هه‌ژده‌ ساڵ!!!!!!!

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1185 بینراوە


ئه‌مڕۆ کێشه‌کانمان به‌ ئاقارێکی تردا ده‌ڕوات ،گرفتی گه‌وره‌ش هه‌ڵبژاردنه‌ ،خۆئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌بوایه‌ له‌وانه‌بو هه‌ڵکه‌وته‌که‌ش وانه‌ده‌بو، ئه‌مڕۆکه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی به ‌به‌رده‌وامی ده‌نوسن، به‌ڵام ئایه‌ ئه‌م نوسه‌ره‌ سه‌ربه‌ لایه‌نێکه‌ یاخود هه‌واداریانه‌ یان بێلایه‌نه‌و ویژدانی ده‌یجوڵێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ منێکی تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ له‌ نزیکو دوور، کرداروو هه‌لسوکه‌وتی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رنج بده‌م ، ده‌بینین هه‌زاره‌ها هه‌ڵه‌و خیانه‌ت و جیاوازی و پێشێلکاری ده‌بینم، لێره‌دا ده‌مه‌وێ چه‌ند پرسیارێ بوروژێنم، که‌ له‌لای هه‌موو تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ پرسیاره‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی، یه‌کسانی، ئازادی ڕاده‌ربڕین، له‌کوردستاندا هه‌بێت. ئه‌ی بۆچی.....................
تاڕاده‌یه‌ک هیچ ڕۆژنامه‌نوسێکی ئازاد له‌ کوردستان نیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێت زووووو ده‌م کوت کراوه.
هێزی ده‌سه‌ڵات دار هه‌رچیه‌کی ویستبێت کردویه‌تی هه‌مومان ده‌زانین وه‌ک چی.........
ئه‌گه‌ر گه‌وره‌و لێپرسراوو سه‌رۆکمانن ئه‌ی بۆ چی هه‌ر ڕۆژه‌و دراوسێیه‌ک به‌ شه‌قو بۆکس تێمان ده‌که‌ون که‌ستان ناوێرن قسه‌بکه‌ن.......
مافی دایک و ژن و منداڵه‌ شه‌هیده‌کانمان کوااااا ئه‌گه‌ر به‌ بڕه‌ موچه‌یه‌ک چاوتان گرتون ....ئه‌مه‌ دڵۆپێک خوێنی شه‌هیدانمان ناهێنی...
ئه‌ی بۆچی سێ جۆر شه‌هیدمان هه‌یه‌ نه‌مران....سه‌روه‌ران.....قوربانیان
ده‌ی باشه‌ ده‌پێمان بڵێن تاک تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگا کوردیه‌مانتان نه‌کردوه‌ به‌ حزبی....
ده‌ی باشه‌ چه‌ن که‌س نان بڕاو کران دوای هه‌ڵبژاردن........ئه‌م جاره‌ چه‌ند که‌سی تر ده‌بن
ده‌بڵێن ده‌ی فایل داره‌کانتان سزادان
جاشه‌کانتان دادگایی کردن........به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێکیان شه‌هیدانه‌ وه‌رده‌گرن..
باسی چاکه‌ی چیتان بکه‌ین وامان لێهاتوه‌ شه‌رم دامان ده‌گرێ که‌ده‌ڵێین کوردین... له‌ سایه‌ی سه‌ری ئێوه‌ .
پێم ناڵێن گه‌نجه‌کان پۆ وڵات جێ ده‌هێڵن......
به‌ 18 ساڵ نه‌تان توانی کاره‌بای وڵات دابین بکه‌ن
به‌ 18 ساڵ نه‌تان توانی ئاوی وڵات دابین بکه‌ن
به‌ 18 ساڵ نه‌تان توانی زێرابوو ئاوه‌ڕۆ دابین بکه‌ن
به‌ 18 ساڵ نه‌تان توانی نه‌وتی وڵات دابین بکه‌ن.....که‌ له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وتین...
به‌ 18 ساڵ نه‌تان توانی جاده‌و بانێکی لێهاتو دروست بکه‌ن
به‌ 18 ساڵ نه‌تان توانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ته‌ندروست دروست بکه‌ن.. ئه‌وه‌ی هه‌شه‌ به‌که‌ڵکی ئه‌وه‌نایه‌ت
به‌ 18 ساڵ نه‌تان توانی گه‌نده‌ڵی له‌ناو به‌رن ئه‌ی بۆچی باشن ئێوه ،
پێم وابێت هه‌رچه‌ندی بنوسم کۆتایی نایه‌ت ......ئه‌وه‌ی تر خۆتان بۆی زیاکه‌ن.................
ئه‌مه‌و هه‌زاران شتیتر .توخودا بۆ وڵات به‌جێناهێڵن دنیایه‌ک گه‌نجی تازه‌مه‌ن هه‌ن هه‌موی به‌تواناو لێهاتو ، ده‌به‌سه‌ ئیتر ، به‌ هه‌تا ئێره‌و به‌س... .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە