ئەو فەندەڵ فێڵانە کێن؟

Monday, 07/04/2014, 12:00

1506 بینراوە



کورد گوتەنی: رێوی لە کونێوە نەدەچوو، قانگەلاشکی لە کلکی خۆی دەبەست!
بۆ نەتەوەی کورد هیچ مامۆستایەک، هیچ زلهێزێک، هیچ بیانییەک نابێتە ئەزمون ونابێتە کەس وکار. تەنیا وانەبێێژی نەتەوەکەمانو ئەو مێژووییەی کە دەبێ دەرسی لێوەرگرین. جا، کێ شەڕوانی زانست ودوورناس وژێهاتیی ئەو رێگوزەرە بێ دەیباتەوە. هەتا ئەوڕۆ لە کەسم نەبیستووە کە نوێنەرایەتی کورد لە باکوری وڵات بۆ جارێک رێڕەوی دانوسان ورێگای دیپڵۆماسی لەسەر گازی پشت گاڵە دابێ وبڵیی: ئێمە لە گەڵ دەسەڵاتی تورک وفارس وعەڕەب لە سەر مێزی وتوووێژ دانانیشین یا دۆستی ئەو گەلان نین.
دەسەڵاتی کورد لە باشور(بەتایبەت بنە ماڵەی بارزانی) لە رێگای دەسەڵاتی سەردەستی داگیرکار بونە ئامرازی شەڕ لە گەڵ نوێنەرایەتی کورد. ئەوانیش بە تەواوی هێز لە قەندیل . لەوڵات (بە تایبەت رۆژئاوا) پارازتنی کوردیان کردۆتە سەردێڕی تەواوی کۆنگرەو کۆنفڕانس وسمینارو ........بۆ گەیشتن بە ئامانج. مێژووی بەرخۆدانی ١٥ساڵ زیندانی ئیمڕاڵی هەڵویستی فەیلەسوفی هەمدەم / ئۆجەلان / نوکی خامەی مووکارو مێشکی جەوهەردارو رامانی مەزنی گەرەکە و لە توانای مندا نییە بیبەمە سەر پەڕاوی سپی ولەسەری بنوسم کە چۆن زیندانێکی نەهێنی لە دەستپێکی ئەو هەزارەیدا کە پڕە لە هەزاران رەمزوڕاز ئەڕۆ کراوەتە شوێنی دیپڵۆماسی بۆ کوردو دەنگی ئازادی بۆ گەلانی ئازادیخوازو بندەست.هزرو رێبازی ئاپۆ وێنەی ئەو شێرە دەچێ کە لە هەر کوێ بێ پەنجەی خۆی پێیە.
ئەو بابەتە هەڵگری سکاڵای شەوانە یە لە غەریبی وگریانی پێنوسێکی دوورەلانی دەستی کوردێکە کە بە فرمێسکەوە ئاوا لەسەر نەتەوەکەی بدوێ وپەنجە راکێشێ. ئەوەیە داخی گران نە کۆتو بەندی داگیرکاران.مرۆوی کورد هەم لە بێ دەنگی دا بخنکێ وهەم لەهاواردا! ئەو شەڕەی کە لە رۆژئاوا بەرۆکی گرتوین وێنەی هیچ کام لە شەڕەکانی بەشەکانی وڵات ناچێ. ئەوڕۆ رۆژئاوا ناوەندوو تڕمیناڵەبۆ زمان، کولتور، رزگاری، پەروەردە، ئابوری، پێگەی مەزنترین ئەنستیتۆی زمانی کوردی لە هەمبەر بە ستاندارکردنی زمانی برینداری نەتەوەیەکی چل میلیونی. کە وایە لە شەڕی رزگاری پ،ک،ک ، لە گەڵ ناتۆو دەوڵەتی تورک مەزنترە.
لە رۆژئاوا هەڵکەوتەی جوغڕافیای سیاسی هەتا رادەیەک جیاوازترە لە بەشەکانی دی.ئیسراییل وئامریکاو فەلەستینیەکان هۆی دەست مایەیەکی گەورەن بۆ ئەو بارودۆخە. لەرۆژئاوا وڵاتانی عەڕەبی وئێران هەروا بە هاسانی پشتی تێناکەن. بۆیە ئەو کەسانەی لەگەڵ کورد شەڕدەکەن لە دەیان نەتەوەی جۆراجۆر لە رەش وسپی پێک هاتون وێنەی بزووت دەستە چیلەی ئاوری ئەو جەنگە خۆش دەکەن.
مەسعود بارزانی پێش ئەوەی کە بچێتە تورکیا بۆ خزمەت کۆنە تاتارو مەغۆڵەکای سەردەم لە شاری هەولێر لەبەر چاوی خەڵک گوتی: ئەوی لە رۆژئاوا هەیە شۆڕش نییە!! وتیغی جەوهەرداری لێ سوون هەڕەشەی داخستنی دەرگای ماڵی کوردی لەسەرخاکی کورد لە رۆژئاوا کرد. رۆژ نییە نە بیسین تەرمی پیرۆزی هێزەکانی پارازتنی گەل (گریلا) لە سەر شانی خەڵکی قارەمان دایکانی چاو بە ئەسرین لەسەر ئەوخاکە پیرۆزە ئەسپەردە نەکرێ وهەموو دونیا دەبیسێ کە ئەو قارەمانانە چەکی شەڕیان لە لا نوشتەی سەردڵەو ئەکڕیزی وتەبایی ماڵی کورد لە ئاوهەوا پێ گرینگترە.
ماوەیەکی ٣تا٤ حیزبی پچووکی هەولێر نشین (خرمخردە) خەریکە بارو بنەیان تێکەوە پێچن ورەوانەی رۆژئاواکرێن! لە ناکوجائابادی بنە ماڵەی بارزانیدا هەواریان کێچی هەڵێناوەو وادەزانن ئەوێش دەکرێتە سنوری زەردوسەوز! حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات لە رێگای ئەو جووتە سێدەیەزیاترە تووشی کەمپەکان بون کۆتی خۆماڵی دایکوتاون . ئێران وتورکیا دەخوازن ئەوێش بە دەستی بارزانی بکەنە سیستمی باشور ! وپاشێن پڕی کەن لە سیخۆرو بەکرێگیراو! تۆوی گەندەڵی وژنکوژی لەوێش دامەزرێنن و دەست خۆشی لە ئەربابەکانیان وەرگرن!
لەسەر ناوی / ئەلپاڕتی / وئازادی خوازی گشپشکنی داگیرکار بەرنە سەر شەڕوانانی ئازادی وبمانبەنەوە سەرخاڵی سیفر. لەسەر کەوشە نی ئەو خاکە بریندارە تکام لە دەسەڵات وبەرپرسی رۆژئاوا هەیە فریوی ئەو دەغەڵبازانە نەخۆن.و هەشیارانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن. لەکاتی خۆیدا سەدان جار وتوووێژیان لە گەڵ کرا کە دەست لە دووبەرەکی هەڵگرن بەڵام چون گوێ لەمست بون نەیانکرد. ژیانی سیاسی ئەو جۆرە رێکخراوانە لە خۆرنشینی مەرگ و نزیکی ئاسۆی دونیای بێ پۆیە، درنگ یازوو دەتوێنەوە، کێشەی گەلەکەمان لە رۆژئاوا بەدەستی وانە چارەسەر نابێ ئەگەر قەراریش بێ بنکەو بارگا دانێن با دانێن بەڵام بەپێی یاساو رێکاری بەرپرسانی خۆسەری ئەو بەشە لەوڵات .چون دەسکەوتی رۆژئاوا هی رۆژهەڵات وباکورو باشوریشە.
جەعفەر کەریمی
٧/٤/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە