بەمانشێتى گەرورە نوسیویەتى (ئاواتى شێخ جەناب نانبڕترین بەرپرس بوو لەگەرمیان)(لەگەرمیان باڵى ڕیفۆرم و لیستى گۆڕان دۆڕان)لە ژمارە(2) بەمانشێتى گەورە دەڵێ (مەلابەختیار لەگەرمیانەوە گردەكە دەسوتێنێ)(لەباوەنور ئەندامانى لیستى گۆڕان بەشەو هەڵدەكوتنە سەر ماڵەیەكێتیەكان و سوكایەتیان پێ دەكەن) (كەماڵ میراودەلى كاندیدى گردەووشە لەگەرمیان درۆى زل دەكات) (لەگەرمیان گەندەڵیەكان ئاشكرا دەبێت و گردەكەى ووشەیان كردۆتە حمام هەرچى ناپاكە دەچێتە ئەوێ و ناوى ڕیفۆرم وەردەگرێ و پاك دەبێتەوە) (لەژمارە (3) بەمانشێتى گەورە لەلاپەڕە یەكدا دا هاتووە (كاندیدێكى لیستى گۆڕان لەگەرمیان دەست درێژى دەكاتە سەرماڵە شەهیدێكى یەكێتى) (كێشە دەكەوێتە ناو كۆمپانیاى ووشەوەو ڕیفۆرم لەگۆڕان جیادەبێتەوە و لایەنگرانیان پەرتەوازە دەبیت) (دەبێت لیستى گۆڕان سەرەتا گۆڕان لەخۆیدا بكات) (سەدان گەنج و لایەنگرى لیستى گۆڕان هەڵگەڕانەوە) (نەوشیروان نماى كوڕى هێنایەى پێشەوە) لەژمارە (4)دا هاتوە (نەوشیروان داهێنەرى كلتورى دەرست وەردان لەكاروبارى حكومەت) لە ژمارە (5) بەمانشێتى زلە دەڵێ(یەكێتى كاژى بەرداوەو كاژە پیسەكەى لەخۆى كردۆتەوەو گەندەڵ و دزوجەردەو ئەوانەى غەدریان لە خەڵك دەكرد هەموویان لەناویەكێتى دەر چونەتە دەرەوە) (لەسلێمانى و گەرمیان لایەنگرانى گۆڕان پەنجەى پەشیمانى دەگەزن و پۆل پۆل دەگەڕێنەوە ناویەكێتى) لەژمارە (6)بەمانشێتى گەورە هاتووە (لەسلێمانى و كەركوك و گەرمیان یەكێتى یەكەم دەبێت و لە هەولێرو دهۆكیش پارتى یەكەم دەبێت)(لەخانەقین لیستى گۆڕان پێیان عەیبە بڵێین هەین)(عومەرى سەید عەلى لە كەلار گۆران پەرتەوازە دەكات)(گەرمیان پۆست لەگەرمیان هۆكارى شكستى لیستى گۆڕان ئاشكرادەكات)(لەگەرمیان لایەنگرانى لیستى گۆڕان هەڵدەكوتنە سەرجادەو جامى سەیارە دەشكێنن)(لەژمارە (7) بەهەمان شێوە دەڵێ (خانەقینیەكان لەنەوشیروان مستەفا توڕەن سوپاى عێراق هاتەخانەقین تۆ لەكوێ بوى)(تەپل لێدانى پەرلەمان نائارامى و شكاندنى جامى سەیارەكان نیشانەیە بۆ دۆڕان و بێئومێ و یەئسى گردەكەو نەشیروان)(لەگەرمیان باڵى ڕیفۆرم لەنەوشیروان جیادەبێتەوە) دیارە ئەمانە بەشێك بوون لەمانشێتى لاپەڕەیەكى ڕۆژنامەى گەرمیان پۆست جگە لە لاپەڕەكانى كۆتاى و ناوەوە كە پڕن لە گەن و گوى مەلا بەختیارو لاقە كراوەكەى لاى عومەر فەتاح وەك لە ئەو حەوت ژمارەیەدا زیاتر لە شەش جار وەسفى مەلابەختیار دەكات و چەندین جار توتكەكەى لاى عومەرفەتاح و كۆڤارى بەڵگە جەماڵ عەبدوڵا قسەى تیا دەكات و لەگەڵ سەرووتارو وێنەو كاركاتێرەكان كە هەمویان پەلامارن ووشەیەكى مەعریفى تیانابینرێ لە جنێودان بەگۆڕان و گۆڕان خوازان نەبێت و ئەوەشى بابەتى تێدا دەنوسێ و ئەوەشى چاوپێكەوتنى لەگەڵا كراوە هەمووى بابى خۆى ئاسان واتە سەرنوسەرەكەى، وە بەپێچەوانەوە ئەم ڕۆژنامەیە دێ بە ڕاپۆرتى وەهمى وەسفى حەسن جیهاد دەكات وادەزانێ كەس نایناسێت و نازانێ چەند ئەمرى گرتنى دادگاى لەسەرە لەسەر گەندەڵى،دواتر هەر لەو ڕۆژنامەیەدا بە ڕاپۆرتێكى درێژ باسى پاڵەوانێتى برهان محمد فەرەج دەكات وادەزانێ خەڵك لە گوێی گادا نوستووەو نازانێ تا2003 بەعسى بوو ئەم پیا هەڵدانانەش لە پێناو دەعوەتێكى مەشروبە، وە هەمو ئەومانشێتانەى كە بۆ حزبە دۆڕاوەكەى لەلایەن سەرنوسەرەكەیەوە نوسى دور لە ئەخلاق و ئیتیكى ڕۆژنامەوانى هەمووى بەسەر خۆیدا جێبەجێ بوو ، وەك لەمانشێتى ژمارەیەكى ڕۆژنامەكەیدا دەڵێ: ئاواتى شێخ جەناب نانبڕترین بەرپرسى گەرمیان بوو ، ئەوا خۆى نانبڕكرا دەبێت ئەمجارە بڵێ سلاح كوێخا نانبڕترینە، لە هەمان ژمارەدا دەڵێ: لەگەرمیان باڵى ڕیفۆرم ولیستى گۆڕان دۆڕان ئەوا بۆ گەرمیانیەكان دەركەوت لە هەردو هەڵبژاردنى 25 /7، 7/3 جەلالیەكان دۆڕان نەك گۆڕان، لە ژمارە دووى ڕۆژنامەكەدا دەڵێ:مەلابەختیار لەگەرمیانەوە گردەكە دەسوتێنێ ئەوەتا نەك گردى پێ نەسوتێنرا بەڵكو خانەقینیشى دابە ئاوا و ئینجا خودى گەرمیانپۆستى سوتاند بە زیندانى كردنى، ئیتر با لاپەڕەكانى ناوەوە بوەستێ، ئێستاش ڕونتر دێمە سەرباسى خودى خاوەنى ئیمتیازو سەرنوسەرى ڕۆژنامەى گەرمیان پۆست كە سەیوان عومەرە كە لەو ڕۆژوەى دەستى قەڵەمى گرتووە جگە لەدرۆ نەیتوانیوە هیچى تر بڵێ و بخاتە سەرپەڕە بەردەوام بەدەستى بەرپرسەكانەوە بادراوە وەك سەرچۆپى و وەكو سەگى برسیان لێ كردووە بۆ گیانى گەرمیانیەكان ، ئەم سەیوانە لەمەڵبەندى خانەقینى یەكێتى بەبێ ئەوەى دەوام بكات هەموو مانگێگ كاش دووسەد هەزار دینار وەردەگرێ وەك ڕاگەیاندنكار كەچى بە خەڵكى تر دەڵێ گەندەڵ، بەڵام لەناوەڕاستى بانگەشەى هەڵبژاردنى 7/3 دا بەهۆى لاسارى و گوێ نەدانى بە مەلابەختیارو هەروەها نەبردنە سەرى بەڵێنەكانى مەلابەختیار بەسەیوان ئەوا مەلا بیست و پێنج ڕۆژ بەندى دەكات و ئەمیش پێى دەڵێ تۆ هۆكارى شكستى یەكێتیت، بۆیە دواى هەفتەیە لە ڕوداوەكە سەلاحى كوێخاى بەرپرسى مەڵبەندى خانەقین پێى دەڵێت تۆ موچەت لێرە نیەو دەرت دەكەین لەمەڵبەند بڕۆلاى سامان گەرمیانى موچەكەت وەرگرە بەهۆى نزیكى سەیوان وسامان گەرمیانیەوە پولیان پێوەنا ، دواتر بەهۆى ئامادەبونى سەیوان لە ئاهەنگى ڕاگەیاندنى لیستى كوردستانى لەپارێزگاى دیالە لەگەڵ كارگێرێكى مەڵبەند بەناوى جەماڵ ئەكبەر دەبێت بەدەمەقاڵەیان و لەسەر ئەوەى نابێت لەئاهەنگەكەدا ئامادەبێت لە ئەنجامدا پاسەوانەكانى مەلابەختیار وكوێخاى مەڵبەندى خانەقین جارێكى دیكە سەیوان بۆماوەى هەفتەیەكى دیكە زیندانى دەكەن بەڵام لەبەرامبەر ئەوەى ناوبراو نهێنى و وێنەى ڤیدیۆى ڕابواردنى جەماڵ و ژنێكى ناومەڵبەندى خانەقینى لایە و ئاشكراى دەكات بەناچارى بەرەڵا دەكرێ و پێى دەوترێ نزیكى مەڵبەند نەبیتەوە ، بەڵام ئەوەى بەلاى ئێمەوە سەیرە ئەم بەناو سەرنووسەرە لە دواى ئەو ڕوداوانەوە بەردوامەو هەر هەڵدە كوتێتە سەر نەوشیروان مستەفاو بەحەیاى تكاویەوە ناوەستێ و ڕوى ڕەشى خۆى بەكەسانى تردا دەساوێ شكستى حزبەكەى بێ هەزم ناكرێت، ئیتر نازانین تاكەى دواى قەرەباڵغى دەكەوێت، ئەم كوڕە لەم ماوەیەدا لاى هاوڕێكانى وتویەتى ئێستا من زۆر بێئومێدم لەیەكێتى و ئەگەر گۆڕان وەرم گرێت دەبم بەگۆڕان داواى كردوە نەوشیروان مستەفا ببینێت و خۆى وەتەنى جاوەڕێیە بۆتۆڵە كردنەوە لە مەلابەختیارو دەرخستنى ئەو گەندەڵیانەى مەلا لەسنورى خانقین و لەو پێناوەشدا لەگەڵ عادل عەزیزدا قسەى كردوەو دانیشتووە. بەدڵنیایەوە كاك نەوشیروان لەگەڵ هەڵقونێكى وا دانانیشێت و پێویستى بە ئاودەستێكى وانابێت، ئەم پاڵاوانە هەربۆ جەلال و تاقمەكەى باشە، هەرچەندە ئێستا لە یەكێتى دەركراوە، جێگەى ئاماژە پێكردنە سەیوان خوێندكارى كۆلێژى ئادابى خانەقینەوە بەبێ ئەوەى دەوام بكات لەگەڵ محمدى مەلا حسنى قیمقامى خانەقیندا كە ناسراوە بە(حەمە نیوە یان ئەى بەش من) لە كۆلێژەكەدا هەمو ساڵێك ناجح دەكرێن و كوڕى فەقیریش باهەر زرتەى چاوى بێت ، ئەم كابرایە تائێستا باجى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى نیەو چەندین جار داواى كردووە بۆیان نەكردووە ووتویانە تۆجنێو فرۆشى نەك ڕۆژنامەنوس دواتر ئەم سەیوانە حەزى لە خۆزل كردن و دەرخستنى خۆیەتى لەیەك كاتدا خاوەنى ئیمتیازو سەرنووسەرى چوار ڕۆژنامەیە كە ئەمە نەك لە قانونى ڕۆژنامەگەرى كوردستاندا بەڵكو هیچ وڵاتێكى فول دیموكراسیدا شتى وانیە كەسێك خاوەنى ئیمتیازى چوار ڕۆژنامەبێت ئەى باشە كێ پارەكەى چاپخانە ئەداتو داوە لەپێشتر لە حەكە میكرۆپى یەكێتى نەبێت، بۆیە لە ڕێگاى ئەم كەناڵە پیرۆزەى كوردستان پۆستەوە بەگەرمیانیەكان دەڵێم چیتر سەیوانو ڕۆژنامەى گەرمیان پۆست تەواو بوو ناتوانێت ڕووى پەڕێزى یەكێتى ومەلابەختیارو سەلاحى كوێخا پاك كاتەوەو جگە لە متمانە نەبوونو نەمانى لاى گەرمیانیەكان بەڵكو متمانەیشى لاى بەرپرسو شوێن كەوتوانیشى نەماوەو دەبێت لەئێستە بەدواوە پێڵاو بۆ كاك نەوشیروان دابنێت ئەگەر قبوڵ بكرێت و خۆى پاك بكاتەوە لە جاشێتى یەكێتىو بەر پرسەكانىو بە دوسێ بتڵ بیرە نەخەڵەتێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە