هه‌ر جاره‌ و گاتایه‌ك، په‌خشی ژماره‌(٣٣)

Saturday, 15/03/2014, 12:00

1289 بینراوە



هه‌ر جاره‌ و گاتایه‌ك
به‌ناوی مه‌زداوه‌
درود و خۆشه‌ویستی ئاهورامه‌زداتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین

خۆشه‌ویستان و ئازیزانی زه‌رده‌شتی، مرۆڤ په‌روه‌ران و ڕاستی په‌رستانی سه‌ر زه‌وی، کورده‌کانی نه‌ژاد ماد، ڕۆڵه‌کانی دیاکۆ: وه‌کو به‌ڵێنمان پێ دابوون به‌رده‌وام په‌خشنامه‌تان بۆ بنێرین، ئه‌م جاره‌ش له‌م په‌خشه‌ماندا، وەك زەردەشتی مەزن، لە سروودی شازده‌هه‌م (یه‌سنا، هاتی (٥١) دا، دەفەرموێت" ئه‌ی مـه‌زدا، من په‌یامی تۆ به‌ شـه‌یدایانی زانسـت ده‌گه‌یه‌نم، پێیان ده‌ڵێم که‌ سـه‌ره‌ئه‌نجامی فریوکار، ڕه‌نج و ئازاره‌ و چاره‌نووسـی ڕاسـتکرداریش به‌خته‌وه‌رییە. بێگومان شـادمانی ڕوو له‌ که‌سـێک ده‌کات که‌ په‌یامێکی ئاوهـا بیربزوێن به‌ عه‌وداڵان بگه‌یه‌نێ" .
بەپێی سروشی زەردەشت، مرۆڤ، لەگەڵ خوداوەندی خاوەن چاکەدا، پەیامێکی هاوبەش، بۆ سەرکەوتن، بەقۆناغ، بەسەر خراپەکاریدا، هەڵدەگرێت. بۆ بنیادنانەوەی جیهانێك، سەرلەنوێ لەشێوەی سەرەتاییە تەواوەکەیدا، دایدەڕێژێتەوە. وەك زەرردەشتی مەزن، لە گاتا، هاتی ٥١ دا، دەفەرموێت" ئه‌ی مـه‌زدا! که‌سـێ که‌ بۆ کاولکردنی جیهان، تێده‌کۆشـێ، هـه‌ڤاڵ و لایه‌نگری خراپکارانە. که‌وابوو من بۆخۆم و هـاوڕێیانم بانگی ڕاسـتی ده‌که‌م که‌ پشـتیوانمان بێ و به‌ سـه‌رکه‌وتنمان بگه‌یه‌نێ ". ئێمەش، کۆمەڵگای کوردی ، لەم قۆناغەدا، لەهەموو کاتێك، گەڕانەوەمان بۆ سەر ڕووباری پڕ زانیاری و عەقڵانیەت و نەخشەڕێگای بەیەکەوە ژیانێکی ئاشتیانە، لەسەر بنەمای بیری چاك و ووتەی چاك و کرداری چاك، زیاتر پێویستیمان پێیەتی.
ئەوەتا، زەردەشتی مەزن، ڕوو دەکاتە گەلەکەی کە نەتەوەی کوردن و لە یەسنا، هاتی ٥٣ دا، دەفەرموێت" له هـهوراز و نشـێوهکانی ژیاندا تا کاتێ که لهسـهر بەڵێنی خۆتان بن ، پاداشـتی ئهنجومهنی موغان بۆ ئێوهیه . ئهگهر پهیمان بشـکێنن و پشـت له ئهنجومهنی موغان بکهن له ژیاندا تووشـی ڕهنج و پهشـیمانی دهبن". هەربۆیە، ئەم قۆناغە، سەردەمی ووشیاربوونەوەمانە. چونکە، وەك پەیامبەری کوردان، ڕێگاکەی بۆ ڕوناك کردوینەتەوە و پێشبینیی ئەم سەردەمە تاریکەی گومڕایی کردووە، ئەمەش بۆ ئەوە بووە کە توشی ڕەنج و پەشیمانی نەبین.
زەردەشتی مەزن، دڵسۆزانە، بیرکردنەوە پڕ بەهرەکانی خۆی، کردۆتە چرایەك بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگاکەی لەتاریکی و درۆ و کاولکاری. هەروەها، ڕێچکەی گەیشتن بەخۆشی و شادیی لە ڕەتکردنەوەی فریوداندا، دۆزیوەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، کەبەئاینی پڕ توندوتیژی و درۆ و دوور لەڕاستی و پڕ لەوەهم و خەیاڵپڵاوی، فریو مەخۆن. چونکە، دەبێتە هۆی لەنێوبردنی خۆشبەختی. ئەمە، ئەونەخشەڕێگا زانستییە عەقڵانییەیە، کەپەیامبەری مەزن، بۆ نەتەوەی کوردی کردۆتە دیاری. هەربۆیە، لە یەسنا، هاتی ٥٣ دا، هاتووە و دەفەرموێت " ئهی ژنان و ئهی پیاوان ، چاک بزانن که لهم جیهـانهدا درۆ، ژیان کاول دهکات. کهوابوو خۆتان له درۆ دوور بگرن و نههـێڵن پهره بسـتێنێ . ئهوهش بزانن که خۆشـی و شـادمانی ئهگهر به فریودانی خهڵک بهدهسـت بێ ، ئەوا دهبێته هـۆی ڕهنج و ئازار ، ئاخر خهڵکانی فریوکار که دژی ڕاسـتی دهجهنگن له ژیانی خۆیاندا خۆشـبهختی له نێو دهبهن ".
ئێمە، بەخۆشحاڵییەوە، لەم پەخشنامەیەماندا، ڕوو دەکەینە نەتەوەکەمان و دەڵێین: کاتی ئەوە هاتووە، هەموومان، بەیەکەوە، ئەم ڕێچکە ڕوناکە، بۆ ژیانکردن لەسەر زەوی بگرینە بەر. هەموومان، جارێکیتر، بەرەو ڕوناکیی خوداوەندی مەزن و ئاهورای پیرۆز، بگەڕێینەوە و دەست لە ڕەتکردنەوەی ڕاستی هەڵبگرین، وەك چۆن زەردەشتی مەزن، لەهەمان دەقی سەرەوەدا، دەفەرموێت" که‌وابـوو ئێوه‌ش ، به‌ بیر و گوتار و کرداری پاک به‌ره‌و مه‌نزڵگه‌ی مـه‌زدا بڕۆن و بیر و دڵتان به‌ ڕوویدا بکه‌نه‌وه‌ ". هەر بۆیە، پێویستە لەسەر هەرتاکێکی کورد، تەواوی توانای خۆی بۆ پێگەیاندنی ئەم ئاینە پیرۆزە بخاتە گەڕ و خاڵ بەخاڵی جێبەجێ بکات.
تاکو په‌خشێکی نوێ به‌ ئاهوراتان ده‌سپێرین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیان
هۆبەی ڕاگەیاندن
تکایه‌ بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌ ئه‌نجومانی باڵای زه‌رده‌شتیانەوە، ئه‌م ئیمه‌یڵ ئه‌درێسه‌ به‌کار بهێنن
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە