هەڵۆ هەر سەربەرزە

Tuesday, 06/10/2009, 12:00

1676 بینراوە

لە ڕۆژى 3/10/2009 لەشارى ڕانیەوە چوومە مەكتەبى بیرو هۆشیارى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ شارى سلێمانى بۆلاى كەسایەتى پاك و ڕەوشت بەرزو بەناموس شاعیرو نوسەرو وەرگێر ئەندام مەكتەب تێكۆشەرى دێرینى كۆمەڵەو ئاڵاى شۆرش و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دكتۆر كاوسێن بابەكر ئەو بەڕێزە خەڵكى گوندى زوركانى سەربەشارۆچكەى سەنگەسەرى شارى قەڵادزێیە ، لە خێڵى مەنگوڕە . لەساڵى 1999 لە شارى ڕانیە بووینە برادەر سەردانەكەم بۆئەوە بوو (كاك عەلى ئۆمەر قەڵادزەیى) پێشمەرگەى دێرین و كەم ئەندام و برا شەهید تێكۆشەرى شارو شاخى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە ساڵى 1980بۆ 15/7/2009 لە لایەن بەپرسى مەڵبەندى (24)ى پشدەرى (ى .ن .ك) محەمەد وەتمانەوە بۆ ماوەى چوار مانگ موچەكەى بڕدرابوو لەسەر ئەوەى بە (250)كەسەوە ببوو بە لیستى گۆڕان ، بە پشتیوانى دكتۆر كا حسێن و شاعیرو نوسەرو كەسایەتى سیاسى بەڕێزى(ى .ن .ك) كاك ڕابەرى سەید برایم بەپرسى لیژنەى باڵاى خانەنشینى پێشمەرگە دێرینەكانى كوردستان توانیم ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى موچە بڕاوەكانى (كاك عەلى)بگێڕمەوە بە بێ ئەوەى لەگۆڕان بوونى خۆیشى پەشیمان بێتەوە ، ئەوەش كارى پڕلەڕەوشت نامووس و پاكى كوردانەى كاك دكتۆر و كاك ڕابەر بوو ، دەنا بێ دەسەڵاتێكى وەكو من نەم دەتوانى بەتەنیا ئەو كارە بكەم . عەلى خاوەنى ژن و پۆلە منداڵێكەو كرێ نشینەو چاوێكى لەدەست داوەو هەردوو دەستیشى لەدەست داوە لەشەڕدا ، لە 70%ى كەم ئەندامە ، سەرچاوەى بژێوى تەنیا ئەو مووچەیە بوو محەمەد وەتمان ئەوەشى لێ بڕیبوو ، سەرەتاى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان لە شارى قەڵادزێ لە نزیكەوە كاك عەلیم ناسى كە كاك دكتۆر فواد مەعسوم هاتە مەڵبەندى (24)و لە هۆڵى كۆمیتەى قەڵادزێ كۆبوونەوەى لەگەڵ بنەماڵەى شەهیداندا كرد من هەندێ برادەر بە زۆر بردیانم چونكە دڵنیا بووم سەرانى چەتەگەر ناهێڵن كاك دكتۆر فواد ڕێز لە ڕەنج و خوێن و گیان و تەمەن بەخشیوان بگرێ وەك داخوازى و مافەكانیان (عەلى ئۆمەر)لە ساڵى 1980 15/7/2009 هاوڕێو برادەرى نزیكى محەمەد پاشا بووە وەك هاوسەنگەر لە یەكێتى شۆرشگێڕانى كوردستان و لە یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندا دەیان جار داواى پلەو موچەى شایستەو زەوى نیشتەجێبوون و خانوى كردبوو وەك مافى هەر پێشمەرگەیەكى دێرین بەڵام محەمەد پاشا پێى نەدابوو جیا لەهەموو ئەوانە خانوو پارەو سەیارەى دابوو بە دەیان كورد كوژى كۆنە سیخوڕى بەعس كە ئێستا لەدەورەى خۆى ئاڵاندوون ڕەنج و خوێن گیان و تەمەن بەخشیوانیان پێ دەترسێنێ ، لەساڵى 2006 دا هەندێ لەسەرانى باڵى ریفۆرمیش بۆ ماوەى دوو مانگ موچەكەیان بڕیبوو ئەوەیە وەك كورد دەڵێ بەباو بە باران هەر لە بەفر كەمدەبێ ، بنەماڵەى عەلى و هەموو كەسە نزیكەكانى لە ساڵى 1961وە مام جەلالى زۆر دڵ گەرم بوون هەتا 15/7/2009 ، ڕقێكى ئەستوریان لە كاك نەوشیروان و لایەنگرانى بوو تەنیا ئەوەندەشى گوتبوو دەنگم نادەم بەكاك مەسعود بەرزانى چونكە پارتەكەى كوێرو سەقەتى كردووم خەڵكى نزیكمى لێ ئەشكەنجەو تاڵان و كوشتووم . كەلاى كاك دكتۆر كا حسێن یش ئەو رقەى خۆى لە خودى كاك نەوشیروان و كۆمەڵەكەى نەشاردەوە وەكو ڕاستیەك ئەوەى فەرموو ئێستاش گۆڕانێكى زۆر توندو سەر ڕەقە ، مرۆڤى و یژدان زیندوو كە چارەنوس و ڕەنگى خۆڵ بەسەر مردوكراوانەى بەش مەینەتانى ماف پێشێل كراوى وەكو عەلى دەبینى ئاگرى تێبەردەبێ ، زۆر بەلامەوە سەیر بوو كە هەندێ شاعیرو نووسەرى زۆر بەڕێز لەشارى ڕانیە تەلەفۆنیان بۆم كرد فەرموویان بەهێندێك منداڵدا لەچوارچێوەى نامەى پێچراوەدا دوو هەڵبەستى شەڕە جنێوى شەلاتیانە نوسراون بەناوى تۆو كاك شێخ سەدیق ناوێك لەشارى ڕانیە كە تەنیا لە دوورەوە یەكترى دەناسین ، وە كاك شێخ سەدیق تەلەفۆنى بۆم كرد فەرمووى سەرانى چەتە گەر لەناو یەكێتى دا وەلەناو لیستى گۆڕانیشدا بە هۆى چاوەش و لۆتى و شەلاتى ونوسەرى بەندەو گوێ لەمست و كاسە لێسیانەوە بۆ شكاندنى كەسایەتیە بەڕێزەكان زۆر جارى تر نووسراوى شەلاتیانەیان بەناوى منەوە بڵاو كردۆتەوە كە هاتیشیەوە بۆ ڕوو ڕەشكردنى ڕووڕەشانى ترسنۆكى خۆ شاراوە لەناوى شارى ڕانیەدا قۆڵ لەناو قۆڵى یەكترى دەكەین

بەناو شاردا دەگەڕێن بۆ ئەوەى جەماوەرى بەعس بەزێنى شارى ڕانیەى تێكۆشەر دووخزمەت كارى خۆیان ببینن بەیەكەوە وەك سەرەتاى یەكترى ناسین لەنزیكەوە ، شایەنى باسە لە مێژووى كورداندا زۆر بوون ئەو كوردو كوردستان پەرستانەى لەلایەن سەرانى چەتەگەرو گوێ لە مستانى كاسەلێسى كوردو كوردستان و ناموس فرۆشەوە بێ رَێزیان پێكراوە نموونەش تێكۆشەرانى شاعیرانى بەرزى كوردو كوردستان هەژارو هێمن پیرەمێردو بێ كەس و پەشێوو زۆرى تریشمان هەن ، كەمن هەر بە پێڵاوێكى ئەو بەڕێزانە نابم بۆ خزمەتى كوردو كوردستانەكەم ، بودەڵەیى و ترسنۆكى سەرانى چەتەگەرو شەلاتیەكانیان لەوەدایە بەو هەموو دەسەڵاتە كوێرانەى هەیانە نەیان وێراوە خۆیان نیشانى هەڵۆیەكى سەربەرزى كوردو كوردستان پەرست بدەن كە داگیر كەرانى كوردستانى بە هیچ نەزانیوە وەكو ترس ئاخۆ دەبێ چ نرخێك بۆ سەرانى چەتەگەرى كوردو كوردستان خۆرى باشورى كوردستان دابنێ ، كە ڕووى ڕەشى هەموو بەعسییانیان سپى كردەوە، لەداهاتووشدا هەڵبەستەكانى ڕەنجدەرى ڕەنجدەرانى كوردستان لەهەردووك سایتى كوردستان پۆست و پیوكەى ڕابووندا بڵاودەكرێنەوە.

رەنجدەر دۆڵەگۆمى
4/10/2005

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

کۆمێنت بنووسە