قوبادی نەوت فرۆش دەڵاڵیش دەكات

Friday, 09/10/2009, 12:00

2938 بینراوە


دەستە وەك دەزانن ، سەرۆكی عێراقەكەی تاڵەبانی لە واشنتنە. باشش دەزانن ئەم بۆرە پیاوە لە ناو كوردا شێرە و نۆكەری بێگانەیە، تاڵەبانی نەك تەنانەت بە رەوای نازانێت لەگەڵ رەوەندی كوردی لە ئەمریكا كۆ ببێتەوە تەنانەت حیسابی بۆ ئەندامانی یەكێتیش نەكرد كە ھەموویان لە ڤانێك جێیان دبێتەوە. لەو كاتەی تاڵەبانی لە واشنتنە نەوت فرۆشەكەی كوری (قوباد) وەك دەڵال سەرقاڵی سازدانی كۆبوونەوەیە بوو بۆ باوكی. پاش پارانەوەیەكی زۆر و پەیوەندی كردن بە بەرپرسە ئەمریكییەكان بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆك ئوباما و سەرۆكی عێراق جەلال تاڵەبانی یان جیگرەكەی جۆ بایدن بەڵام كەسیان رازی نە بوون كۆبوونەوەی لەگەڵ بكەن چونكا كارتێكی سوتاووە، قوباد پاش كۆمەڵێ پارانەوە (جێمس جۆنز) ی راوێشكاری ئاسیشی نەتەوەی قایل كرد بە بینینی باوكی (بۆ خاتری خوا،،،، سەرۆكی وڵات لەگەڵ راوێشكارێك ، ئەمە لە نەریتی دبلۆماسی بە ئیھانە ئەژمێردرێت) بەڵام تاڵەبانی شانی ھەڵی دەگرێت. پێش ئەم كۆبوونەویەش ئۆباما بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ تاڵەبانی كرد ھەرچەنە ناوبراو لە واشنتنە بەڵام ئۆباما ئامادە نەبوو بیبنێت. لە نیوەی كۆبوونەوەكەی تاڵەبانی لەگەڵ جۆنز ئۆباما خۆی كرد بە ژورەوە و بە پەلە بە تاڵەبانی ووتی " ھەڵبژاردن بێ یاسا حەیاچوونە ،دەبێت بەزوترین كات یاسای ھەڵبژاردن پەسەند بكەن " تاڵەبانی وەك پیشەی ھەمیشەیی بۆ بێگانە دەبێتە مەڕ تەنانەت زمانی ئنگلیزیشی لە بیرچووە ئەوەنە پارایەوە. بەڵام پاش ئەم ھەموو ئیھانەیە راگەیاندی یەكێتی وەك زوورناژەن ئەم كۆبوونەوەیەی بە كۆبوونەوەی ئۆباما و تاڵەبانی ناو دەبرد و دەیگوت سەرۆك ئۆباما پێش وازی لە سەرۆك تاڵبانی كرد لە كۆشكی سپی " نازانم ئەمانە وا دەزانن خەلكی گێلە یان خۆیان كەرامەتیان نییە.
خوێنەری بەڕێز ئێمە زۆر دڵنیاین رۆژێك دێت ئەم بنەماڵەیە نامینێت وەك چۆن بروات نەدەكرد سەدام و كورەكانی نەمینێن ، بەڵام سەربەرزی ته‌نها بۆ ئەوانە دەبێت كە رازی نەبوون بەئەم كردەوانە ، بڕواتان ھەبێت ئەو كاتە ھەر خۆیان پێتان دەڵێن بۆ رازی بوون ، بۆ دوامان كەوتن زمانتان نەبوو دەنگ بكەن یان ناۆێران.

دەستەی لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی ھەرێم لە قوباد تاڵەبانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە