کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون


عیماد ئەحمەد برى 125 ملێۆن دۆلاى دیارنەماوى عومەر فەتاح كەشف دەكات...

Friday, 05.29.2009, 12:00

697 بینراوە


پاش دوورخستنەوەى عومەر فەتاح لەپۆستەكەى وەك جێگرى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران وئەو زەرە زۆرەى كەخەڵكى سلێمانى كردیان لەسایەى حوكمى ئەودا ودانانى عیماد ئەحمەد لەجێگەى ئەو دزە گەورەیە. تاڵەبانى هەرزوو هەستى كرد لەسایەى عومەردا هیچ كارێك بۆ سلێمانى نەكراوەو ئەوەش دەبێتە هۆى عاجز بوون وتۆرانى خەڵكى سلێمانى ودەنگ نەدان لە كاتى هەڵبژاردنەكاندا بەلیستى كوردستانى.. لەكۆبونەوەى دووەمى (م س)ى یەكێتى . تاڵەبانى زەغتێكى زۆرى كردبووە سەر عیماد ئەحمەد كە پەلە پرۆژەكانى سلێمانى تەواو بكات . عیمادیش لە وەڵامدا ووتبوى پارەمان نى یە؟ تاڵەبانیش توورە بووە وتویەتى چۆن پارەمان نى یە؟ عیماد خەزنەكە بەتاڵەچونكە 84 ملێۆن دۆلار لاى عومەر فەتاحە وجێگامان بۆ ناكاتەوە (واتە نازانرێ ئەو برە پارەیە خراوەتە چ لیستێك وچ خەرجیەكەوە دیار نى یە) تاڵەبانى نەخێر 60 ملێۆنە ولاى منە وئەیهێنمەوە. عیماد قوربان بەڵام من ئاگادارم وئاگام لەحسابە 84 ملێونە... كۆبونەوەى دواترى (م س) جارێكى تر عیماد پاش گەران بەدواى پارە دیار نەماوەكان رووى كردۆتە تاڵەبانى وتوویەتى بەرێز مام جەلال لە كۆبونەوەى پێشتر منا قەشەكمان لە سەر خزمەتگوزارى بۆ شارى سلێمانى كردوو وەباسى ئەو 84 ملێۆن دولارەم بۆكردیت كەدیار نەماوە.. ئەوە ئێستا بە مستەمسەكەوە لامە و 84 ملێۆن نى یە بەڵكو (125) ملێون دۆلارە ودیار نى یە وهەمووشى بودجەى سلێمانى یە وكاك عومەریش ئامادە نى یە پێمان بڵێ ئەو پارە چى لێهاتووە ولە چیا سەرف كراوە؟؟؟ سەیرتر لەوە عیماد ئەحمەد لەكۆبونەوەى شارى سلێمانى و قەزاو ناحیەكان وەعدى زیاترى بۆ پرۆژەو خزمەتگوزارى داوە كەلە سەر حسابى (بۆش) و بۆ هەڵخەڵەتاندنى خەڵك وتا لە هەڵپژاردنەكان دەنگ بهێنن. چونكە وەعدەكەى عیماد بۆ ئەو پرۆژانە لە سەرو (یەك ملیار) دۆلاره‌ وپارەكەش به‌شیکی لاى عومەر فەتاحەو ئاسەوارى دیار نى یە..و ئەو كارانەشى ئێستا دەكرێت هەمووى لەسەر بودجەى شارەوانى سلێمانى یە وەك پینەوە پەرۆى هەندى شەقام وقیرتاوكردنى چەند گەرەكێك. وخەڵكى سلێمانیش دەزانن وادەى هەڵبژاردن نزیك بۆتەوە و لیستى گۆرانى نەوشیروانیش زەغتێكە لە سەر یەكێتى وخەڵكى لە چاوى كاك نەوشیروانى دەبینن . وەك چۆن لەگەرەكێكى تازە قیرتاو كراوداخەڵكەكە بەگەورەیى لەسەردیوارێكیان نوسیبوو(ئەو قیرە رەش وجوانە.. شەقى كاك نەوشیروانە) .......




(دەنگدراوە: 0)