ساتیره‌ وتارێک له‌ په‌رله‌مانی کوردستان

Wednesday, 31/08/2011, 12:00

1505 بینراوە


بەرێزان سەرۆکی پەرلەمان دکتۆر کەمال کەرکووکی ئه‌فه‌ندم پیاوه‌که‌ی بنەماڵەی بارزانی!
تۆش ئه‌ی جێگری سەرۆک پەرلەمان ئاغای ئەرسەلان فرسەت،
ئەندام پەرلەمانە تووتی ئاساکانی دەسەڵات و ئەندام پەرلەمانە بێ دەسەڵاتەکانی ئۆپۆزسیۆن.
سوپاستان دەکەم بۆ ئەوفرسەتەی کە بۆ یەکەمین جار فرسه‌تان پێدام بۆ پێشکەشکردنی ئەم ووتارەم بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی سه‌رۆکی عه‌شره‌تی بارزان
.ئەمڕۆ بەڕیکەوت کە هەم بۆنەی جەژنی ڕەمەزان و بۆنەیەکی مێژوویەکی ڕەش وخیانەتی بنەماڵەی جەنابی سەرۆکی هەرێمە، پڕ بە دڵ پیرۆزبایتان لێدەکەم، کە بەڕاستی گەلی کوردستان دەبێ بۆ هەتا هەتایە پەندی لێوەربگرێ و هەمیشە بەبیر نەوەکانی داهاتوومانی بهێنینەوە.

جەنابی سەرۆکی هەرێم، ئەی بەچکە شێرەکەی ناو ماڵی خۆت،
ئاخۆ لە ئاستی بوردومانەکانی تورکیا و ئێرانیش وەک لە ئاستی خۆپیشاندەرانی ماڵەوەت لە ئەمنە زەردەکەی لقی 4 و کووچە وکۆڵانەکانی هەولێرەوە وەها خۆت تاو ده‌ده‌یت ؟

ئەی سەرۆکی هەموو جاش و ئه‌نفالچییه‌کان، ئه‌ی باوکی مه‌سرور و کوڕی دایکی خۆت.
جەنابی سەرۆک بەرنامەی چاکسازییه‌کەت کە لە سپی کردنەوەی جامی سەیارەوە دەستی پێکرد، بەکاروانی سەیارەکانی خۆتەوەش هێشتا وەک ڕووی خۆت و رۆژی 31ی ئاب ڕەشن؟

جەنابی سەرۆک
ئەوەش هەر ئازایی جەنابتە کە کەرکووکتان بە خشکەیی فرۆشت و سایتی ویکلیکسیش بۆ هەموومانی ڕوونکردەوە ، پێش ئەوەی بیگەڕێنیتەوە بۆ پەرلەمان، بەڵام لە کۆنگرەی 13 پارتەکەتدا (پارتی دۆمخەڕاتی کوردستان) داوات کرد کە نەوەی منداڵه‌کانی خۆت ئەو کەرکووکەی باپیریان فرۆشتی، ئەوان بتوانن بیقه‌بڵێنن و بیگەڕێننەوە
(هەموو بەیەک دەنگ بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانی...چەپ چەپ دووبارە دووبارە)، جەنابی سەرۆک بزەی لێوی دەهات، وای دەزانی پیی دەڵێن گیڤارا گیڤارا و).

شاری هەولێر بەئاڵای تورکان و سەماکردنی خۆت و برازاکەت بە ئاوازی تورکی و بۆ ئەردۆغان نیشانەی کەسایەتی خۆتانە ، پاداشیشە بۆ ئەو مەسینەیەی کە لە میواندارێ خۆت لە گەڵ ئەردۆگاندا لە تورکیا بۆیان دانای و بۆ یەکەمین جار دوای دەیان ساڵ ئه‌و خەڵاته‌یان پێبەخشیت . منیش دەڵێم دووبارە پیرۆزت بێت ئەم خەڵاتەش بە ٣١ ئاب و دووه‌م ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیشتەوە کە ئەمڕۆیە.

حەکیمی تۆ بەراستی لە 1993 وە تاکۆ ئەمڕۆی بۆ پەرلەمان وخەڵکی کوردستان ڕوون و ئاشکرایە، کە تۆ پێشتر ڕێکەوتن و واژۆێ خیانەتەکان لەگەڵ دوژمنانی نەتەوەکەمان دەکەی و پێش ئەوەی بشکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە دێیت دەستە چەورەکەی خۆت بەسەری پەرلەمان دەسریتەوە و ئافەرین، هەی کوڕی ئاشبەتاڵچی و مەئمووری ساواکی پێشوو.

خاڵیکی گرنگی تر کە دەمەوێ ئیشارەی پێ بکەم ئەو قسەیەی سەرۆک بارزانی ومام ساڵح و ڕەحیمی خۆالێ خۆشبووە کە لە ماڵپەڕی NRT بڵاو کرابۆوە.) ئەگەر خەڵکی کوردستان تەحەموولی برسیایەتی بۆ ماوەی ساڵێک بکەن ئەوا ئێوه‌ سەربەخۆیی کوردستان ڕادەگەێنن).

بەڕێزان پەرلەمانتارە زوڕناژەنەکان لەم بارەیەوە حەزدەکەم ڕوونکردنەویەک بدەم :

ـ لە مێژوودا نەبووە سیخوڕو بەکرێگیراوی ووڵاتانی داگیرکەر بانگەشە و ئیعلانی سەربەخۆیی بکات.

- کورد نەک هەر ساڵێک بگرە چەندین ساڵیش تەحەمولی برسیایەتی و حەساری کردووه‌
1..حەساری نێو دەوڵەتی نەوەتەکان لە سەر عێراق.
2.حەساری سەدامیش لە سەرکوردستان لە ساڵانی نەوتەکان.
3.حەساری (خودی جەنابی سەرۆک) و پارتێکەشی لە سەر نیوەی کوردستانی باشوور لە کاتی شەڕی براکوژێدا کە بە وەکالەت بۆ داگیرکەرانی کوردستان پیادەدەکرا.
4. حەساری ساڵانی 60 کانی دەوڵەتی مەرکەزی بەغدا لە کاتی یاخی بوونەکەی ئەیلوول بە دەسیسەی ساواک، ئەو کاتانە خەڵکی کوردستان بە کشتوکاڵ وبەرهەمی خۆیان دەژیان و کەسیش لە برسانا نەمرد.

- ئەی بۆچی بەرنامەی نەهێنی سەربەخۆیی کوردستان کە لە لایەن فرانسوا میترانەوە لە پاریس داڕێژرابوو لەلایەن خودی جەنابی سەرۆکەوە لە ڕێگا خاڵە هۆشیار زێباری بۆ تورکان ئاشکرا کرا وتورکیاش نەی هیشت کەوتە جم وجۆڵی دیبلۆماسی چڕ؟
- لەدوای ساڵانی 1920 وە کورد بۆ یەکەمین جار فرسەتی جیابوونەوەی هەبوو، بەڵام جەنابی سەرۆک و جەلال تاڵەبانی کردیانە قوربانی دەسەڵات وبەرژەوندی بنەماڵەیی کانی خۆیان لە بەرامبەر فیدراڵێکی هەڵوەشاوە ئەمە جگە لە فرۆشتنی ناوچە داگیرکراوەکان (بڕوانە سایتی ویکلیکس)
- ئەی خۆ زیاد لە سەروی 90% سەدا نەوەتی خەڵکی کوردستان وەک جنوبی سوودان ڕێفەراندوومی سەربەخۆیی کوردستانیان ئیمزاکردو کۆکردەوە هەر خودی جەنابی سەرۆک و جەلال نەبوون ئەوەشتان کردە قوربانی بەرژەوەندێ کانی خۆتان وکەس نازانی واژۆ کۆکراوەکانتان خستە چ تەنەکە خۆڵیکەوە.

جەنابی سەرۆک ئەوە خێرە دوای 6 مانگ لە ڕووداوەکانی شووبات وخۆ پیشاندانە ناڕەزایێ کانی کوردستان لە م کاتەدا و بەم پەلەپەلێ باسی جەژنانەی ئوۆپزسیۆن و دادگایی تاوانباران دەکەی؟ یان کاریگەری ڕەوشی ناوچەکەیە (لیبیا و سوریا) لە لەلایەکەوە ، لە لایەکی تریشەوە چەتەکان و چەکدارەکانتان شارەزاتان بوون، کە ماڵومنداڵی خۆیان چیتر نەکەنە قوربانی بەرزکردنەوەی ڤیلاکانتان وکۆنتۆی پارە دزراوەکان لە ووڵاتانی ئەوروپی؟
 
براتان

هەولێرییه‌کی میوان لە پەرلەمانی هەولێری داگیرکراو
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە